هەر رۆژە هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی بۆ بۆپێشەوە دەدوێن…نازەنین ساڵح هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان…

0

ھەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی ژمارە ١٨٨ کە دەقەکەی ئەوەیە کە تەمەنی یاسایی ھاوسەرگیری بە ١٨ ساڵ دیاری کراوە، بەڵام لە پێشنیاری ھەموارکردنەوەکەدا دەیەوێت تەمەنی یاسایی ھاوسەرگیری بۆ کچان بکات بە ٩ ساڵ.
ئەمە پێشنیارێکی زۆر کۆنەپەرست و دژە ژن و دژە منداڵان و دژە ئینسانییە وە ھەوڵێکە بۆ بە ئیسلامیکردنی دەسەڵات لە عێراق، ئەمە بێ ڕێزیکردنە بە ماف و خواستەکانی ژنان، شەرعیەت دانە بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان و لێسەندنەوەی مافی منداڵی و گەشەسەندن. ئەگەر ئەم گۆڕانە سەربگرێ و پیادە بکرێت کچان لە دەورانی منداڵی بێبەش دەبن و منداڵانیش لە دایک بێبەش دەبن. کچی نۆ ساڵ بەرگەی زەواج و دەستدریژی سیکیسی و سکپربون و ژانی مندالبون ناگرێت و ناشتوانی دایکایەتی بۆ منداڵێک بکات کە خۆی نۆ سال لە کۆرپەکەی گەورەترە.
لە کۆمەڵگەیەکدا کە مافی مرۆڤ و مافی منداڵ و مافی ژن مانای هەبێت ئەمە و هەرجۆرە پەیوەندیەکی سێکسی گەورە سال لەگەڵ کچانی ئەو تەمەنە بەتاوان و دەستدرێژی سیکسی ھەژمار دەکرێت.
ئەمە پێویستی بەوەیە کە لەلایەن هەمو هاوڵاتیەک کە تۆزقالیک ڕێز بۆ مافی ژن و منداڵ دادەنێت بە توندی بەرپەرچ بدرێتەوە. بە تایبەتی ژنان و رێکخراوەکانی لایەنگر لە مافەکانی ژنان لەسەریانە هەموو هەوڵێک بۆ ناکام کردنەوەی بدەن. شیعەکان بە خەونی بەرپاکردنی رژێمێکی ئیسلامی لە عیراق ئەم پرۆژەیەیان هێناوە و کێشەکە ئەوەیە لایەنەکانی تریش لە جیاتی ئەوەی زەرەیەک بەرپرسیاریتی لە خۆیان نیشان بدەن، خۆیان ئامادە کردوە بە ئیتفاقی سیاسی نانیک لەمە بخۆن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.