کورد و پرۆسەی هەڵبژاردن…نووسینی: ڕێبوار یاسین

0

هەڵبژاردن ئەو پرۆسیە دیموکراتیەیە کە هەر چوار ساڵ جارێک یاخود لە هەندێک  وڵات پێنج ساڵ جارێک دەکرێت. لەم پرۆسەدا سەرجەم ئەو هاووڵاتیانەی کە تەمەنی یاساییان هەژدە ساڵیان تەواو کردوە، مافی دەنگدانیانیان هەیە وە هەموو پارت و ڕێکخراو کەسانی سەربەخۆ مافی خۆکاندید کردنیان هەیە وە بە شێوەیەکی یەکسان و ئازادانە بانگەشە بۆ خۆیان و لیست و بەرنامەی حیزبەکانیان بکەن، تاکو بتوانن سەرنجی دەنگدەران بۆ خۆیان ڕابکێشن. وە دوای تەواو بوونی پرۆسەکە، لیست و قەوارەی سەربەخۆ کە توانیویەتی زۆرترین دەنگ و کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنێت، مافی پێک هێنانی حکومەتی هەیە لەماوەی دیاری کراودا.

بەڵام بەداخەوە، لە هەرێمی کوردستان لە دوای ساڵی ١٩٩١ کۆتایی هاتن بە دەسەڵاتی حکومەتی بەعس و ڕاپەڕین، وە یەکەم هەڵبژاردن کە لە ساڵی ١٩٩٢ ڕوویدا. دوای هەڵبژاردن، شەڕی ناوخۆ و براکوژی ڕوویدا بە هۆی دیموکراتی نەبوون و شەفاف نەبوونی پرۆسەکە، تاکو کۆتا هەڵبژاردن کە خولی شەشەمی هەڵبژاردن بوو. لەمانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا هیچ کات هەڵبژاردن بە شێوەیەکی دیموکراتیانە و ئازادانە نەکراوە وە دوور نەبووە لە فرت و فێڵ و ساختەکاری و تەزویرکردن. وە لەم خولەدا پێش هەڵبژاردن بە هاوکاری حکومەتی ناوەند و چەند، دەوڵەتێکی ئیقلیمی نەخشە و ئەنجامی هەڵبژاردن و کورسی لایەنەکان دیاری کرابوو. چونکە پرۆسەکە بە ئەلکترۆنی بوو، بۆیە لە هەموو جارەکانی تر زیاتر وەک هەمیشە بووە هۆی ڕەخنە و ناڕەزایی و قبوڵ نەکردنی ئەنجامەکان لەلایەن زۆربەی حیزبەکانەوە، جگە لە هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری یەکێتی و پارتی. بۆیە حیزبی کۆمەڵی دادگەری کە سێ کورسی بە دەست هێنا بوو، بڕیاری دا کە بایکۆتی پەرلەمان بکات و بەشداری ئەم خولەی پەڕلەمان نەکەن. وە هەروەها حیزبەکانی تریش ژمارەیەکی زۆر تانەیان ئاڕاستەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 

ئەم ئەنجامانە و ئەوانەی پێشوویش ئەوەمان پێ دەڵێت کە هەڵبژاردن لە کوردستان تەنها وەک شانۆگەریەک وایە کە چوارساڵ جارێک ڕوو دەدات بۆ میکیاج کردن و جاوبەست کردن لە وڵاتانی دەرەوە و ڕێکخراوە حکومی و نێودەوڵەتیەکان وە داپۆشینی هەڵە و کەموکووڕی و دەسەڵاتی تاک ڕەوانەی هەر دوو حیزب. ئەگینا هیچ شتێک لە کوردستان ناگۆڕێت لە ماوەی ئەم شەش خولەدا هەردوو حیزبی دەسەڵات زۆرینە دێنن و حکومەت پێک دەهێنن وە بۆیە لەماوەی سی و چوار ساڵی دەسەڵاتی ئەم دوو حیزبەدا یاخود ڕاستر بڵێین ئەم دوو بنەماڵەدا تەنها کاریان گەندەڵی و بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە و نەبوونی ئازادی و یەکسانی و سەروەر نەبوونی یاسا و دادگاکان بووە.

وە هەرگیز پەڕلەمان هیچ ڕۆڵێکی نەبووە کە جێگەی باس بێت لە دەرکردنی یاسایی باش بۆ باشترکردن و بەرەوپێش کردنی ژیانی هاووڵاتیان و وە چاودێری کردنی کارەکانی حکومەتی و لێ پرسینەوە لە وەزیر و کاربەدەستی گەندەڵ و سەرپێچی کار، چونکە ئەوەی کار دەکات و ڕۆڵ دەگێڕێت تەنها حیزبە لە باتی سەرجەم دەسەڵاتی یاسادانان و چاودێری و دادوەری و لێ پێجینەوە. جونکە لە کوردستان حیزب هەموو شتێکە.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.