هەواڵی نارەزایەتیە کرێکاریی و جەماوەرییەکان ئامادەکردنی: شوان عەزیز و ئاراس رەشید
بردنەوەی کەیسی مادەی سیلیکا لە دادگای فیدڕالی ئەمەریکادا، پاراستنی ژیانی ملیۆنان کەسە لە چینی کارگەر.
٢٢ی دێسەمبەری٢٠١٧
لقی کۆڵۆمبیای دادگای ئەمەریکا بۆ تێهەڵچوونەوەی کەیسەکان، کەیسی مادەی سیلیکای لەبەرژەوەندی خەڵکی کارگەردا یەکلایی کردەوە.
جێگەی باسە کە مادەی سیلیکا هاتبووە بەرباس، و ببوە جێگەی مشتومڕی ناوەندە پەیوەندیدارەکانی بواری سەلامەتی پیشەیی و تەندروستی شوێنی کاری کرێکاران. لایەنی کارو چینی کرێکار داوایان دەکرد کە ستانداردی سیلیکا پەیڕەوی لێبکرێت .
سیلیکا بەو تەپ و تۆزە زۆر ووردە دەگوترێت کە لە شوێنی کاردا تێکەڵ بەهەوا دەبێت و کرێکارانیش دەرفەتێکیان بۆنامێنێتەوە بێجگە لە هەڵمژینی، و لە دوور مەوداشدا هەمووی تووشی نەخۆشی سیەکان و تەنگەنەفەسی و چەندین نەهامەتی تەندرووستی تردەبن.
سیلیکا بەزۆری لەو شوێنانەدا پەیدا دەبێت کە کرێکاران بەرد دەبڕنەوە و دای دەتاشن، یاخود لە کانەکاندا کاردەکەن، یاخوود جادە و ڕێگاوبان دروست دەکەن، یاخوود موشاری شاخ بڕ بەکار دێنن و لە چەندین بواری تریشدا ئەو مادەیە پەیدا دەبێت بە تایبەتی لە بواری تەعمیرات دا.
بۆیە بە پێی ڕێنماییەکانی سەلامەتی کارو و پیشەیی تەندروستی، دەبێت دەوڵەت پەیڕەوی لە جۆرە ستانداردێک بکات کە بۆ کرێکاران ئەو مادەیە زۆر زیانی ڕاستەوخۆی نەبێت. ئەویش پێی دەگوترێت ستانداردی سیلیکا. کە ڕێو شوێنێک لە لایەن خاوەن کارو کۆمپانیاکانەوە بگیرێتە بەر بۆ نەهێشتنی کارکردی خراپی ڕاستەو خۆی ئەو مادەیە.
شایەنی باسە تڕەمپ بە بڕیارێک، خاوە خاوەی خستە جێبەجێکردنی ئەو ستانداردە. بۆیە ئەو کەیسە خرایە دادگاوە، و دادگاش یەکلایی کردەوە لە بەرژەوەندی کرێکاراندا.
ڕیچارد تڕەمپکا، سەرۆکی فیدراسیۆنی کاری ئەمەریکا و ئەنجومەنی ڕێکخراوە پێشەسازیەکانی ئەمەریکا(ئەی ئێف ئێڵ- سی ئای ئۆ)؛ دەربارەی دادگای تێهەڵچوونەوەکانی ئەمەریکا لقی کۆڵۆمبیا لەسەر پەسندکردنی یاسایی گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو کە هاوتەریب بێت لەگەڵ یاسای سەلامەتی پیشەیی وئیدارەی تەندروستی لە پەیوەند بە مادەی سیلیکا لە وتەیەکیدا دەڵێت:
“ئەمڕۆ چینی کارگەر سەرکەوتنێکی مەزنی بردەوە، کاتێک کە دادگا بە تەواوی ڕازیبوونی خۆی ڕاگەیاند لەسەر یاسای ستانداردی سیلیکا کە هاوجووت دێتەوە، لە گەڵ یاسای سەلامەتی پیشەیی و تەندروستی بۆ کرێکاران. ئەم بردنەوەیە ژیانی ملیۆنان کرێکار ڕزگار دەکات لە مردن. ئەمڕۆ دادگا پاساوەکانی لایەنەکانی سەر بەکۆمپانیاو ئیدارەی پیشەسازیەکانی ڕەت کردەوە، لە شوێنیدا، دادگا پێی ڕاگەیاندن کە دەبێت بە تەواوی ڕەچاوی یاساکانی بواری سەلامەتی پیشەیی و تەندروستی کرێکاران بکرێت، لە پەیوەست بە مادەی سیلیکا لە شوێنی کاردا.
بزوتنەوە کرێکاریەکان چەندین دەیە بوو، کاریان دەکرد بۆ بردنەوەی ئەو پرسە. وە دەبێت چینی کرێکار هەست بە شانازی بکات کە ئەو یاساو ستانداردانە وەک یاساو فەرمان دەمێننەوە لە وڵاتی ئێمەدا، و دەبێت خاوەن کار و کۆمپانیاکان لە ژێر ئەو یاسایانەدا کاربکەن.
بۆیە ئەرکی لەمەودوای ئێمە وەک چینی کارگەر ئەوەیە کە دەبێت ووریا بین، ئەو یاسایانە هەر بە زیندوویی بمێننەوە، و کاریان پێ بکرێت. وە دەبێت بیان پارێزین کە هێرشیان نەکرێتە سەر، ولاواز نەکرێن لەلایەن دوژمنانی کرێکارانەوە. وەک ئیدارەی تڕەمپ لەماوەی یەک ساڵی ڕابردوویدا هەوڵی ئەوەی دا کە لاوازیان بکات. مادەی تۆزو خۆڵی سیلیکا دەبێت هیچی تر نەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ژیانی کرێکاران”.
فراوانبوونەوەی مانگرتنی کرێکارانی قامیشی شەکر، لە هەفتە تەپە لە کار
ئێران/ تاران
سەرچاوە/ http://www.alriyadh.com/1654887
سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٥/١/٢٠١٨، سەدان کرێکاری کرێکارانی قامیشی شەکری هەفت تەپە، مانگرتنیان لە کار دەستپێکرد. ناڕەزایەتیەکە لەبەرامبەر نەدانی مووچەی دواکەوتوو بوو. مانگرتنەکە کاتژمێر ٨.٣٠ ی سەرلەبەیانی لە بەڕیوەبەرایەتی چاکردنەوەی ئامێرەکان دەستیپێکرد. لە پاشاندا، کرێکارانی بەشەکانی دیکە پەیوەندیان پێوەکردن.
کازمی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە، لە رێگای بەڵێن دانی بەتاڵەوە، هەوڵیدا مانگرتنەکە بشکێنیت، نەوەک ناڕەزایەتیەکان فراوانتر ببنەوە. لە بەرامبەردا نوێنەری کرێکاران و ئەندامی ئەنجومەنی ئیدارەی نەقابەی قامیشی شەکر لە ناوچەی هەفتە تەپە بەناوی(سلی پوور)، بە یاوەری نوێنەرێکیتر لە کار بەناوی( بەخشی) لە ئیدارەی کۆمپانیاکا، تێبینی ڕاشکاوانەیان ئاراستەی ئیدارەی کۆمپانیاکە کرد، و هەڕەشەی دەستبەسەراگرتنی کۆمپانیاکەیان کرد، لە کاتی نەدانی مووچە دواخراوەکانیان.
نەقابە کرێکاریەکان لە سلۆڤینیا، بۆ زیادکردنی کرێ، مانگرتنێکیان ڕێکخست.
لۆبلیانا/ سلۆڤینیا
سەرچاوە/ http://gate.ahram.org.eg/News/1806058.aspx
نەقابە کرێکاریەکان لە سلۆڤینیا، ڕۆژی ٤شەممە ٢٤/١/٢٠١٨ دەستیانکرد بە مانگرتن لەکار. ئەمەش لە چوارچیوەی زنجیرەیەک لە ناڕەزایەتی و مانگرتن دێت، کە ئامانجیان لێی، فشار خستنە سەر حکومەتە بۆ زیادکردنی کرێی کرێکاران لە کەرتی گشتی. نەقابەکانی کەرتی پەروەردە، تەندروستی، چاودێری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری، ژینگە، بەرگری، داد و ئاگر کوژێنەرەوە پشتیوانی لەو مانگرتنە دەکەن.
بەپێی قسەی نەقابە کرێکاریەکان، چاوەڕوان دەکرێت، کە هەزاران کەس لەبەردەم بارەگای حکومەت لە لۆبیلیانای پایتەخت کۆبنەوە. تاوەکو ئێستا ژمارەی مانگرتوان و ئەو خزمەتگوزاریانەی کاریگەریان بەسەردا دەبێت، و قەبارەی ئەو کاریگەریە دیار نییە.
گرنگترین داواکاریەکانی نەقابەکان، بریتیە لە هەڵوەشاندنەوەی جیاوازی لە کرێ دا، ئەمەش دوای ئەوەی حکومەت کەوتە ڕێکەوتن بەجیا لەگەڵ پزیشکاندا. هەروەها نەقابەکان گەرەکیانە، کە ئەو بەشە لێبڕینەوە و ئیجرائاتە چاکسازیە ئابووریانەی ماون لە ساڵی ٢٠١٢ەوە، هەڵوەشێندرێنەوە، یەکێک لەو بڕیارانە کەمکردنەوەی کرێ بەڕێژەی ٨%.
حکومەتی سەرۆک وەزیران( ماریۆ سیرار) لەلایەن خۆیەوە، بە دووری زانی کە بڕیاری کەمکردنەوەی کرێ هەڵوەشێنێتەوە، چونکە نزیک ملیارێک یۆرۆ( ١.٢٢ ملیار دۆلار) لەسەر خەزێنەی گشتی دەکەوێت. حکومەت ئەوپەڕی سەرفکردنی لە کەرتی گشتی بۆ بودجەی ٢٠١٨ بە ١٨.٣ملیار یۆرۆی داناوە.
نەقابە کرێکاریەکان، بەڵێنیان داوە بە رێکخستنی مانگرتنی زیاتر لە مانگی داهاتوو. بە نموونە، نەقابەی پۆلیس ڕۆژی ١١٢ی شوباتی داناوە، کرێکارانی چاودێری کۆمەڵایەتی ١٣ی شوبات، و مامۆستایان ١٤ی شوبات.
شایانی باسە کە سلۆڤینیا دەوڵەمەندترین کۆمارەکانی یوگسلافیای فیدراڵی پێشوە. ساڵی ٢٠٠٤ بۆتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا. ئەندامی ناوچەی یۆرۆیە، بەڵام ڕێژەی کرێ ٦٠% ی ڕێژەی کرێی یەکێتی ئەوروپایە. ناوەندی کۆی کرێی مانگانە لە سلۆڤینیا لە ١٦٠٠ یۆرۆ کەمترە.
کۆبوونەوەی کرێکارانی کارگەی خۆراکی خوێندنگاکان، لەبەرنەدانی مووچەکانی ٢ مانگی ڕابردوویان.
قاهیرە/میسر
سەرچاوە/ بوابة فیتۆ
دەیان لە ژنانی کرێکاری کارگەی خۆراکی خوێندنگاکان لە ئەبی شوای کۆبوونەوە، داواکارن کە مووچەکانیان بدرێتێ، کە ماوەی ٢ مانگە دواکەوتووە. کرێکارەکان جەختیان لەوە کردەوە، کە بە بەردەوامی داوایان کردوە کە مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا بدرێت، بەڵام بەڕێوەبەری کشتوكاڵ کە سەرپەرشتی پرۆژەکە دەکات، وەڵامی نەداونەتەوە. ئەمەش هەڕەشە لە ژیان و گوزەرانی ٩٠٠ خێزان دەکات. سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی فەیوم ڕوونی کردەوە، کە(لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، مووچەکان دەدرێن، پاش ئەوەی یارمەتی تەواو بۆ پرۆژەکە دابین دەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیەکەش لە هەوڵدایە بۆ دابینکردنی تێچووی کرێی کرێکاران بۆ تەواوی ساڵەکە، بۆئەوەی توشی وەستان نەبنەوە جارێکیتر.
شایانی باسە کە مووچەی کرێکارەکان لە ٦٠٠ جونی بۆ ١٠٠٠ جونیە لە مانگێکدا.
کرێکارانی کارگەی میتاڵەکان لە ئەڵمانیا، ماندەگرن لەبەرامبەر هاتنەخواری کرێ.
بەرلین/ ئەڵمانیا
سەرچاوە/ http://www.dotmsr.com
ڕۆژی ٤ شەممە ٢٤/١/٢٠١٨، کرێکارانی کارگەی میتاڵەکان لە ئەڵمانیا، دەستیان دایە مانگرتن، بۆ فشارخستنە سەر حکومەت، بۆ هێنانەدی داواکاریەکانیان لە بەرزکردنەوەی کرێ، لە کاتێکدا کە گفتوگۆ بەردەوامە لەوبارەوە. بە پێی تۆڕی هەواڵی( ئای بی سی) ئەمەریکی، نەقابەی( ئای جی میتاڵ) گوتی” ١٧٠ هەزار کرێکار، لە کۆی ٧٨٥ چالاکی بازرگانی، لەسەرتاسەری وڵات، بەشداری مانگرتنەکەیان کردوە، کە ماوەی چەند کاتژمێری خایاندوە. لەوانە کۆمپانیای( ئۆدی، و مارسیدیس).
نەقابەکە، بە درێژایی ئەم مانگە، ژمارەیەک ناڕەزایەتی هۆشداری ڕێکخستووە، لە گفتوگۆکانیدا داوای لە خاوەن کارەکان کردوە، بۆ زیادکردنی مووچەکان بە ڕێژەی ٦% بۆ نزیکەی ٣.٩ ملیۆن کرێکار، هەروەها کەمکردنەوەی سەعاتی کاری هەفتانە، بەڵام خاوەن کارەکان بڕی ٢% ی زیادبوونی کرێیان خستۆتە بەردەست، لە پاڵیدا مافی گفتوگۆکردن لەسەر سەعاتی کار، ئەگەر بە پێشنیارەی ئەوان ڕازی بن.
خۆپیشاندەران لە نزیک بیرە نەوتی مەجنون لە باکوری بەسرە، داوای کار دەکەن.
بەسرە/ عێراق
سەرچاوە/ السۆمریة نیوز
دەیان لە خەڵکی ناحیەی النشوة، کە دەکەوێتە باکوری بەسرە، ڕۆژی ١ شەممە ٢١/١/٢٠١٨ لە نزیک یەکێک لە دەرگاکانی بیرە نەوتی مەجنون، خۆپیشاندانیان بەڕێخست، کە داوای کار دەکەن لەو بیرە نەوتانە. هەروەها داوای قەرەبوو دەکەن، لە بەرامبەر ئەو پیسبوونی ژینگەیە، کە لە ئەنجامی پیشەسازیە نەوتیەکانەوە دروست بووە.
یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکە، کە چالاکوانێکی مەدەنیە بە ناوی عادل عجیرف یاسین ە، بۆ سۆمەریە گوتی” خۆپیشاندەران داوای هەلی کار دەکەن لە بیرە نەوتی مەجنون، کە نزیکە ناوچەی نیشتەجێ بوونیان، لە ناحیەی النشوەة، هەروەها کردنەوەی نووسینگەیەکی حکومی بۆ کار پەیداکردن دەکەن لە ناحیەکە”. هەروەها” خۆپیشاندەران داوای چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانە دەکەن، کە لەئەنجامی پیسبوونی ژینگەوە تووشی دەبن، کە سەرچاوەکەی پاشماوەی دەرهێنانی نەوتە لەو ناوچەیە”.
یاسین ئەوەشی گوت” خۆپیشاندانەکە لە لایەن پۆلیسەوە مۆڵەت پێدراوبووە”. ئەوەشی گوت کە” خۆپیشاندانی زۆرتر ڕێکدەخرێت، لەکاتی وەڵام نەدانەوەی بەرپرسان بە ئەرێیی”.
شایانی باسە کە بیرە نەوتی مەجنون، کە بەدرێژایی سنووری عێراق و ئێران درێژ بۆتەوە، ٣یەم گەورەترین بیرە نەوتە لە جیهان. بە بڕوای وەزارەتی نەوتی عێراقی، ئەم بیرە نەوتە نزیکەی ٣٨ ملیار بەرمیل نەوتی تێدایە. ساڵی ١٩٧٨ دەستکراوە بە دەرهێنانی نەوت تێیدا. بەهۆی شەڕی کەنداوی یەکەمەوە بەرهەمهێنان تیایدا وەستا، بەهۆی بوونی شەڕ لە ناوچەکە. لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٩ بەرهەمهێنان تێیدا گەیشتە ٩٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. لە ٢٠١٠ دا بۆ گەشەپێدانی بیرە نەوتەکان، لەگەڵ کۆمپانیای( شیل) گرێبەستیان کرد. پێش چەند مانگێک، کۆمپانیای شیل بەشەکەی خۆی فرۆشت بە کۆمپانیایەکی تر، بە ڕێکەوتن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، بەمجۆرە خۆی کشایەوە.
دوو بژاردە لەبەردەم کرێکارانی جیهانە.. گەشەپێکردنی تواناکان یان لەدەستدانی کار!!!
لەندەن/ بەریتانیا
سەرچاوە/ www.almowaten.net/2018/01
وادیارە قسەو باسەکان لەسەر شۆڕشی پیشەسازی چوارەم، هەڕەشە لە کرێکاران دەکات، بە لەدەستدانی کارەکانیان بووەتە ئەمری واقع! لەگەڵ پێنانە ناو ساڵی ٢٠١٨، تەنها دوو بژاردە لەبەردەم ماوەو سێیەمی نییە! یان توانا و لێهاتوویی تازە بەدەست دێنی، و لە کۆتاییدا ڕێچکەی بەدەستهێنانی کارێکی تەواو نوێ دەکەویت، یان کارەکەت لە دەست دەدەیت و دەچیتە لیستی( بێکاران).
ئەمە کورتەی ڕاپۆرتێکە هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی لووتکەی ئابوری جیهانی”داڤوس” دەرچووە. وەک زەنگی” ئاگادارکردنەوەیەک” بۆ سەرجەم دنیا، بۆ ڕزگارکردنی ملیۆنان لە کرێکاران لە ترسی هەڵوەشانەوەی کارەکانیان، لەبەر گۆڕانی ئەکنەلۆجی لە ساڵانی داهاتووی نزیک.
ڕاپۆرتە تازەکە، کە لە ڕۆژنامەی( گاردیان) بڵاوکراوەتەوە، ٢ سیناریۆی جیاوازی داناوە:
لەکاتی پێشنەخستنی توانا و لێهاتوویی هێزی کار، کە بگونجێت لەگەڵ پێشکەوتنی بازاڕ، ئەوا تەنیا٢% ی کرێکاران، هەلی دەستکەوتنی کارێکی تازەی دەبێ. بەڵام لەگەڵ وەبەرهێنانی(سەلیم) لە ڕاهێنان، ٩٥% ی زۆربەی کرێکاران لەبەرامبەر هەڕەشەی لە دەستدانی کارەکانیان دەبن. تەکنەلۆجیا و پیشەسازی زیرەک شوێنی ئەو کارە باشانە دەگرێتەوە کە مووچەی باش و بەرزیان وەردەگرت.
ئەم ڕاپۆرتە تازەیە، پشتی بەستوە بە داتاکانی بازاڕی کار لە ئەمەریکا، و داتا شیکاریەکان بۆ کار دۆزینەوە( چارەسەری گونجاو) بۆ ئەو فەرمانبەرانەی، کارەکانی ئێستایان دەکەوێتە مەترسیەوە. بۆ نموونە: ئەو کرێکارانەی لە هێڵی پێکەوەنانی ئامێرەکان کار دەکەن، دەتوانن ڕابهێنرێن بۆ گونجاندن لەگەڵ کاری کەرتی بیناسازی. بەهەمان شێوە کەرتی میتاڵەکان، بگوازرێنەوە بۆ کەرتی بۆڕی سازی. ئەوەی جێگەی نیگەرانیە، بەپێی ڕاپۆرتەکە (ژنان زۆرترین توێژن کە زەرەرمەند دەبن، ئەگەر بێتوو نەخرێنە بەر ئەو خولانەی مەشق وڕاهێنان، کە بگونجێت لەگەڵ کارە تازەکانیان).
لە ئێستادا فەرمانبەرانی ژن ٥٧%ی ٤.١ ملیۆن کار لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لەوانەیە تەکنەلۆجیا لە کۆتایی ٢٠٢٦ دا کارەکانیان ڕاگرێت. وەک کاری سکرتێری و ئیداری. بە پێی ڕاپۆرتەکە، ئەو ژنانەی کە کارەکانیان مەترسی لە دەستدانیان هەیە، تەنیا ١٢ بژاردەیان لەبەردەمە بۆ بەدەستهێنانی کارێکیتر. بەڵام بۆ پیاوان ٢٢ بژاردە لەبەردەستە. لە کاتی پرۆسەی فێربوونی توانا و لێهاتوویی نوێدا، بژاردەی ژانان بەرزدەبێتەوە بۆ ٤٩ کار، لە کاتێکدا جۆری بژاردەی پیاوان دەگاتە نزیک ٨٠ جۆر کاری تازە.