سەلوان مۆمیکا، لە ستۆکهۆڵم تیرۆر کرا!

0

کۆتایی ئەم مانگە سەلوان مۆمیکا، لە کۆمۆن و گەرەکی سۆدیرتیلیای ستۆکهۆڵم لەناو ماڵەکەی خۆیدا تیرۆر کرا… سەلمان مۆمیکا، چەند جارێک وەکو نارەزایەتی بەرامبەر بە مامەڵەو رەفتاری ئیسلام و رەوتەکانیان، کۆپی قورعانی سوتاند… لەبەرامبەر بەو نارەزایەتیەیدا، بەشێکی زۆر لە ئیسلامیەکان و پیاوانی ئایننی و دەوڵەتی ئیسلامی، دەنگ و هاواری نارەزایەتیان بەرزکردەوە، تەنانەت ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکیا کە دەیان قورعان و مزگەوتیان بە هاوڵاتیانی موسوڵمانەوە، سوتاند، دەماری ئیسلامیان جوڵا و کەوتنە هەرەشە بەخشینەوە… ئەو هیزە ئیسلامیانەی لە چەشنی داعش کە لە چاوتروکانێکدا بەهەزاران ئینسانیان لە شەنگال و موسڵ و ناوچەکە سوتاند و سەربڕی و دەستدریژی سێکسیان کردە سەر هەزاران کچ و ژن، بە هەزارانیان لێ بەدیل گرتن و لە بازارێ کرێن و فرۆشتنی ئیسلامیدا مامەڵەیان پێوەکردن، هاواریان لێ هەڵسا… پیاوانی دینی و تەنانەت بەشیک لە “چەپی محتەرەم” هاتنە دەنگ و وتیان نابێت.. وتیان قورعان سوتاندن بەشیک نییە لە نارەزایەتی و ناچیتە ناو بازنەی پڕۆتیست کردن و سوکایەتییە بە هەستی موسوڵمان و باوەرداران…

لە کاتێکدا ئیسلامی سیاسی و دەوڵەتی تورکیا و بازرگانانی دینی… نارەزایەتی و هەرەشەی کوشتنیان لە سەلوان مۆمیکا کرد، کەچی باوەرداران و خەڵکی ئاسایی هیچ هەرەشەیەکیان نەکرد و وەکو روداوێکی ئاسایی وەیان گرت…

لەدید و روانینی رەوتە ئیسلامیەکاندا، کە کۆمەڵێک بازرگانی سیاسین، ئینسان و مافەکانی بێ بەهان و کوشتن و سوتاندن و لاقەکردن و خۆتەقاندنەوە و فتواو هەرەشە و بەکەم تەماشاکردنی ئینسان، رەوایەتی پێدراوە. بە هاواری ئەڵلەو ئەلبەرەوە خۆ تەقاندنەوە لەناو خەڵکی سڤیل، شیلانی ئاپورەی خەڵکی، تیروری نەیاران و فتوای هەزاران مەلاو ناوەندی دینی.. ئاسایین، بەڵام نارەزایەتی دەربرین بەو کتێب و بەڵگەنامە ئیسلامیانە و سوتاندنی وەکو نارەزایەتیەک، قبوڵ ناکەن و هاواریان لێ هەڵدەستێت… تەنانەت بەشێک لە چەپ، توڕە دەبن و بەکردەوە داوا دەکەن دیموکراسی قارس بکەن و سوتاندنی کتێبی دینی وەکو سوتاندنی بەها و پیرۆزی تەماشا دەکەن… لە کاتێکدا نە هیچ کتێبێک و نەهیچ دین و مەزهەبێک و نەهیچ بیروباوەرێک پیرۆز نییەو ئەوەی پیرۆزە تەنها ئینسانە بێ گوێدانە ئەوەی هەڵگری چ بیروباوەێک و پەرستاری چ دین و کتێب و مەزهەبێکە.

تیرۆری سەلمان مۆمیکا، بەڵگەی شەرمەزاردی و دەست خوێناوی بوونی ئسلامی سیاسی دەخاتە روو بەرامبەر بە ئینسان و کۆمەڵگەو ئازادی بەیان و بیروراو نارەزایەتی دەربرینی ئازادانە. کتێب سوتاندن” هەر کتێبێک” بێت، پەنجەی هیچ کەسێک بریندار ناکات و ژیانی هیچ بوونەوەرێک ناخاتە ژێر هەرەشەوە، تا سزاکەی کوشتن بێت. خەڵک و هاوڵاتیان دەبێ ئازاد بن لە دەربرینی نارەزایەتیەکانییدا، و کۆمەڵگە دەسەڵاتی دەولەت و یاسایی پیویستە بەکردەوە مافی هەر هاوڵاتیەک لە دەربرینی نارەزایەتیدا، بەرگری لێ بکات و لەبەرامبەردا سزا بۆ ئەوانە دابنێت کە هەڕەشەو چاوسورکردنەوە و دەست بۆ کاردانەوەی زبر دەبەن، لە بەرامبەر بە پیادەکردنی ئازادی خۆیاندا… ئازادی بی قەید وشەرتی بیروباوەر و بەیان و چاپەمەنی و نارەزایەتی…تاد بێ ئەمماو ئەگەر…

تیرۆری سەلمان مۆمیکا، لە وڵاتێکی وەکو سویدا، هەر تیرۆرێکی ئاسایی نییە، بەڵکو هەرەشەیەکی ئاشکرایە بۆسەر دەوڵەتی سوید و ئەو پەراوێزە لە کەشی کراوەی کۆمەڵگە کە بەرهەمی خەبات و تیکۆشانی چینی کرێکار و میژووی رەوتی ئازادیخوازییە لەم کۆمەڵگەیەدا.   

Leave A Reply

Your email address will not be published.