ئازادیخوازان لەعێراق وکوردستان دژ بەهەموارکردنەوەی یاسای ژمارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ ی یاسای باری کەسێتی بێدەنگ نەبوون… ئامادەکردنی: مریەم عبدالرحمن
پاش ئەوەی رائد المالکی ئەندام پەرلەمانی عێراق لەمانگی تەموزی ساڵی ٢٠٢٤ پێشنیاری هەموارکردنەوەی یاسای ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩ی پێشکەشکرد بەپشتیوانی هەندێک پەرلەمانتار. ئەو هەموارکردنەوەیە کۆمەڵگەی عێراق وکوردستانی کردە ٢ بەش لەپشتیوان ولەدژ. زۆرینەی خەڵک دژ بەوهەموارکردنەوەی وەستانەوە ولەئاستی کەسی ورێکخرا وحزب وکەسایەتی رۆشنبیر …تاد، کەوتنە جموجۆڵ لەناوە ولەدەرەوەی عێراق وکوردستان. بۆ ئەم مەبەستە گروپێک رێکخرا لەسەرتاسەری عێراق وکوردستانیش پێیەوە پەیوەستبوو بەناوی( تەحالوفی ١٨٨). بەپشتیوانی حزب وڕێکخراوی کۆمۆنیستی وەک (حزبی کۆمۆنیستی کوردستان، حزبی کۆمۆنیستی عێراق) وڕێکخراوی چەپ لەکوردستان وعێراق توانیان کاروچالاکی جۆراوجۆری هۆشیار وکۆنگرە وخۆپیشاندان ودەرکەوتن لەمیدیا ونامەی پشتیوان بۆتەحالوفەکە لەناوە ولەدەروە بەدەستبێنن وفشاری جدی بخەنە سەر حکومەتی عێراق.
لەخوارەوە بەکورتی سەرخەتی زۆربەی ئەو کاروچالاکیانە تۆمار دەکەین بەپێی بەرواری چالاکیەکان:
١-لەئاستی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی: توانیان تەحالوفی دژ بە١٨٨ لەعێراق وکوردستان پێکبهێنن کە پتر لە١٠٠ ریکخراو وکەسایەتی حزبیان لەخۆگرت. ئەو تەحالوفە توانی چەندان کۆڕوکۆبوونەوە وسمینار وچاوپێکەوتنی میدییایی بینراو وبیستراو ونوسراو ئەنجامبدەن، و ناوەرۆکە دواکەوتوویە هەمەلایەنەکەی بخەنە روو. چالاکیەکان بەردەوامیان بوو تاگەیشتە لەخۆگرتنی بەستنی یەکەم کۆنگرە، ودەیان گردبوونەوە وخۆپیشاندان لەسەرتاسەری شارەکانی عێراق. هەروەها هێنانی پشتیوانی رێکخراوە نێودەوڵەتی ومرۆییەکانی دنیا. هەروەها ژمارەیەک لەئەندام پەرلەمانی عێراقیش پەیوەستبوون پێیەوە. تەنانەت دژایەتیەکان گەیشتە ئەوەی هەڕەشە لەرابەران وقسەکەرانی ئەو تەحالوفە بکرێت، ئەمەش بەوەڵامی نارەزایەتی چالاکوانان بەرەوروو بۆوە.
٢-لەئاستی کۆمەڵگەدا: دەزگا میدیاییە جۆراوجۆرەکان و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان سەدان چاوپێکەوتن وبەرنامە وتار ومێزگرد وسمینار وپانێل وکاری هونەری وئەدەبییان تێدا ئەنجامدرا.
٣-لەئاستی سیاسی وحزبیدا: حزب ورێکخراوە چەپ وکۆمۆنیستەکان رێکخراوەکانی مرۆیی وژنان ومنداڵان، لە پێشەنگی ئەو بزووتنەوەیە بوون. بەتایبەت هەندێکیان وەک (حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان وعێراق…تاد) دەزگاکانی راگەیاندن وتەشکیلاتەکانیان بەگەڕخست بۆ وەستانەوە بەدژی ئەو هەموارکردنەوەیە ورۆڵی بەرچاویانبووە. وەک رادیۆی پێشەنگ وتەلەفزیۆنی پێشەنگ…تاد لەگەڵ هەڵسوڕاوانی ژنان وجەماوەری رابەرانی ژنان دەیان چاوپێکەوتن وگفتوگۆیان ئەنجامدا. جگە لەرێکخستنی خۆپیشاندان لەوڵاتانی وەک بەریتانیا وکەنەدا، وهێنانی نامەی پشتیوانی لەو کەمپینەی کەبەدژی یاساکە بەگەڕخرابوو.
٤-بۆپێشەوە: هەروەک لە هەڵوێستی دەرکردنی ئەم ژمارە تایبەتەدا، بۆراوەستانەوە بەدژی هەموارکردنەوەکە ئامادەی کردووە دیارە. هەرلەرۆژانی بردنی ئەو یاسا پێشنیارکراوە بۆ پەرلەمانی عێراق، لەهەموو ژمارەکانیدا، جگە لە وتار وبڵاوکردنەوەی هەواڵی نارەزایەتییەکان دژ بەو هەموارکردنەوەیە، وبابەتی ئەدەبی وهونەری تێدابڵاوکرایەوە، لەهەموو ژمارەیەکدا چەند هەڵسوڕاو وڕابەرانی ئەو بزووتنەوەیەی دواندووە، وهەڵوێست و رای کۆمۆنیست وخەڵکی ئازادیخواز وئەکادیمی وپسپۆری سەربەهەمووبەشەکانی کۆمەڵگە لە مامۆستا، و کاسبکار ودکتۆر وژنان وگەنج ورۆشنبیر وهونەرمەند وئەدیبدۆست…تاد وەرگرت کەنزیک لە١٠ ژمارەی بەردەوامی بڵاوکردەوە کەلاپەرەی تایبەت بوو بەم هەموارکردنەوەیە.
.