شەرم دەستە واژەیەکە تەنها ڕوقایم ئەیپۆشێ..؟
لەم دەڤەرە
بۆداوای نان
حەدی دارو
حەدی شەق و
حەدی شمشێری ھەیە…
تۆنابینی
چۆن ژان دەنگی ھەڵ بڕیوە
ئازادی دەست وپێی سڕە
چۆن خانمان
لەبری بازنگ
کەلەپچە مەچەکی تەنیوە
زام سەرسوچی کۆڵان ئەگرێ
گولە چۆن شوێنی ئەکەوێ
شەرم دەستەواژەیەکە تەنھا ڕوقایم
نای پۆشێ
بۆ دەم کوژی
من ھەربۆ ..خۆم
نان لەباوەشم ناگرم
ئەو ..منداڵە تۆ .. نابینی
دەمی گۆی مەمک
ناگرێ
من بۆ تۆشمە
نان و ئازادی لەکوێ بێ
لەوێ باخچە پڕ لەبون ولەوێ ژیان
ڕێچکە ئەگرێ
نەفرەت لەجەنگ
دەنگی کۆیلە مشتێ کۆیلە
خوێن ئەڕێژێ
نووسینی: سەلام سەعید