داهێنان خوڵقاندنی جوانیەکە لەجوانیەکانی تر نەچێ… نووسینی: نەجم محەمەد

0

سەرەتا دەمەوێت بەپێناسەی داهێنان دەست بە بابەتەکەم بکەم لەدیدوبۆچوونی خۆمەوە دیارە مەبەستم داهێنانە لەبواری ئەدەب وهونەردا، پێم وایە داهێنان ڕێکردنە بە تولە ڕێیەکدا کەپێشتر کەس بەوڕێگەیەدا ڕێگەی نەکردبێ  و خوڵقاندنی جوانیەکە کەلەجوانیەکانی تر نەچێ. خوڵقاندنی بوونێکە لە نەبوون ودۆزینەوەی گوڵێکی نوێ یە لەباخێکی کۆنی پڕدڕک وداڵا. هەڵواسینی چرای ڕووناکیە بەدیواری تاریکیدا. کەشفکردنی حەڵاڵە لەناو حەرامەکاندا  و دۆزینەوەی لۆژیک لەناو خورافەدا. دروستکردنی دژە باوە لەناو هەناوی باودا، بەکورتی دەسکاریکردنی ژیانە.

داهێنان کارێکی ئاسان نییە بەڵکوکارێکی قورس وگرانە، پێویستی بە بوێری و ڕچەشکاندن هەیە. پێویستی  بەدەسکاریکردنی تابۆ و تێکشکاندنی کۆت و بەندی بیروباوەڕە باوەکانی کۆمەڵگە هەیە. پێویستی بەخەیاڵ فەنتازیا و بیرو ئایدیای لۆژیکی ونوێ هەیە. داهێنان سنوورولوتکەی نییە. کارێکی دانسقەی بەردەوامە دانانی سنوورو گەیشتن بەلوتکە واتە مەرگی داهێنان. بۆ ئەوەی داهێنان هەبێ پێویستیمان بەئازادییە و لە فەزای ئازادیدا داهێنان زیاتر گەشە دەکات و لەدایک دەبێ. سانسۆر دوژمنی گەورەوسەرەکی داهێنانە و ئایدۆلۆژیاش بکوژی داهێنانە.  کەسی داهێنەر پێویستە ئەم خەسڵەتانەی تیادابێت تابتوانێ داهێنان بکات:- بوێری بیرکردنەوەی جیاواز خەیاڵ  عەقڵی کراوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.