بەڵێنەکان… بەندی عەلی

0

بەر لە دەنگدان
لە کۆمەڵێ ئاسک دەچن
شۆخ و شەنگ و
گورج و گۆڵ و سرک و جرپن
دوای دەنگدانیش
دێزو دەبەنگ
خلیچک و خاو قورس و تەنبەڵ
له هیچ شتێکی تر ناچن
غەیری کیسەڵ ..
بەر لە دەنگدان
کولـله دەبێت بە پەپووله
هەڵۆ دەبێت بە ڕیشۆڵەو
پڵنگ دەبێت بە پشیله
شێر خۆی دەکات بە سمۆرەو
تیمساح، بە بۆق
ماریش دەبێت به مێرووله
دوای دەنگدانیش
سەهۆڵ دەبێت بە ئاگرو
زیخ، به شاخ و پوش، بە دڕک و
تەم، به سەرپۆش
بازنگ دەبێت به کەلەبچەو
گوارەش دەبێت به قولپ و
لۆکه، بە ئاسنی حەوتجۆش
نیشتیمانیش
دەبێت به سوچی مەیخانەو
ژیان به پێکێ شەراب و
مێژوو، به پیرێکی سەرخۆش!
*******

Leave A Reply

Your email address will not be published.