کوا پارە بۆ ئێمە !؟ نووسینی: ريبوار ياسين فتاح

0

تۆ لەبەر ئەوەی باوکت مەسول بووە یان سەرکردە بووە یان دزو چەتەو رێگر بووە لە ژێر ناوی شۆڕشگێڕی! یان با بڵێین شۆڕشگێڕێکی زۆر پاکیش بووە! ئەمرۆ خۆتو براو ئامۆزاو پورزاو باپیرتو نەنکت و هەموو منداڵ و خزمەکانت موچەو کۆمپانیایان هەیە، لەسەر پارەی نەوت، باشە تۆیەکی دز بە دڵی خۆت ریزە تانکەر ئەودیو ئەکەیت بە قاچاخ بۆ بنەماڵەو سەگەکانی سەرۆک! شەرم لە خۆتان ناکەن لەسەر بوجەی گشتی عێراق و هەرێمیش موچەتان هەیە، جگە لەوەش دەیان کۆمپانیاو سەرمایەی دەرەکیتان هەیەدەیان میدیاو کڵاش لە دەمتان هەیە! بە راستی گوناحە پێتان بوترێت دز! دز زۆر شەریفترە!

شەوه تاكو بەيان خەو ناچيت چاوانم کە بیر ئەکەمەوە ئەوان بەدزی گەورە کران، خوێنی خەڵک ئەمژن کەچی لە مێژودا پێیان دەوترێت کەسانی سەرکەوتو بە منی رەنجدەرو تێکۆشەر کە کارێکم دەست ناکەوێت ئەڵێن فاشل! بە منی خوێندەوار و دڵسۆز ئەڵێن تۆ لێی نازانی، ئەوان بە دزی و بە ناوی شەهیدو خوێنی خەڵکەوە پێیان دەوترێت کوڕە شۆڕشگێڕ! ئەگەر منی گەنج بمەوێت رای خۆم دەربڕم خۆپیشاندان بکەم پێم دەڵاین تێکدەر، کەچی ئەوان بە ناوی ئەوەی باوکی دزیان شۆڕشگێڕ بووە پێیان دەوترێت سەرکردەو حاکمی وڵات، بە ئێمە دەوترێت خۆتان ئیش ناکەن پیاوی ئیش نین، خۆیان لە پیزاو دەرمانفرۆشی و قاچاخچێتی و جاشایەتی نەما بۆ وڵاتانی ئیقلیمی نەکەن هاتوونەتە سەر حازر لە بەردەم میللەتێکی مەڕ ئاسا!! بە مەیلی خۆیان بێ ئەوەی هیچ تایلێنتێکیان هەبێت بوونەتە جەلاد بە سەر ئەم وڵاتەوە، لەبەر ئەوەی چەکداری هەیەو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گەندەڵ پشگیری دەکات بێ هیچ بنەمایەک بە سەر بنەما بەرزەکانی ئێمەوە بوونەتە جەردەو شەوو رۆژ ئەوەی ناوی پارەو وزەی ئەم وڵاتە بێت بە هەدەری ئەدەن و ئەیدزن بۆ بنەماڵە عایلەکانیان، ئەمەیان ناوناوە حوکمداری و مێژووی پرشنگدار!

خود خؤم  سەیری ئەو بەرپرسە دزانە ئەکەم و تەماشای پێڵاوەکانم دەکەم لەوان بەنرخترە!! لە ناخی خۆمدا ئەشکێمەوە چۆن دەبێت کەسێک بە قەد تاکێک پێڵاوی دڕاوی هەژارێک سودی بۆ ئەم وڵاتە نەبێت و بە سەر منەوە حاکو جەلادو بکوژی جەردە بێت؟ چۆن دەبێت سوپاو جەیشو جاشی هەبێت بۆ گیانی من تەنها لە پێناوی ئەوەی ئەو دز بێت و نەوتی وڵاتەکە بفرۆشێت و بیدزێو گیرفانی ئێمەش بەتاڵ بێت! 

کام ئەمن و ملازم موحسینە وێرای زەوی و زاری ئەم وڵاتە داگیر بکات و دەستدرێژی بکاتە سەر ژنی وڵات بە ناوی کردن بە راوێژکارو، سوکایەتی بە مامۆستا بکات، کام رژێمە قێزەوەنە هێشیا نەگەیشتووە بەم رژێمە دیکتاتۆرەی سەرۆک سەگ و خوێنمژەکانی سەری بەتاڵی بۆگەناوی بە ناو کوردایەتی!

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.