مناڵان لە ڤایرۆسی ئیسلام و ئیسلامیەکان، بپارێزن!

0

بەجیا لەوەی کە سیستەمی خوێندن و پەروەردەی هەرێمی کوردستان، پشت بەستووە بە شەریعەت“ قورعان و حەدیس“، وە بەجیا لەوەی کە دەرس و پەروەردەی دینی لە مەنهەجەکان خوێندندا، دەخوێنرێت… کەچی ئیسلام  وئیسلامیەکانی کوردستان هێشتا دڵیان ئاو ناخواتەوە، لەناو  زۆرێک لە قوتابخانەی شارو شارۆچکەکاندا، کە هەر چەند سەد مەترێک لە دوری قوتابخانەکانیش مزگەوت هەیە… دەستیان داوەتە قوتکردنەوەی مزگەوت لەناو قوتابخانەکاندا، لەوەش کارەساتبار تر ئەوەیە مناڵان راپێچی ئەو قوتابخانانە دەکەن، و دەیانەوێ فێری دەست نوێژ هەڵگرتن و نوێژ کردنیان بکەن. ئەو مناڵانە کە هێشتا چەپ و راستی خۆیان نازانن و کاتی ئەوەیان نییە، هەڵبژاردنی دینی بکەن، بەزۆر دەکەنە دیندار و بە ئاگری جەهەنەم و دوپشک و پردی سیرات دەیان ترسێنن و بە حۆری و جۆگەی شەراب و میوەی ملیۆنان جۆری بەهەشت، دونیای سبەینێیان، بۆدەکەنە خەون… بەم شێوەیەش ژینگە و قوتابخانەی پیگەیاندنی قوتابیانی داعش، فەراهەم دەکەن.  ئەم رەفتارەی ئیسلامیەکان تاوانێکی ئاشکرای بەخشین هەڵنەگرەو بێدەنگی و سازکردنی کەش و زەمینەی ئەو تاوانکاریەش بۆ ئیسلام و ئیسلامیەکان، لەلایەن دەسەڵاتەوە، تاوانێکی ئاشکرایە بەدژی مناڵان بەتایبەتی و کۆمەڵگەش بەگشتی، دەبێ جەماوەری ئازادیخوازو رۆشنبیران و هەموو ئینسانێکی ئینسان دۆست، لەبەرامبەر بەو دیاردەیەدا بێنە دەنگ و دەسەڵاتی سیاسی ناچار بکەن… دەستی ئیسلام و ئیسلامیەکان و لە قوتابخانەکان و لە رۆکردنی ژەهری ئیسلام بۆ جەستەی مناڵان بپارێزن…  بەو سوپاسەوە بۆ هاوڕی عومەر چاوشینی رۆژنامەنووس بۆ ناردنی هەواڵەکەو وێنەکان…

Leave A Reply

Your email address will not be published.