هۆکاری سەرنەگرتنی ناڕەزایەتییەکانی کوردستان… بۆچی ناڕەزایەتیەکان لەکوردستان سەرناگرن؟ پرسیارێکە وساڵانێکی زۆر دەکرێت؟…نووسینی: دیار بەرزنجی
مێژووی سەرهەڵدانی ناڕەزایی وخۆپیشاندان لەدژی دەسەڵاتی کوردی(لەهەرێمی کوردستان)، ئەگەڕێتەوە بۆساڵی ١٩٩٤، کەخەڵک بەهۆی گرانی ونەبوونی و ژیانی کولەمەرگیەوە، یەکەمین جەولەی ناڕەزایەتیان لەدژی سیستم ودەسەڵاتی نوێ ئەنجامدا. دواتر لەساڵی ٢٠١١وە، کەبە١٧ی شوبات ناسرا، چەندین شێوازی دیکەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان هاتنەئارا،! کەبارەگای حزبەکوردیەکانیشی چەندجارێک ڕووبەڕووی سوتاندن کردەوە! پەیامی سەرەکیی حزبەکان، ئیدانەکردنی سوتاندنی بارەگاکانیان بوو، نەک چوون بەدەم داخوازیەکانی خەڵکەوە! هەمیشە دەسەڵات دەستەواژەی (دەستی دەرەکیی و پیلانگێڕیی) ئامادەکردووە، وەکو یەکەمین وەڵام وکاردانەوە لەجیاتی چوون بەدەم خواستەکانی خەڵک! لەبەرامبەر خۆپیشاندانەکاندا!.
لەساڵی٢٠١٤ وە ناڕەزایەتیەکان زیاتربوون، چوونی وەفدو شاندی مامۆستایانی ناڕازیی بۆ بەغدا، و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ناوەند لەبەغدا، جۆرێکی نوێی خەبات بوو لەدژی ستەم وبێباکی دەسەڵات، بەڵام بەهۆی نەبوونی کارنامەو نەهج و سیاسەتی دروست و ناڕۆشنی ئەجێنداو سیاسەتی ئەو مامۆستا بەڕێزانەوە، وشێوەیەک لەرێکخراوبوون، وایکرد بەتەلەفۆنێکی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بۆ محەمەد شیاع سودانی ومستەفا کازمی، ڕیسەکە لەشاندنی مامۆستایان بکەنەوە بەخوری! هەمیشە سەرانی دەسەڵاتدار لەبەغدا بەشێک بوون لەسەرکوتی خەڵکی کوردستان، مانەوەی دەسەڵاتی پارتی ویەکێتی هەتائێستا، بەشێکی زۆری پەیوەندی بەهاوکێشە سیاسیە جیهانی و ناوچەییەکان و خودی دەوڵەتی کۆڵەوارو لاوازی عێراقەوە هەیە، عێراق دەزانێت بەدانانی پارێزگارێکی عەرەب لەسلێمانی و وهەولێرو دهۆک وهەڵەبجەو تەنانەت کەرکوکیش، ناسیۆنالیزم و نەتەوەگەرایی لەنێو خەڵکی کوردستاندا دەبووژێنێتەوە،بۆیە دەسەڵاتێکی کوردیی ستەمکارو گەندەڵ، تەواو لەخزمەتی بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی عێراقدایە، تەنانەت ئەگەر ملیۆنان خەڵک لەکوردستان داوای گەڕانەوەی سوپاو ئیدارەی عێراق بکەن، عێراق ناگەڕێتەوە! دەوڵەتی عێراق، وەکو (دیقە دیق)کردن بەخەڵکی کوردستان، ناوبەناو پێشینە(سولفە)ی جۆراو جۆر ئەداتە مووچەخۆرانی سنوری دەسەڵاتی خۆی، ئەمەش جۆرێکە لەجەنگی دەروونیی و یاریکردن بەهەستی خەڵکی کوردستان! بۆچی ئەم باسەم خزاندە نێو بابەتی سەرەکیی نووسیەکەمەوە؟ ئەمەوێ بڵێم کەهەرچەشنە هەوڵێک بەئاڕاستەی گەڕانەوە بۆبەغداد، کۆرپەیەکی مردووە لەسکی دایکدا، کەس دەستی دەوڵەتی عێراقی نەگرتووە، بێت مووچە بدات و سولفەی جۆراوجۆر بداتە خەڵکی کوردستان، خودی عێراق بەدەست دەیان کێشەی گەورەوە ئەناڵێنێت، گەندەڵیەکانی عێراق، لەگەندەڵیەکانی کوردستان زیاترنەبن، کەمترنین! بۆیە، تەنهاڕێگا لەبەردەم خەڵکی کوردستاندا بۆسەندنی مافەکانیان، یەکێتی و پێکەوەیی و هاوپشتی و درووستکردنی شێوە جۆراوجۆرەکانی رێکخراوبوونە بەپێی گونجان وهەلومەرج، لەشێوەی ( ئەنجومەن، شورا…تاد)، کۆبوونەوەی خەڵک و چوونەپاڵ بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی کۆمۆنیستی تەنها ڕێگاچارەیە بۆئەوان، هەرچەشنە ڕێگایەکی دیکەی وەکو ڕیفۆڕمی بۆرژوایی و کۆبوونەوە لەپاڵ ئیسلامیەکاندا، پێشتر تاقیکراونەتەوەو ئەزموون کراون! نەبەغدا، نەڕیفۆرمیزم، تەنها شوراکان و پێکەوەیی خەڵک!