ئەو ژنەی کە بوو بە ڕەمزو ئایکۆنی فڕێدانی پەچەو چارشێوی ئیسلامی دیار نەماوە!

0

بە پێی هەواڵ و بە دواداچوونێکی ماڵپەڕی دەیلی مەیل کە بڵاو کراوەتەوە، ئەو ژنە ئێرانیە دیار نەماوە کەبووە رەمزی توردانی حیجابی ئیسلامی لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دوایەی ئێراندا…

ئەمە وێنەی ئەو ژنەیە کە لە سەر سندوقێکی بەرز ڕاوەستاوەو لە نێو خۆپیشاندەراندا بە بێ حیجابی ئیسلامی دەرکەوتووە. وەک لە وێنەکەدا دەرکەوتووە، ئەو ژنە جەربەزە چاونەترسە حیجابەکەی فڕێداوە و بەستوویەتیەوەبە قەدی درەختێکەوە کە لەلای چەپی خۆیەوە دیارە.

ئەو ژنە ئازایە کە باوەڕی بە زۆرە ملێی حیجابی ئیسلامی نەبووە، ئەوەتانێ لەیەکێ لە شوێنەکانی ناو شاری تاران لە نێو ئاپۆڕای خۆپیشاندەراندا پەچەو حیجابە زۆرە ملێ ئیسلامیەکەی فڕێداو، لەو ساتەوە بووە ڕەمزی فڕیدانی حیجابی ئیسلامی.

ئەو ژنە و وێنەکەی وەک ئایکۆنی ئاڕەزایەتی و چاونەترسی لەبەرامبەر یاساو ڕێسای حیجابی ئیسلامیدا ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بە کاردەهێنرێت. ئەو ژنە کە ناوەکەی تا ئێستا مەعلوم نیەو تەمەنی ٣١ ساڵەو خاوەنی مناڵێکی ١٩ مانگەیە، بەڵام لەلایەن چەند شاهید حاڵێکەوە هەر بەپێی ماڵپەڕەکە بینراوە کە لەلایەن هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕفێنراوەو بێسەروشوێن کراوە.

ئەو ژنە کە لە ڤیدۆیەکدا دەبینرێت کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بە بەربڵاوی بڵاوکراوەتەوە لەچکەکەی فڕیداوەو ڕای دەوەشێنێت بە دەستیەوە.

پارێزەرێکی چالاکوانی بواری مافەکانی مڕۆڤ پێی وایە لەلایەن دەزگاکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە براوەو گیراوە.

بۆ وەرگرتنی زیاتر زانیاری لەسەر ئەو بابەتە دەتوانن سەردانی ئەو لینکە بکەن:

http://www.dailymail.co.uk/news/article-5297849/Iran-lawyer-raises-concern-missing-hijab-protester.html#ixzz55IOkfD5h

Leave A Reply

Your email address will not be published.