یادی شۆڕشی ئۆکتۆبەری مەزن…

0

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و بەر لە ١٠٧ ساڵ، لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەم و ئەو بار و گوزەرانە خراپەی جیهانی گرتبۆیەوە، لە ئیمپراتۆرییەتی ئەوسای ڕووسیای تزارییەکان، شۆڕشێک پەیدا دەبێ کە دواتر دەبێتە نموونەیەک بۆ هەموو شۆڕشگێڕانی جیهان و چاوی لێ دەکەن، ئەویش شۆڕشی ئۆکتۆبەری مەزنە!

بەلشەفییەکان بە سەرکردایەتی لینین بەشێوەیەکی سەرەکی و مەنشەفی و لیبڕاڵ و حزبەکانی تر ڕۆڵی بەرچاویان گێڕا لەم شۆڕشە، بەڵام یەک ڕاستی هەیە لەبەرچاومان بێ، کە حزب شۆڕش دەستپێ ناکات، بەڵکو تەنها گەل شۆڕش دەستپێدەکات و ئەرکی حزب تەنها کۆکردنەوە و ڕێکخستنی شۆڕشگێڕان و ئەم شۆڕشەیە، هەر لێرەشەوە ڕۆڵی لینین دێتە پێشەوە لە بارەی تیۆری حزبی پێشڕەوەوە کە خزمەتی چەوساوان دەکەن لە ڕووی تیۆری و پراکتیکییەوە و لە خۆئاگایی هەڵە دەریاندەهێنن بۆ خۆئاگایی چینایەتی و بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی چەوساوان.

هەر واش بوو، کە دواتر یەکێتی سۆڤێت دادەمەزرێ، سەرکەوتوو و پێشکەوتوو دەبێت لە هەموو ڕوویەکی وەک (پێدانی ماف بە نەتەوە جیاوازەکان و موسڵمانان لە پەیڕەوکردنی ئاینی خۆیان بە ئازادی، دابینکردنی خۆراک، هەلی کار، هەلی خوێندن بۆ هەمووان، چاکسازی کشتوکاڵی، پێشخستنی کەرتی تەندرووستی و زانست …هتد)، لەگەڵ ئەوەشدا کە ئەمە یەکەم تاقیکردنەوەی دەوڵەتی سۆشیالیستییە لە مێژوودا، بەڵام چەنەها نموونەی جوانی بۆمان دابینکردووە کە دیراسەی کەین و لێوەی فێڕبین.

بەرز و پیرۆزبێت یادی شۆڕشی ئۆکتۆبەری مەزن، بەرەو شۆڕشێکی ئۆکتۆبەرێکی تر!

ئەمڕۆ ٧\١١ە و ڕاستە مانگی ئۆکتۆبەر نییە، بەڵام بە ڕۆژژمێڕی ئەوسای ڕووسیای دواکەوتوو گریگۆری نەبوو (وەک ئەوەی ئێمە بەکاری دێنین)، بەڵکو جولیان بوو کە لەو ڕۆژ ژمێرە شۆڕشەکە لە ٢٥\١٠بوو، ئەوە لە کاتی گۆڕینێتی بۆ گریگۆری کە دەبێتە ٧\١١.

ئامادەکردنی : نیوار عمر

Leave A Reply

Your email address will not be published.