ژنۆفۆبیای ئۆجەلان…ناوی ئەو کتێبەیە کە ئاسۆ کەمال نووسیویەتی

0

ژنۆفۆبیای ئۆجەلان

ناوی ئەو کتێبەیە کە ئاسۆ کەمال نووسیویەتی و لەحەوت بەش پێکهاتووە، بەم زوانە بڵاودەبێتەوە.

ئەم كتێبە ئارگومینتیكی رەخنەگرانەیە له بۆچوونەکانی ئوجەلان لە حەوت بەش پێكهاتووە، بەشی یەكەم بۆچی “ژنۆلۆژی”؟ بەشی دووەم چ زانستێك لە “ژنۆلۆژی”دا هەیە؟ بەشی سێیەم تێزی ژنی فریشتە و پیاوی دڕندە و تیۆری توندوتیژی، بەشی چوارەم تێزی دوو ئابوری، ئابوری ژنی بەرهەمهێن و پیاوی تاڵانكەر، بەشی پێنجەم مێژووی خێزان و مافی دایك و باوك سالاری، بەشی شەشەم ژیانی سێكسی و عەشق، بەشی حەوتەم ئازادی ژن.

چاپكردنەوە و بڵاوكردنەوەی ئازادە بۆ هەموو كەسێك، بەم زوانە بڵاودەبێتەوە.

“ژنۆلۆژی” ژن بە بەڵا و ترسێک دەزانێ بۆ بزوتنەوەی چەکداری پەکەکە، وە خۆی بە”زانستی” جڵەوکردنی فشاری سێکسی سەر زهنیەتی ژنان و پێڕەوکردنی “ژیانی راهیبێتی ژنان دەزانێ. ئەمە کلتوری ژنۆفۆبیای ئیسلام و کۆمەڵگەی خێڵەکی پێش سەرمایەداریە، کە تائێستاش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەموو بزوتنەوە ناسیونالیستی و ئیسلامیەکان زیندو ڕایدەگرن.

ئۆجەلان لە “ژنۆلۆژی”دا ،ژن بەرزدەکاتەوە بۆ ئاسمان بۆ پلەی خواوەند تاکو مافەکانی وەک مرۆڤ لەسەر زەوی لێ بسەنێتەوە و خۆی و بزوتنەوە چەکدارییەکەی لەدەست بەڵای کێشەی ژن و سێکس و ئازادی ژن ڕزگاری بێت!

بە پێچەوانەی ئەم دیدگا نازانستی و دینییەوە، تێکەڵاوبوونی خۆشەویستی و سێکسکردن نیشانەی گەشەکردنی پەیوەندیە ئینسانیەکانی نێوان ژن و پیاوە. مێژووی سێکس و عەشقیش پێ بەپێی ئەم قۆناغانەی شێوازە کۆمەڵایەتیەکانی پێکەوە بوونی ژن و پیاو گۆڕاوە و بەرەو پێش چووە. دوالیزمی خۆشەویستی و توندوتیژی کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی کوردستاندا هەیە نیشانمان دەدا کە چ گۆڕانێک لە فەرهەنگ و کەلتوری کۆمەڵگەدا بەرامبەر ژنان پێویستە تاکو هەست بەنزیکایەتی لە فەرهەنگێکی مرۆیی بکەین.

بە پشت بەستن بەو دەستکەوتە فکری و زانستیانەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی تا ئێستا خراوەتەڕوو، دەتوانین بەشێوەیەکی زانستی  پرۆسەی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتیەکان و ناسینی مێژووی خێزان و ڕاستیەکانی پەیوەندی ژن و پیاو و سێکس و عەشقیان بناسین، وە وەڵامی ئەو فکر و تێزە داوکەوتووە دینی و خێلەکیانە بدەینەوە کە لە فەرهەنگ و کەلتوری زاڵی کوردستاندا هەیە و “ژنۆلۆژی” نمونەیەکیەتی .

هەر بزوتنەوەیەک بەو ڕادەیەی ئازادی ژن لە پەیوەندی لەگەڵ پیاودا لە مەرجە مادی و دینییەکان ڕزگار دەکا و بنەمای خۆشەویستی سێکسی بەمافێکی بێ مەرجی پێکەوە بوونی مرۆڤەکان و نێوان ژن و پیاو دەزانێ، بەو ڕادەیە شۆڕشگێڕبوونێتی خۆی دەسەلمێنێ بەرامبەر بەو سیستەمەی ژن بەپێی گرێبەستی مادی و دینی کۆیلە و ژێردەستەی پیاو دەکا.

Leave A Reply

Your email address will not be published.