تێڕامانێك له هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سی لەعێراق ن/ د.خامۆش عومەر عه‌بدوڵا
گومانی تێدا نییه له كاتی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقی مشتومڕێكی زۆر درووست بوو، له نێوان دوو ته‌وژم و ئاڕاسته‌ی جیاواز، ئاڕاسته‌یه‌كی دینی، و ئاڕاسته‌یه‌كی عیلمانی، ئه‌وه‌ش به ڕوونی له نێو مادده‌كانی ده‌ستور ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
یه‌كێك له‌و مادده بنه‌ڕه‌تیانه‌ی كه له‌نێو ئه‌و گفتوگۆیانه دابوو، مادده (٢) ی دستوره، كه تاڕادده‌یه‌ك دوو بڕگه‌ی ناكۆك به‌یه‌كتری تێدایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه نابێت هیچ یاسایه‌ك ده‌ربچێت پێچه‌وانه‌ی حوكمه نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی دیموكراتی بێت.
به‌ڵام دادگای ئیتحادی باڵا به بڕیاری ژماره 35ی ساڵی ٢٠٢٣، تایبه‌ت به‌ناده‌ستوریبوونی مادده (١٤)ی یاسای داهاتی شاره‌وانیه‌كانی ساڵی ٢٠١٣، له ڕێگه‌گرتن به خواردنه‌وه كحولیه‌كان، كه له‌لایه‌ن به‌شێك له كریستانه‌كان تانه‌ی لێ‌گیرا، به‌و پێیه‌ی ئاینزاكانی عێراق ئازادن به‌گوێره‌ی ده‌ستور، بۆ موماره‌سه‌كردنی بیر‌و باوه‌ڕه‌كانیان، وهه‌روه‌ها ناكۆكه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراتی، به‌ڵام دادگا له‌یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسه‌دا پارسه‌نگی ته‌رازووی به‌لای ئاینی ئیسلام شكانده‌وه‌و، خستیه پله‌یه‌كی باڵاتر له بنه‌ماكانی دیموكراتی. تانه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه. به‌وه‌ش ئاینی ئیسلام وه‌ك بنه‌مای سه‌ره‌كیه بۆ داڕشتنی یاساكان. له گرنگترین ئه‌و یاسایانه‌شی كه په‌یوه‌ستداره به شه‌ریعه‌تی ئیسلامی یاسای باری كه‌سیه.
له‌ئێستادا ئه‌و یاسایه‌ی ئه‌و بواره ڕێكده‌خات، یاسای باری كه‌سی ژماره (١٨٨)ی ساڵی 1959یه. كه به‌شی زۆری له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ئیسلام وه‌رگیراوه.
ئه‌و یاسایه هه‌ر له‌كاتی ده‌رچوونیه‌وه ڕووبه‌ڕووی ناڕه‌زایه‌تی شیعه‌كان بۆوه. ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ش ئه‌وكات له‌لایه‌ن (ئایه‌تولڵا سه‌ید موحسین ئه‌لحه‌كیم) بوو، بۆیه كوڕه‌كه‌ی (سه‌ید عه‌بدوالعه‌زیز ئه‌لحكیم) له‌كاتی سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌نجومه‌نی حوكم له مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٣، به بڕیاری ژماره (١٣٧) ئه‌و یاسایه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌وكات ئه‌نجومه‌نه‌كه ناچار بوو به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
دواتر مادده (٤١) بۆ ده‌ستور دانرا، كه جه‌ختی كردۆته‌وه له‌سه‌ر ئازادی عێراقیه‌كان له موماره‌سه‌كردنی باری كه‌سیان به‌گوێره‌ی باوه‌ڕه‌كانیان و تایفه‌كه‌یان، ئه‌وه‌ش به‌یاسایه‌ك ڕێكده‌خرێت.
له ڕاستیدا ناڕه‌زایه‌تی شیعه‌كان ئه‌وسا و ئێستاش له‌باره‌ی ئه‌و یاسایه له دوو خاڵی سه‌ره‌كی بوو: یه‌كه‌میان ته‌مه‌نی به شوودان، چونكه زۆرینه‌ی فوقه‌هاكانی شیعه پێیان وایه ماره‌یی تا نۆ ساڵی دروسته، به‌ڵام یاساكه ڕێگه‌ی به‌وه نه‌داوه. دووه‌میان: مه‌سه‌له‌ی فره ژنی وكۆت و به‌نده‌كانیه‌تی.
دواجار شیعه‌كان له‌ڕێگه‌ی پێكهاتنی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردیه‌كان، و سونه‌كان، به سازشكرد بۆ یه‌كتری، سێ یاسایان به‌یه‌ك پاكێچ به‌یه‌كه‌وه تێپه‌ڕاند. ئه‌و سێ یاسایه‌ش، یه‌كیان خواستی شیعه‌كان بوو كه هه‌مواری یاسای باری كه‌سیه، ئه‌ویتریان یاسای لێبوردنی گشتیه كه خواستی سونه‌كان بوو، یاساكه‌ی تریشیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شێك له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه‌یه، بۆ گێڕانه‌وه‌ی مولكایه‌تی زه‌وی وزاری كورده‌كان له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان.
هه‌مواركردنی یاسای باری كه‌سی ناڕه‌زایه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی لێكه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ده‌نگی به‌هه‌مواری یاساكه‌دا.
تا نووسینی ئه‌و وتاره‌ش گیروگرفتی یاسایی هه‌یه له‌باره‌ی هه‌مواركردنی ئه‌و یاسایه، ئه‌وه بوو دادگای ئیتحادی باڵا به بڕیارێك له ٤/٢/٢٠٢٥، فه‌رمانی سالاریی ده‌ركرد بۆ ڕاگرتنی كاركردن به‌و یاسایه‌نانه، له‌ڕاستیدا ئه‌و فه‌رمانه كاتیه، چونكه هێشتا كه‌یسه‌كه له‌لایه‌ن دادگا به‌ته‌واوی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دادگا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ده‌ستوریبوون و ناده‌ستوریبوونی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایانه بدات، چونكه گرفت له نیسابی یاسایی، و تێپه‌ڕاندنی سێ یاسای به‌یه‌كه‌وه هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری باڵا له (٥/٢/٢٠٢٥) كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌ست، دوای كۆبونه‌وه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد، له‌به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كه ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی دادگای ئیتحادی باڵا نییه، بڕیار به ڕاگرتنی كاركردن به‌و یاسایانه بدات.
له‌دوای ئه‌و به‌یاننامه‌یه، دادگای ئیتحادی باڵاش ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌ركرد، له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه بڕیاره‌كانی به‌گوێره‌ی مادده (٩٤)ی ده‌ستور پابه‌ندكاریه بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌ك پێوه‌یه‌وه پابه‌ند بێت و پێشێلی نه‌كات.
له‌ئاستی شه‌قامیش سونه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، چونكه ئه‌وان مه‌به‌ستیانە یاسای لێبوردنی گشتی تێپه‌ڕێندرێت، بۆیه هێشتا ڕوون نییه دادگای ئیتحادی باڵا چۆن ئه‌و كه‌یسه یه‌كلایده‌كاته‌وه. ئایا ده‌كه‌وێته ژێر گوشاره‌كان یاخود نا؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، گرنگه له كاتی هه‌مواركردنی یاساكان بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌به‌رچاوبگیرێت، به‌تایبه‌تیش بۆ یاسای باری كه‌سی، چونكه به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه له به‌رزبونه‌وه‌دایه، ئه‌و جۆره هه‌مواركردنانه‌ش نه‌ك گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكو بگره زیاتریان ده‌كات، له‌ئاینده‌شدا ئه‌گه‌ر هه‌مواركردنه‌كه بچێته بواری جێبه‌جێكردن، ئه‌وا لێكه‌وته مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت.