داهاتی ٨ ملیاردێر بەرابەرە بە داهاتنی نیوەی هەژارانی گۆی زەوی

0
epa05722320 A composite image made on 16 January 2017 from archive files shows the eight richest people of the world, (top row L-R) Microsoft founder Bill Gates, Spanish Inditex fashion founder Amancio Ortega, US investor Warren Buffett, Telmex CEO Carlos Slim; (bottom row L-R) Amazon CEO Jeff Bezos, Facebook founder Mark Zuckerberg, Oracle founder Larry Ellison, and Bloomberg CEO Michael Bloomberg. According to a report released by NGO Oxfam, these eight people own as much wealth as 3.6 billion people – about half of the world’s population. EPA/DSK

رێکخراوەی خزمەتگوزاری ئوکسهام، لە بەیاننامەیەکدا کە بەم دوایانە بڵاویکردەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە سامانی تەنها ٨ ملیاردیر، بەرامبەرە بە سامانی نیوەی هەژارانی گۆی زەوی، و داوادەکات هەنگاوی پێویست بۆ سنوردارکرنی سودی سەرمایەدارن بگرێتە بەر…

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هاوکات بوو لەگەڵ کۆربەندی دافۆس، کەساڵانە بەکۆبونەوەی سیاسەتمەدران و سەرە زلانی سەرمایەدارانی جیهان بەرێوەدەچێت… بە پێی راپۆرتی رێکخراوەی ئۆکسهام جیاوازی داهات لەهەرکاتێک زیاتر زۆرتر دەبێت… و لەوبارەیەشەو ئاماژە بەهەردوو وڵاتی هیند و چین دەدات…

ئەو قڵشتە گەورەیە لەداهات و ساماندا، بەشوینێک گەیشتووە، کە پێشتر وامەزەندە دەکرا سامانی ٦٢ سەرمایەدار بەرابەرە بە سامانی٣،٦، بەڵام راپۆرتەکان نیشانی دەدەن لە ئێستادا تەنها سامانی ٩ سەرمایەدار بەرامبەرە بەنیوەی سامانی هەژاران و نەدارانی دنیا…

ئەو نابەرابەییە و لە راستیدا ئەو تاڵانیەی بۆرژوازی جیهانی بێرەحمانە دریژەی پێدەدات، بە شوینێک گەیشتووە کە تەنانەت کەسایەتیە سیاسییەکانی جیهان لەوانەش سەرۆکی سندوقی نێودەوڵەتی پوڵ و پاپ فرانسیس رابەری کاسۆلیکەکانی جیهان، لەو بارەیەوە هوشداری بدەن و ترس لەو دۆخە نابەرابەرە بخەنە روو…

بەڵی لە کاتێکدا بە خێرایەکی زۆرەوە سامانی سەرمایەدارەکان بەرەو زیادی دەچیت و هەڵدەکشێت بەجۆرێک لە ساڵی ٢٠٠٩وە هەرساڵەی لە سەدا ٪١١ سامانی سودی سەرمایەدارەکان بەرەوسەر چووە،  لە بەرامبەردا داهات و کرێی بەشی هەرزۆری چینی کرێکارو کارمەندان جیهان بەجیگری ماوەتەوە، هێشتاش لە ژیر گوشارو هەرەشەی لەدەستدانی کاردا راگیراون… ئەوە لە حاڵێکدایە، کە هەر دوو رۆژ جارێک لە جیهاندا ملیاردێرێک، زیاد دەکات…

ئەمەیە نیزامی زاڵمانەی سەرمایەداری…. ئەو نیزامەی ئەگەر لەبەین نەبرێت، دنیا لە پێناو قازانج و سودی زیاتردا، بەتەواوەتی لەبەین دەبات و خاپوری دەکات.

Leave A Reply

Your email address will not be published.