هەواڵی نارەزایەتییە کریکاریی و جەماوەرییەکان ئامادەکردنی: سالار حەمە سەعید، شوان عەزیز، ئاراس رەشید

0

هەواڵی نارەزایەتییە کریکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی: سالار حەمە سەعید، شوان عەزیز، ئاراس رەشید

هێڵی شەمەندەفەری (وێسترن ڕەیڵ) سێ رۆژ مانگرتن ڕادەگەیەنێ

لە ٨ و ١٠ و ١٢ ی جەنیوەری ٢٠١٨ دەورێکی نوێ لە مانگرتنەکانی  هێڵی شەمەندەفەری وێسترن رەیڵ لەم هەفتەیەدا دەستپێدەکات لە ٨ و ١٠ و ١٢ ی ئەم مانگە دا. ئەم هێڵی شەمەندەفەرە ڕایگەیاند کە سێ ٢٤ سەعاتی مانگرتن نمایش دەکات لە دووەمین هەفتەی ساڵی نوێ دا. 
لە کۆی ٤٥٠ شەمەندەفەری ئەم هێڵە ڕێژەی لەسەدا ٢٥ ی خزمەتگوزاریەکانی ئیلغادەکاتەوە و کارەکانیان ڕادەگرن. یەکیەتی کریکاری (ئار ئێم تی) و بەرێوبەرەکانی ئەم هێڵی شەمەندەفەرە نەگەیشتنە هیچ ڕێکەوتنێک سەبارەت بە ڕۆڵ ودەوری پاسەوانانی قیتارەکان. 
ئەم مانگرتنە دادەنرێ بە ٣٩ هەمین مانگرتن لە ماوەی ٢٠ مانگی ڕابردوودا لە (سەذرن) کە خزمەت دەکات بە ناوچەکانی (واترلو و لەندەن برج وچارین کرۆس و کانن ستریت). 

هەروەها بە کرێکارانی (گرەیتر ئەنگلیا) ڕاگەیەنراوە، بە تایبەتی خزمەتگوزاریەکانی کە دەچێ بۆ (لیڤرپول ستریت) کە کارەکانیان بەجێ بهێڵن و مانگرتن ڕابگەیەنن لە رۆژانی دووشەممە و چوارشەممە و جومعە. 
ئەم مانگرتنانەی (ئار ئێم تی) هەمووی لەبارەی ئەو گۆڕانکاریانەیە یا ئەو گۆرانکاریە پێشنیاریەکانەوە بووە سەبارەت بە  ئەرکی پاسەوانەکانی قیتار وە سەلامەتی قیتارەکان و سەرنشینەکان

بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی بلیتی قیتار و خراپی بار و ڕەوشی قیتارەکان

بەگەڕانەوەی کرێکاران بۆ سەرکارەکانیان پاش پشووی سەری ساڵ و کریسمەس خەلک بەهەواڵی بەرزبوونەوەیەکی زۆر بەرچاوی نرخی بلیت و هاتووچۆی قیتارەکان ڕووبەڕووبوونەوە. زیادبوونی نرخەکانی بلیت وا لە خەلکی کرێکار و کەم دەرامەت دەکات کە بەدوای ڕێگەچآرەیەکی تردا بگەڕێن کە ئەویش ئۆتۆمبیلە ئەمە سەرباری هەموو خەرج ومەسرەفێک کە هەیەتی.

بەرزبوونەوەی نرخی بلیتی قیتارەکان بەڕێژەی لەسەدا ٣.٤ کە ڕێژەیەکی بەرچآوە والە لەخەلکی کریکاردەکات وازلەکارەکانیان بهینن وبەدوای کاری هاوشیوە دابگەرێن لەنزیک شوێنەکانی نیشتەژێ بوونیان، کەئەمە کاریگەری زۆر دادەنێ لەسەر ئاستی ژیان وگوزەرانیان.

مک کاش،سکرتێری گشتی سەندیکای کرێکاری ئار ئێم تی ڕابەرایەتی ئەو نارەزایەتیانەی کرد کە بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی بلیتی قیتارەکان ئەنجامدرا، و ئەم بڕیارەی مەحکوم کرد و بە دزیەکی گەورە ناوبرد. لەکاتێکا ئەم بەرزبوونەوانە لەنرژی بلیتەکاندا جێبەجی دەکرا وەزیری گواستنەوە ٥٠٠٠ میل دوور بوو لەبەریتانیا وە و لەقەتەر بوو  تەنانەت ئامادە نەبوو لێدوان بدا لەم بارەیەوە.

کرێکارانی میتڕۆی سیۆڵ  داوای باشکردنی بارودۆخی شوێنی کاریان دەکەن,

کرێکارانی میتڕۆی سیۆڵ لە کۆریای باشوور دەیانەوێت بارودۆخی شوێنی کاریان باشتر بکرێت، و بتوانن بە ئاراستەی جیاواز میتڕۆ بەکار بێنن. کرێکارانی کۆریای باشوور توانیان زاڵ بن بەسەر ئەو هەڵمەت و هێرشانەی، کە دەکرایە سەریان، لە لایەن حکومەت و کۆمپانیاکانەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا کە ئێستا پاڕک سەرۆکی کۆریای باشوور نەماوە، و لە دەسەڵات لادراوە، بەڵام هێشتا کرێکارانی ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی گرفتی هەقدەست و ناڕەحەتی شوێنی کار دەبنەوە.

لەم هەفتەیەدا( ئاسیا پاسیفیک کەڕێنتس) قسە دەکا لەگەڵ بەڕێوەبەری یەکیەتی نێونەتەوەیی کاروباری نیوە دورگەی کۆریا سەر بە گواستنەوەو خزمەتگوزاری گشتی کۆریا. دەربارەی مانگرتن و خۆپیشاندانەکانی کرێکارانی میتڕۆی سیۆڵ و ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی کرێکاران دەبنەوە  قسەی لەگەڵ دەکات.

 شایانی باسە کە (ئاسیا پاسیفیک کەڕێنتس) زانیاری تازە دەدات لەسەر خەباتی کرێکار و کامپینەکان لە ئۆقیانوسی ئارام سەربە کیشوەری ئاسیا. وە لەلایەن لینکی کرێکارانی ئوسترالیا / ئاسیاوە ئەنجام دەدرێت. وە لە ستۆدیۆی ٣ سی ئاڕی ڕادیۆی مەڵبۆرنی ئوسترالیاوە پەخش دەکرێت.

حکومەتی تورکیا ٢٧٥٦ کرێکاری تر  کەسەر بەکەرتی گشتین لەسەر کار لادەبات !!

حکومەتی تورکی بە دەیان هەزار کرێکاری لە کەرتی گشتی لەسەرکار لابرد لە دوای کودەتا شکستخواردووەکەی تورکیاوە. وا ئەمجارەش لە تازەترین هەنگاویدا بۆ پاکردنەوەی نەیارانی خۆی، بە قەولی خۆیان ، ٢٧٥٦ کرێکاری تریان لە کەرتی گشتی وەدەرنا.

حکومەتی تورکیا هەر لەدوای کودەتا شکستخواردوەکەی ساڵی ٢٠١٦ وە، دەستی بە پاکتاوکردنی نەیارانی خۆی کرد، لە دام و دەزگا حکومی و کەرتی گشتیدا. حاڵی حازر ٥٥ هەزار کەس لە زینداندایە، و ١٤٠٠٠ کرێکاری کەرتی گشتیش لەسەر کارەکانیان لابراون. ئەمەی ئەو دواییەی حکومەتی تورکیا کە ٢٧٥٦ کرێکاری تری لە کەرتی گشتی وەدەرنا هەر درێژە پێدەری سیاسەتەکەی پێشویەتی کە لە دوای کودەتاکەوە دەستی  پێکردوە، بەناوی پاکسازی نەیارانی و گرووپی سەربە عەبدوللە گوڵەن ەوە.

بە پێی دوو  بڕیاری حکومەتی تورکیا، کە لە ڕۆژنامەی ڕەسمی ڕۆژی یەکشەمەدا بڵاوکرایەوە، سەرباری دەرکردنی ئەو ژمارەیەی کرێکاران لە کەرتی گشتی، چەندین بواری تریشی گرتۆتەوە. لە تازەترین هەنگاوی کرداری حکومەتدا لەبەرامبەر بەناو کودەتاچیەکانی سەر بە گوڵەن. بۆ نموونە هەر بەپێی ئەو دوو بریارە  ٦٣٧ کەسی لە هێزی تایبەتی سوپا ، ٣٦٠ کەس لە هێزی جەندرمە، وە هەروەها ١٦٠ کەسی ئەکادیمیشی گرتۆتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژنامەی تورکیا، نزیکەی ١٥٠ کرێکاری کەرتی گشتی، کە پێشتر لەسەر کارەکانیان لادرابوون گەڕاونەتەوە سەرکارەکانیان. هەروەها دەوڵەتی تورکیا داخستنی نزیکەی ١٧ دامەزراوەی ڕاگەیاندووە، کە لەناویاندا دوو ڕۆژنامەی سەربەخۆو یەک نۆڕینگەی تەندروستی هەیە.

شایەنی باسە کە تورکیا خەتای کودەتاکەی تەموزی ٢٠١٦ ی تورکیا دەداتە پاڵ فەتحوللە گوڵەن و بزووتنەوەکەی ئەو بە ناوی بزووتنەوەی خزمەت کە گوڵەن ئێستا لە ئەمەریکا دادەنیشێ.

 جێگەی باسە کە حکومەتی تورکیا تۆڕی گوڵەن بە ڕێکخراوی فەتحوللە تێرۆریست ناودەهێنێت. وە بزووتنەوەی خزمەتیشی بە وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناوزەدکردووە.

لە هەڵمەتە سەرەتاییکەی پاکسازیکردنی نەیارانی ئەردۆغاندا کە حکومەتی تورکیا پێی هەستا زیاترلە ١٥٠ هەزار کرێکاری کەرتی خزمەتگوزاری لە نێودەوڵەتدا لەسەر کارلابران، و ٥٠ هەزاریش زیاتر دەستبەسەرکران، و خرانە زیندانەوە. لە نێویاندا بە دەیان ڕۆژنامووس و ئاکادیمی هەبوون. هەموو ئەو پاکسازیەی حکومەت لە ژێر پاساوی ئەوەدا کردی کە ئەوانە بەدواکەوتوانی گوڵەنن، و لە کودەتاکەدا بەشدارو هاوکاربوون.

کرێکارانی نەوتی ئەلبانیا ڕێپێوان دەکەن !

کرێکارانی نەوتی ئەلبانیا هاتنە سەرشەقام لە پێناوی کرێکانیان کە پێیان نەدراوە.

زیاتر لە سەد کرێکاری نۆژەنکرنەوەی بواری نەوت گەیشتنە ناو پایتەخت بۆ بەشداری لە ڕێپێوانێک لەبەردەم وەزارەتی وزەی ئەلبانیا. بەشداربووانی ئەو ڕێپێوانە داوا لە دەسەڵاتداران دەکەن کە بینە سەرخەت بۆچارەسەری کێشەی هەقدەستیان کە ماوەیەکە پێیان نەدراوە.

ئەمە وێنەی بەشێک لەو کرێکارانەیە کە لەبەردەم وەزارەتی ووزەدا وەستاون وە داوای وەڵامدانەوەی داخوازیەکانیان دەکەن.

ئەم ڕێپێوان و کۆبوونەوەی ئێستان لەبەردەم وەزارەتی ووزە دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی پێشتر لە بەشی خوارووی شاری فیەر ڕێپێوانیان بەڕێخستبوو. شایەنی باسە کە بەشی نۆژەنکردنەوە دەکەوێتە ئەوشارەوە.

کرێکاران لەو خۆپیشاندان و ڕێپێوانانەدا داوای ئەوە دەکەن کە مووچەی دوو مانگی پێشوویان پێ بدرێت کە نەیاندراوەتێ و هەروەها دەڵێن تا ئێستا لە ماوەی چەند ساڵێکدا نزیکەی سێزدە مانگیان فەوتاوەو پارەیان نەدراوەتێ. بۆیە داوای گێڕانەوەی ئەو پارەیەش دەکەن. هەروەها کرێکاران داوای دەست پێکردنەوەی نۆژەنکردنەوە دەکەن کە بۆ ماوەیەک دەچێت کارەکانی وەستاوە.

سەرجەم کرێکارە خۆپیشاندەرەکان سووربوونی خۆیان ڕاگەیان، تاکو وەڵامی ئیجابی وەرنەگرنەوە شوێنی بەردەم وەزارەت بەجێناهێڵن وە بەردەوام دەبن لە ڕێپێوان و ناڕەزایەتی نواندن.

 دەڵێن ئەوە ئەرکی دەسەڵاتدارانە کە بێنە سەرخەت و وەڵام بەو داواکارایانەی ئێمەی کرێکاران بدەنەوە بۆیە  لەژێر فشاری ڕێپێوانەکەدا، وەزیری ووزەی ئەلبانیا ڕازی بوو کە دانیشێت لەگەڵ شەش نوێنەری کرێکارەکاندا بۆ چارەسەر و  قسەوباس لەسەر داواکارەکانیان.

ئەمەش دەری دەخات کە کرێکاران هێزی کاریگەریان لە ڕێکخراوبوونی خۆیاندایە.

وێنەگرانی ئەڕجەنتین خۆپیشاندان دەکەن لەدژی سەرکوتگەری پۆلیس

ژمارەکی زۆری بەرچاو گردبوونەوەیان کرد لەبەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکە، و داوای ئازادی کاری وێنەگریان دەکرد لە دەسەڵاتداران.

پۆلیسی ئەرجەنتین سەرکوت دەکات لەبەرامبەر وینەگران، و تەگەرەی نایاسایی درووست دەکات لەبەردەم کاری پیشەیی وێنەگراندا.

 لەبەرئەوەی کە پۆلیس سەرکوت وە شێوازی داپڵۆسین بەکاردێنێت لەبەرامبەر وێنەگراندا، وە ئەمەش بە کارێکی دژە ئازادی وێنەگرتن چاوی لێدەکرێت، هەر بۆیە وێنەگران قەبوڵی ناکەن و دێنە سەرشەقام و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

هەر بۆیە لە دێسەمبەری ١٤،٢٠١٧ دا ڕێپێوان و خۆپیشاندانێکی زۆر گەورە لە ئەڕجەنتین کرا، لە لایەن یەکیەتی کرێکاران و خانەنشینان بەرپا کرا، وە پڕۆژەی سەرۆکی ئەڕجەنتین یان بۆ ڕیفۆرمی خانەنشینی ڕەتکردەوە.

شایەنی باسە پۆلیسی ئەڕجەنتین، بۆ دامرکاندنەوە و سەرکوتی خۆپیشاندانەکان چەندین وەسیلەی ترس و تۆقاندن و سەرکوتی بەکارهێناوە. لەوانە ئاو، گولەی پلاستیک و غازی فرمێسک ڕژێن و سەگی تایبەت بە کپکرنەوەی خۆپیشاندان،  و چەندین شێوازی تری سەرکوتی خۆپیشاندان کە لە ئەنجامدا برینداریشی لێ کەوتۆتەوە لە نێو خۆپیشاندەرەکاندا.

شایەنی باسە لە نێو بریندارەکاندا ڕۆژنامەنووسیش هەن، و ئەم هەواڵانەش لە زوربە ڕاگەیاندن و وێبساییتەکانی ئەو ويلاتەدا بڵاوکراونەتەوە.

نەقابە کرێکاریەکانی زیقار، ئاشکرای دەکەن کە ٣٠ کرێکار لە ساڵیکدا بێکار کراون.

یەکێتی نەقابە کرێکاریەکان لە پارێزگای زیقار، ڕۆژی ٣ شەممە ٢/١/٢٠١٨ ئاشکرایانکرد، کە ٣٠ هەزار کرێکار بێکار کراون لە ساڵی ٢٠١٧. هۆکارەکەشی، پشتبەستن بووە بە هێزی کاری بیانی، و قەیرانی دارایی لە عێراق. سەرۆکی یەکێتی هشام عودة بۆ تۆڕی هەواڵی ناسریە گوتی” ساڵی ڕابردوو نزیک ٣٠ هەزار کرێکار لە زیقار، بەپێی داتایەکی هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی کار بێکار کراون. بەمەش کۆی ژمارەی بێکاران لە پارێزگاکەدا، بەرزبۆتەوە پتر لە ١٠٠ هەزار کرێکار. هۆکەشی پشتبەستنی زۆرێک لەکۆمپانیاکانە بە هێزی کاری بێگانە، بە ڕێژەی ٧٠% ی کۆی کرێکار، لەبەرامبەر ٣٠% ی کرێکاری ناوەخۆ. سەرەڕای قەیرانی دارایی، کە وڵات ئێستا دەرگیری بووە، و بووەتە وەستانی کار لە زۆرێک لە پرۆژە حکومیەکان.

کرێکارانی شارەوانی قەزای المسیەب، ماندەگرن لە کارکردن، بۆ داواکاری مووچەکانیان.

کرێکارانی شارەوانی قەزای المسیەب لە پارێزگای بابل، مانگرتنیان لە کار ڕاگەیاند، بەهۆی نەدانی مووچەکانیان. یەکێک لە کرێکارە بەشداربووەکانی مانگرتنەکە گوتی” کرێکارانی شارەوانی المسیەب، ماوەی ٢ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە. بۆیە مانگرتنی کراوەیان ڕاگەیاندووە، تا ئەو کاتەی مووچەکانیان دابەش دەکرێت”. کرێکارێکی دیکە گوتی” من ئاوارەی ناوچەی جرف السەخرم، خاوەنی خێزانێکی ٥ کەسیم، و ماوەی ٢ مانگە مووچەم وەرنەگرتوە”. دەزگا حکومیەکانی عێراق، گیرۆدەی دابیننەکردنی مووچەی کرێکارانە، بەهۆی قەیرانی دارایی کە وڵات بەخۆی دەبینێ.

مردنی ١٠ کرێکار لە ئاگرکەوتنەوەی کارگەیەکی پێڵاو لە ڕوسیا.

نووسینگەی داواکاری گشتی لە ناوچەی نوفۆسیبیرسک، لە ڕاگەیاندنێکیدا لەسەر سایتی فەرمی خۆیدا، ٥ شەممە ٤/١/٢٠١٨ ڕایگەیاند کە ١٠ کرێکار گیانی لەدەستداوە. ئەمەش دوای ئەوەی ئاگرێک لە کارگەیەکی پێڵاو دروستکردن کەوتۆتەوە، لە ناوچەی هەرێمی سێبیریا لە ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا. لە ڕاگەیاندنەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە لەناو قوربانیاندا، کرێکاری چینی بوونی هەیە. هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش کێشەی شۆرتی کارەبایی بووە. ئاژانسی ڕاگەیاندنی ڕوسی گووتی، کە خزمەتگوزاری فریاکەوتن ئاشکرای کردووە، کە قوربانیەکان ٧ تیان چینی و دوانیان خەڵکی قیرقیستانن، و یەکیان ڕوسیە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.