پێستی ڕوویان هێند قایمە، شمشێری میسری نایبڕێت!… کۆسرەت دڵشاد محمد
کاتێ سەیری وتە و کرداری سەرکردە باڵاکانی یەکێتی و پارتی دەکەیت، دەبینیت کە هەمیشە وتە و کرداریان پێچەوانەی یەکترن. نمونەیەکی زیندووی ڕۆژی ٢١ی شوبات کە دەکاتە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک وەربگرە کەمەسروور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی پەیامێکی بەو بۆیەنەیەوە بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت “دەبێت گرنگی زیاتر بەزمانی کوردی بدرێت “.
زۆر سەیرە، مەسروور بارزانی خۆی تێکدەرو ڕووخێنەری زمان و کلتوری کوردییە، کەچی بەئەوپەڕی ڕوقایمیەوە بانگەشەی ئەوە ئەکات با گرنگی زیاتر بەزمانی کوردی بدرێت !!
وا نزیکەی شەش ساڵە،لە ساڵی ٢٠١٩ وە تا ئەم کاتە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانە و باڵاترین پلەی هەیە و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان لەبەر دەستی ئەو دایە، دەقیق لەو کاتەوە بەهەموو شێوەیەک ئەو مامۆستا و نوێنەر و فێرکاری ئەو زمانە شیرینە دەچەوسێنێتەوە و سەرەتایترین مافی خۆیان پێنادات.
هەر چەند ڕۆژێک پێش ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بوو ئەو مامۆستا دڵسۆزانەی کە گرنگی بە زمانی کوردی دەدەن پەروەردەکاری تاک ویستیان بێنە پایتەختی وڵاتەکەی خۆیان، بەڵام سەرۆک ئامادەیی تیانەبوو بیان بینێت. سەرەڕای ئەوەش بە ئەوپەڕی سوکایەتی و نائومێدیەوە ڕەوانەی دەڤەری سەوزی کردنەوە .
ئەم دوو ڕووییە لە کردار و گوفتاری ئەو بەرپرسە سیاسیانەدا بووە بە ڕۆتین و بەشێک لە کردەوەی ڕۆژانەیان ، وا بەئاسانی دەستبەرداری نابن .
وەک وتراوە
پێستی ڕوویان هێندە قایمە شمشێری میسری نایانبڕێت .