سێ خاڵ سەبارەت بە ڕووخانی ڕژێمی سوریا… نووسینی: توانا حەمە نوری

0

.یەک: ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد، دەرئەنجامی بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە و جەماوەری نەبوو. ڕادەستکردنی دەسەڵاتی سیاسی لە سوریا، بەبێ ئەوەی زیان بە دامەزراوە سیاسی و سەربازی و ئیداریەکانی بگەیەنێت، پشتی بە پلانێکی پێشوەختە داڕێژراو کە سیاسەتمەدارانی ڕژێمی پێشوو لەگەڵ ئێستا و سیاسەتمەدارانی نێودەوڵەتی و ناوچەکە تیایدا بەشدارن، ئەوەندە ئەم مەسەلەیە ئاشکرایە کە پێویست بە هیچ بەڵگەیەک ناکات.

دوو: ئەگەر کوشتن و جینۆسایدی هاووڵاتیانی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، کە تەنانەت دەزگا یاسایی و “مرۆییەکان”ی ڕۆژئاواش لەمڕۆدا دانیان پیایدا ناوە، بەس نەبووایە بۆ ئەوەی بە ئاشکرا ناشیرینیەکانی “دیموکراسی” ڕۆژئاوا لە هەموو ئاستێکی سیاسی و ئایدیۆلۆژی و گوتاری میدیایی ئاشکرا بکات، ئەوا دڕندەیی تورکیا لە هێرشکردنە سەر خەڵکی کوردستان، هاوکات لەگەڵ بێدەنگی ڕۆژئاوا، نیشانەی هاوبەشیکردنە لە تاوانەکانی ڕژێمی تورکیا.

سێ: ئەوانەی بە ئاشکرا یان بە نهێنی بەرگری لە تاوانە گەورەکانی ڕژێمی ئەسەد دەکەن لە ژێر ناوی “دژە ئیمپریالیست” و “میحوەری بەرگری”، یان ئەوانەی ماتەمینن بۆ سیستمی سەرکوت و ئەشکەنجەدان و زیندان و مەرگی سوریا، تەنیا دەیانەوێت سیستەمی سەرکوت و ئەشکەنجە و زیندان و مەرگی خۆیان بشارنەوە و پاڵنەریان ماتەمینی ڕژێمی ئەسەد نییە بەڵکو ترسیانە لە داهاتوویەکی هاوشێوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.