هاوکێشەی یەک بە سی واتە حکومەتی ئیسرائیل سی جار لە حەماس تیرۆریستتر و دڕندەترە… نووسینی: عامر سابیر

0

یەکەمین گۆڕینەوەی بارمتە لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا لە ڕۆژی یەکشەمە 19/1/2025 ئەنجام درا. حەماس 3 ژنی ئازاد کرد، لە بەرانبەردا ئیسرائیل 90 ژن و منداڵی ئازاد کرد، کە 21 کەسیان مناڵ بوون وە 69 کەسیان ژن بوون. هیچ ماس میدیایەکی رۆژئاوا پرسیاری ئەوەی نەکرد کە 21 مناڵ و ئەو هەموو ژنە بۆ لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا بوون.

بە پێی ڕێکەوتنیان بڕیارە ئیسرائیل لەبەرانبەر هەر بارمتەیەکی خۆیاندا 30 بۆ 50 کەسی فەلەستینی ئازاد بکات.

ئیسرائیل بەم هاوکێشەیە ئەیەوێ بە خەڵکی دونیا بڵێ کە ژیانی هەر تاکێکی ئیسرائیل 30 هێندەی عەرەبێکی فەلەستینییە، بەلام لەڕاستیدا ئەمە دڕندەیی و تیرۆریستێتی زیاتری حکومەتی ئیسرائیل دەردەخات.

دووەم گۆڕینەوەی بارمتەکان لە ڕۆژی شەمە 25/1/2025 دا دەبێت، کە گوایە بڕیارە حەماس 4 ژن و ئیسرائیل  120 بۆ 200 ژن ومناڵی تر ئازاد بکات.

کە باراک ئۆباما هەڵبژێردرا بۆ سەرۆک لە 2008دا، دوو ڕۆژ پێش مەراسیمی دەستبەکاربوونی لە 18/1/2009دا شەڕی ئیسرائیل و حەماس وەستا و ڕیککەوتن.

ئێستاش ڕۆژێک پێش مەراسیمی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترامپ لە 19/1/2025 دا ئیسرائیل و حەماس، ئاگربەستیان ڕاگەیاند و بارمتەیان گۆڕییەوە.

سەرۆکەکانی ئەمریکا لە ئاهەنگی مەراسیمی دەستبەکاربوونیاندا، ئەیانەوێ خۆیان بە ئاشتیخواز پێشان بدەن، بەڵام دواتر تاوانی گەورە ئەنجام ئەدەن. باراک ئۆباما لە کاتی دەسەڵاتیدا لە لیبیا و سوریا تاوانی گەورەی خوڵقاند. وە لە یەکەم و دووەم ڕۆژی دەستبەکاربوونەوەی ترامپدا، ئیسرائیل بەردەوامە لەسەر کوشتن و جینۆسایدی خەڵکی فەلەستین و ئەنها لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا 19 فەلەستینی کوژراوە و 40 کەسی تریش بریندارکراوە بەدەستی هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیل.

نۆرمان فینکەلستەین کە بە ڕەگەز جووە، مامۆستای زانکۆیە لە ئەمریکا و چالاکوانێکی بەرجەستەیە و بەرگریکارێکی سەرسەختی کێشەی فەلەستین و دانیشتوانەکەیەتی، ئەڵێ ئەو قسەیە پووچە کە ئەڵێن ئەمریکا دەسەڵاتی بەسەر ئیسرائیلدا ناشکێ. تەنها بە تەلەفۆنێک ئەتواندرا ئەم جینۆسایدە لە یەکەم ڕۆژەکانێوە بووەستێندرێ.

22/1/2025

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.