دروست کردنی نەعشی مردنم… هۆنراوەی: سەلام سەعید

0

ئەو دەمەی  دوا  بەڵێنی باران

دەبێتە  ڕێگوزەری  هەورێکی توڕەو

نەبارینی  تاوێکی  کەم ،

سەرتاپای  ڕۆژەکە  لە چاوەڕوانیدا

خۆی  لە بەردەم  قەدەرێکی

وندا  ئەبینێ .

من  نەپۆستەچی  هەواڵ و

نە  کەش ناسێکی  بە  سەلیقەم

تا  هەمو  خەبەرەکان  لەخۆمدا  کۆکەمەوە

گیرخواردن ، بەوەڵام دانەوەی پرسیارو

نەبونی  ساتێکی  بێ تەم

لەو دیو  شوشەی پەنجەرەی  خەیاڵەوە

تالە ڕۆشنایی  هەواڵێك

وەڵامێك  دروست کەم

دڵنیایم  بیرچۆتەوە ..  دەستم  ئەگرێ

ئەم  داتە  دەست  وێنەیەکی  تەڵخ

نەبونی  متمانە بە بونی  گەڵا ڕێزان

وەك  عاسی  بونی  حەرفەکانی  هیجایە

بۆ دروست  کردنی  دەستە واژەیەکی

دروست  بۆ  وەڵام

من  ئەزانم  دڵنیایم  پڕاو پڕە  لەگومان

لە مەترسی خۆ کوشتن

وەك  هاوڕێ  شاعیرەکەم

ئەو بوە  هاوڕێی  گەڵا ڕێزان

من دەبمە  هاوڕێی  هەورێکی  ئاوس

بە باو  باران

ئەتوانی  لەگەڵ  خۆتا بم بەی

دەستم  بگرەو  لەگوێ  کورسیەکانی

گۆمەکە ،

دوو  جێگە  با داگیرکەین

تۆ  چیرۆکە کانی  فەنام بۆ باس کە

ئەو کاتەی  سەر هەڵگرتن 

دەستی  گرتی ،

شەقامە  نامۆکانی  ئەو  وڵاتە

بونە  هاوڕێت

منیش  باسی  ڕۆژە  تاڵەکان ئەکەم

چۆن  وەڵامە  نەرێنیەکان

فریوی وەڵامی  نامەکانی دام

لە  هەوارێکی  چۆڵدا

جێگەیان  بۆ گرتم

من  هەنوکە  لەباڵندەیەکی  تەڕی

بەر باران  ئەچم

قەدەر  خەریکە بەرەو عەدەم ئەم با

تەنیایی تیا  ئەکاتە

سەر بوردەی  خۆ کوشتن

بم بەخشە  ئێستا  خەریکی دروست کردنی

نەعشی  مردنی خۆمم

لە چاوەڕوانی  وەڵامە  تاڵەکا

Leave A Reply

Your email address will not be published.