هەڵبژاردن…
هەڵبژاردن
دیسانەوە
بێ دەنگییەک پڕ ژاوەژاو
ئەوەندەی خەو
ترسناك وەک بڵقی سەر ئاو
گەڕانەوە
بۆ سفری نیوە بە نیوە
وا ئەم جارەش
هەر وەرزی میوەی گەنیوە
دیارە، کە لەم
جێـیـە تەرمی مێژوو دەجمێ
لەو قوڕەش هەر
ئەم تۆزی وەهمە هەڵدەسێ !
……………………….
بۆ کوێی دەبەن ؟
ئەم بارە بۆگەنەی مێژوو !
ئاخر کەی شێرە بەفرینە
لە کون فەیەکونا دەبێت
بە بارە ئێسترێک ڕەژوو !!
………..
خێرتان دەگات ..
خێرەومەندێ تێمگەیەنێت
ئەمانە چین…؟
بڵندگۆکان،
پڕ بوون لە بۆڕەبۆڕی گا ..
ئاخر ئەوان
میللەت بە مانگا دەبینن !
بۆ زاو و زێ و
گووان دۆشین !!
………
کەی پیاز بوو بەسێو،
خـەیـار بوو بەمـۆز …
ئەوسا لەم قوڕە خەست و سیایەش
بەرامەی میسك و عەنبەر هەڵدەسێت
لەبری تەپ و تۆز!…
هۆنراوەی بەندی عەلی