په‌ساپۆرتیکی بێ ڤیزه… هۆنراوەی: سەلام سەعید
کێ ده‌ڵێ زستان ناگری
پرسه بۆ خه‌م ناگرێ
له داخاندا جه‌رگی زه‌وی شه‌ق ناکات و
له‌به‌ر رێژنه‌ی فرمێسکیدا ئه‌م زه‌مینه نالاوێنێ
به هێمنی له شینای زه‌وی نادوێ
له‌روی خه‌می ره‌تینراوی ئه‌م خه‌ڵکه‌دا
بۆ شه‌واره‌ی ئیش و زامیان
ئیشك ناگرێ
ئه‌گه‌ر ئیوه‌ش
وه‌ك شه‌وانی فریشته‌ی
کلو کلو به‌فری سپی له‌خۆگرن
گه‌ر له‌ئیشکی ئه‌م خاکه‌دا
چاوه‌کانتان واڵاکه‌ن
وورد بروانن
باش ده‌بینن زستان ده‌گری
پرسه بۆخه‌میش ده‌گێرێ
سه‌مای کۆته‌ڵی ئه‌م خه‌ڵکه
له‌شه‌ویکی پر پرۆشه‌ی
هه‌وری سپی دا ده‌گیرێ
زستان قه‌تاره‌ی کۆچێکی سه‌رکه‌شه
له‌به‌ر لیزمه‌و هه‌وری توندیا
له‌ناوگه‌روی پر له‌تۆڤ و کرێوه‌ی دا
هه‌رچی خه‌مه
دێ و ده‌پرسێ
له‌ئاوه‌رۆی ئه‌م خاکه‌دا سه‌ر ده‌ردێنێ
سه‌رده‌که‌وێ
ژه‌مێکی تر …به‌ره‌گ و قه‌دی شینای
ئه‌م خاکه‌دا سه‌ر ده‌که‌وی
ئه‌ی خه‌ڵکینه مێژویه‌که
ئه‌م وڵاته زستانانی
خه‌مێکی خه‌ست له‌خۆی ئه‌گرێ
بۆیه زستان پرسه‌ده‌گرێ
دڵ نه‌وای خه‌ڵ ده‌کات ولێت ده‌پرشێ
له‌زامێکی شه‌هید ده‌چێ
چۆن نازانی گشت زستانێ
دڵی خه‌ڵکی له‌ئیشکی شه‌و
چۆن ده‌له‌رزێ
…………………………….
وه‌ك شۆره‌بی له‌سه‌رماندا هه‌ڵ ده‌له‌رزی
چۆن وێڵ ده‌بی
بۆ وێڵ ده‌بی
سه‌ری جانتای پر یادگاری شه‌هیدانه
وه‌ك ئه‌ستیره‌یه‌کی ره‌تینراو
دڵی ووڵاتیکی بێ شوناس نامه
له‌دوی کۆچی له‌دوی بارگه‌و دڵی وێڵی
زامه‌کانی وه‌کو سوتو
خه‌مه‌کانی وه‌ك قومێ ئاو
بۆ گه‌رویه‌کی شه‌رابردو
چاوه‌کانی له‌دوی گرو هانای دوری
به‌گه‌رده‌لولی هه‌ناسه‌ی
به‌سه‌رزامی به‌سه‌رنه‌چووی
پر له‌سوێی ئه‌م خه‌ڵکه‌دا
به‌باڵای خه‌مه‌کاندا
هه‌ڵ ده‌گێرێ
ئێستێ ده‌گرێ
واله‌جه‌نگی کۆتایدا
من ده‌ناڵێم له‌دووی کۆچی
له‌ژێر باڵی ئه‌م شه‌وه‌دا
گلاراومه‌و ئۆقره ناگرم
شه‌وێکی مات
له قه‌رسیلی چاوه‌کانیا
له‌کۆش ده‌گرم
گه‌رچی زستان
پر له لێزمه‌و تۆڤی تونده
وا ئه‌م خاکه قورگی ووشکه
له‌تونیاندا واده‌خنکێ
به‌فر یاخی یه ده‌ست له‌ملی لوتکه ناکا
ئیتر باڵی ئه‌و مه‌لانه
هه‌واڵی خیر بۆ خوا نابا
ئیتر دێکانی سه‌ر سنور
چاوه‌کانیان له‌باڵای سانیا تیر ناخوا
بۆیه به‌فر ده‌ست له‌ملی لوتکه ناکا
ئیتر مه‌لیش هه‌واڵی خێر بۆ خوا نابا
هۆ کیژه پێشمه‌رگه‌ی
وڵاتی خوێن و به‌فر
کۆتره باریکه‌ی گویسوانه‌ی
ماڵه قورینه‌ی دیهاتم
سوێسکه‌ی سرکی پێده‌شتی رێی
به‌ینی سنه‌و مه‌ریوانم
هاورێکانت ده‌سته خوشکه ئازاکانت
ناوت ده‌نێن روباریکی پر له هاژه
په‌نجه‌ی باو گوڵه مێخه‌ك و میلاقه
کانی بنار
هه‌رمێ زه‌رده‌ی به‌ر رێی بنار
گه‌ره‌کی دێ
شه‌قامی شار
ئه‌و منداڵه‌ی سارای ژینی کۆڵێ خه‌مه له‌دایك ئه‌بێ
نانا ئه‌ی خه‌مه زستانه‌ی ته‌مه‌ن
ئه‌من نیووت ئه‌نێم ئه‌ژی
ئه‌ژی سانیا
بۆ نازانن له قه‌رسیلی چاوه‌کانیا
به‌هار ده‌زێ
له‌باڵای دا ئاسنگه‌ران پێده‌که‌نێ
له یادگاریا
وه‌ك کۆتری به‌ر گویسوانه‌ی دیهاته‌کان سرك نیه
ته‌قه‌و ره‌قه نای فرێنێ
هاورێ ناڵێم من ماڵ ئاوا
ناوم ناوی سانیا ده‌ژی
نامه‌یه‌کی به‌په‌له‌یه
سپی سپی
سنگی ته‌مێ شه‌ق ده‌کات و
گوڵ بۆ که‌ناری خه‌م دێنێ
رووی ووتاری رۆژ نامه‌یه
زه‌رده‌خه‌نه‌ی لێوی دایك و
قیژه‌و تریقه‌ی وردیله‌یه
ئاهی پشوی
له‌شی ماندوی کرێکاری ناوکارگه‌یه
من نێوم نا چاوی شیعر
دڵی ته‌مه‌ن
مێژووی په‌سه‌ن
په‌ساپۆرتیکی بێ ڤیزه
مرۆڤێکی بێ نیشتمان
نانی برسی و
دوکه‌ڵ کێشی کارخانه‌کان
هاورێ من ناڵێم ماڵ ئاوا
ناوم ناوه سانیا ده‌ژی
ئاخۆ ئیستا وشه‌ی شیعری نیو هۆنراوه‌م
باڵی کۆتری گوێ گویسوانه‌م
په‌ساپۆرته بێ ڤیزه‌که‌ی
به‌ر باخه‌ڵی پێشمه‌رگه‌که‌م
لوتکه‌و باسکی داگیرساوی ئه‌م وڵاته‌ی
شه‌ته‌ك داوه‌و کردۆته کۆڵ
تۆ ده‌ی بینی
چاووه‌رێیه په پوله‌ی چپه به‌رێ کا
ئه‌م رێگایه‌ش پر بۆسه‌یه
سویسکه‌ی سرکی ئه‌م بناره
هه‌ڵۆ ئاسا به په‌له‌یه
چه‌ند هه‌نگاوێکه‌و سه‌رنجێ
واده‌روانێ
ئه‌بێ بۆ کێ بێ بروانێ
تۆ سه‌یرکه په‌ساپۆرته بێ ڤیزه‌که‌م
ته‌م ومژی ئه‌م بناره
له‌چاوانیا چۆن ده‌رێژێ
دوێنێ سانیا
کیژه قوتابی شاری سنه‌م
کیژه سرکه که‌ی چوار چرای مهاباتم
سوره‌چناری به‌رده‌م دێ و سه‌ره‌رێگه‌ی
کانی ژنانی دیهاتم
ده‌سته خوشکه‌که‌ی به‌یان و
هه‌مان هاورێی سنه‌و به‌رو
له‌یلا قاسمی به‌غدادم
باڵی تیژی ترقه بوو
ده‌سته خوشکی پێشمه‌رگه بوو
ووشه‌ی جوانی هۆنراوه بوو
کولێره‌یه‌کی برژاوی
بێ پێخۆری کرێکاریکی ماندو بوو
هێلانه‌یه‌کی خنجیله‌ی
مه‌لی ته‌ره‌ی شه‌وی پر تۆڤی زستان بوو
له‌سه‌مای سوتانی سه‌ریا
چه‌پکێ گری وه‌نه‌وشه‌ی
ئه‌ندێشه‌ی بیری هیلاك بوو
مه‌لی ئۆقره‌و
رێبواری رێی نه‌جات بوو
باڵی به‌هره‌ی پۆڵ روبنسن
به‌هره‌ی ده‌نگی پر له‌سۆزی
ده‌نگی زوڵاڵی نه‌جمه بوو
سانیا .. سانیا
زیاد له‌بیرو بۆ چونم بوو
هه‌رچه‌ند سانیاشم نه‌دیبوو
زه‌رده‌خه‌نه
وه‌ك په‌پوله له‌سه‌ر گوڵی لێو هه‌ڵفرێ
به‌ڵام زانیم تفه‌نگێکه هه‌زار پیلانی ئاخوندی
له‌هه‌ڵ وێستیا له‌رزۆك له‌رزۆك
باڵی گوڵی ناوه‌رێنێ
ده‌نگی زوڵاڵی کپ ناکاو
سه‌ری به‌رزی نانه‌وێنێ
وه‌ره ئه‌م سه‌ره‌ت بۆ واڵاکه‌م
سیروان گۆنای به باڵای شیعرمدا
شه‌که‌ت ماندوو له‌رۆخه‌کانی بێزاره
سیروان روباری دڵمه
له‌گریانی چاوه‌کانی دایکان ده‌چێ
خه‌مێکی هێنده گه‌وره‌یه
له‌باڵاتدا وا پێ ئه‌گرێ
له‌و کاته‌وه‌ی ماڵ به‌ماڵی دیهاتیه‌کان
کوانوی به‌نده‌ری باست بوون
له‌وکاته‌وه‌ی ئاسنگه‌ران به‌باڵ ده‌فری
داره به‌نی ئه‌و بناره له‌گه‌ڵ باڵات پێ ده‌که‌نی
سه‌رت ژورێکی چوارگۆشه
ته‌نها باڵای تۆم تیا ئه‌دی
ته‌نها کاسکێته‌که‌ی سه‌رتو
مانگه‌شه‌وی ئیوارانی سه‌رته‌وێڵت
ئه‌ستیره‌یه‌کی پێنج گۆشه
پیشانگای سه‌رتم تیا ئه‌دی
ئای که دوند بووی کاتێ ده‌ت گوت
من ئه‌و خه‌مه ماندوه نیم
نوسینه کانی سه‌ردڵم
له‌گه‌ڵ رقی هه‌موو شه‌پۆلێکدا وون که‌م
چۆن بێده‌نگ بم
برینێکم زیاد له‌قوڵای له‌شتان
ئازار له‌ناخما پێ ئه‌گرێ
سبه‌ی ئاسۆی تریڤه‌یه
چرۆی ئاوێنه‌ی روتانه
هه‌ژاره‌کان له‌ده‌رونی ئێمه‌ی دوندا
گوڵی سه‌ربه‌ستی به‌رده‌گرێ
ئای که‌دوند بووی
چیم لێ ده‌که‌ی
له‌ده‌رونتا هه‌ڵم واسه
ده‌چریکێنم — ئاو بۆ جه‌سته‌ی تینوو دێنم
گر بۆ درکه‌زی بنارو
تریقه‌و خه‌نده
بۆسه‌ر هانای برسی دێنم
بۆ کچه فه‌رمانده‌ی گیان به‌ختکردوی کۆمه‌ڵه- سانیا -ساڵی 1986 له‌شاخ نوسراوه