هەڵەبجە…نووسینی ڕیبوار حەمە شەریف

0

هەڵەبجە:
هەر ڕۆژە و بەدەم (با)يەکی !
سەرم مەستەو
هيچ ڕەزێک چۆڕێ لەئاوی سينەی
نە ڕژاندۆتە دەممەوە،
هەناسەم زۆررر تەنگە و
ملە شاخێک، تولەڕێ یەکی…
توناوتون پشکنی…نەخستۆتە
ڕێگەشمەوە!..
دڵم’ لەسەر هەزار ترپەو
کەچی…
کە ئاوڕێ لەدوای خۆشم’ ئەدەمەوە…
جەلادێکی شمشێر بەدەست و
کەلــلە پەڕێن نيە’ بە دووامەوە!
مەستم مەست…
نازانم: هەڵەبجە مەستم بۆ ؟!
ڕۆژێک…
کۆڵان و باخ ڕێگەم پێدەگرن و
ڕۆژێک..
بنارو شاخ..!
بێئاگام لە گيرفان و
لە دەست وچاو..
لە پێ و هەنگاو..
لەو تۆزە هۆشەی ..
کەهەمە ئەويش، دزراو
من ئێستا:
لەم سات و چرکەو جێگا’
لە بەردەم ويژدانێکی شڕا،
هەنجن، هەنجن کراو
لە ناو ناخێکی… ئاگرا
دووا تروسکەی…سکڵێکە ،
سەيرە سەير !
بە مشت خۆمی پێ ئەشۆمەوە ..!
نازانم: بۆ هەڵەبجە؟ نازانم .
دەفتەرێک نييە، خۆمی تێدا بنووسمەوە
قەڵەمێک و
لاسيک کوژێنەوەش
شک نابەم هەرچی بەزارمدابێت
پەيتا پەياتا
ئەم توڕەبوونەی ناو سينەم بکوژێنمەوە..
ئەخەوم و ئەڕۆم و
ئەبينم و ئەخۆمەوە
خۆم بە هەزار شەقامی ..
بێحورمەتی و کۆڵانەکانی ..
بێشەرەفيدا ئەدەم،
کەچی ..
(ڤاکت)ێکی مل ئەستورو
بازۆڵە توندو سينە دەرپەڕيو شان پانيش، نامگرێ
مەستم’ لە داخی تۆ’ مەستم
خۆ تۆش، ماڵئاوەدان
شاخێک و
گردێکت لە پشتەوە.. نييە
ئاسمانێک و
ئەو کۆمەڵە ئەستێرە درۆزنەش
کە بە ئاسمانەکەتەوەن ،،،
نايەن، نايکە، نامەردن ….!
تا وەکوو ..قەومی (العاد )،
جەستەو لاشەی داوين پيس و
چەتەو ملهوڕ وردو
شانشل ، بنێنە ژێرپێ و گڵەوە .
دووڕوی و …
درۆزنی جوگرافيا’ فرۆشتن، کوشتمی
ئەوەتانی…
هەر بەبەرچاوی خۆتەوە
شەرم لە کراسی خوێناويت و
هەزار جەستەو ئاواتی دوێنێ …
هەر لە جەستەی خۆت و
مێژووی ..
هەشتتاو هەشتت…ئەفرۆشن .
چيبکەم، مەستم … مەست
هەڵەبجە!!!
هيچ ڕەزێک،
چۆڕێ شەرابی سينەی خۆی نەچۆڕاندۆتە سەرلێومەوە
هەر مەست و پەستم
هەڵەبجە لە داخی تۆ .

Leave A Reply

Your email address will not be published.