هۆنراوەیەکی بەندی عەلی…

0

 

رۆژانێکی چەند تڕۆیە

بەدەست هەندێ زاتەوە !!

هیچەکان دەکرێن بەزۆر و

کاڵەکان دەکرێن بەبۆر و

حەق پیرە دارێکە، لات و

لەسەر پشت باوێشك ئەدات و

گوڵم ، خەو ئەیباتەوە ..

رۆژانێکی چەند تڕۆیە

بەدەست هەندێ زاتەوە !!

سەوڵی زانین بەدەست نەزانی گرگنە  ..

کەشتیی بێ چارۆکەی بەختی

ئەهلی زانستیش کون کونە ..

بێ ئەدەب موختاری کوچەی

شاری گەوهەر فرۆشانە ..

شاعیرێکیش دێوانەی نێو

دیوانی (کۆماری نانە)* ..

تەرازووی داد شەل و کوێرە ..

تامی زادو نمەك، سوێرە ..

ئەم نیشتمانە ئەشکەوتەو

گوڵم، دەنگ ئەداتەوە ..

ڕۆژانێکی چەند تڕۆیە

بەدەست هەندێ زاتەوە !!

…………………………………….

Leave A Reply

Your email address will not be published.