هەر رۆژە هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی بۆ بۆپێشەوە دەدوێن ئاڵا فەرەج: چالاک لە بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان، و لێپرسراوی رێکخراوی ژنانی عێراقی لە فنلاند

0

 ئەم هەموارکردنەوەیە واتای گەڕانەوەی کۆمەلگە بۆ ئاستێک کە کوشتنی تواناو ئیرادەی تاکەکانی تیا ئەبینرێتەوە، وماف وئازادی تاک لەم یاسایەدا بە تایبەتی ماف وئازادی کچان و لاوان لێرەدا سفرە، هەوڵدانە بۆ دانانی گەورەترین قڵشت و جیاکاری لە نێوان ژن و پیاو هەروەها دەستی بازرگانەکان و سەرمایەداران ومەلا و عەمامە بەسەرەکان ئاوەڵا ئەکات بۆ مامەلەکردن بە لاشەی ناسکی مناڵانەوە و رەسمیەت ئەدات بە پلە دوویی ژنان، و مافی هاوسەرگیری وجیابوونەوە وتەلاق ئەدرێتە دەستی پیاوان، و هیچ حسابێک بۆ ژنان ناکات. ئەم یاسایە بە مانای پەلکێشکرنی کچان و مناڵانە بۆ بازاڕی لەشفرۆشی، چونکە ئەم پێشنیارە عمومی کردنەوەو بە رەسمی ناسینی شێوەکانی دیکەی هاوسەرگیریە لەدەرەوەی یاسا، وەک مسیار وسیغە و نکاح و متعە و باقی شیوازەکانی تری هاوسەرگیری شەریعەتی ئیسلام لەمەزهەب و(باڵە جیاوازەکانی) هەروەها بێمافیکردنی دایک و مناڵە لە خۆشەویستی و سۆزیان بۆ یەکتر، و چەند ژنەش ئاسایی ئەکاتەوە.

بەرای من؛ ئەم هەموارکردنەوەیە ئەوەندە ترسناکە بۆ نەوەکانی داهاتوو! بەجۆرێک ئەگەر ئەم یاسایە جێبەجێبکرێت؟ لەوانەیە زۆربەی هەرە زۆری کۆمەڵگە یاسای یەکسانیان لە لا نامو بێت! کە ئەمەش بۆ خۆی کارەساتێکە ئەبێت رێگای لێ بگیرێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.