قەیرانی سەرمایەداری و ڕەگ و ڕیشەی فاشیزم لە ئیتاڵیای ساڵەکانی ١٩١٩ – ١٩٢٢

0

فاشیزم وەک بزووتنەوەیەکی دژە شۆڕش لە ئیتاڵیا لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم بە سەرکردایەتی موسۆلینی دەستی پێکرد.

فاشیزم لەناو قەیرانی کۆمەڵایەتی و هەڕەشەی شۆڕش لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە لەدایک بوو.

لە نێوان ساڵانی ١٩١٩ و ١٩٢٠، ئیتاڵیا شەپۆلێکی ناڕەزایی و مانگرتن و ململانێی چینی کرێکاری بەخۆوە بینی کە بە “Biennio Rosso” یاخود دوو ساڵی سوور ناسراوە.

جەنگی جیهانی یەکەم کاریگەریی وێرانکەری لەسەر ئیتاڵیا هەبوو. کەمیی خۆراک و گرانی و هەڵاوسان ئاستی ژیانی خەڵکی خراپ کردبوو – بۆ نموونە بەهای لیرەی ئیتاڵی لە ساڵی ١٩٢٠ تەنها چارەکێکی بەهای ساڵی ١٩١٤ بوو.

لە ساڵی 1920 دا 16000 ڕۆژ مانگرتن هەبوو و نزیکەی یەک ملیۆن کرێکاری کشتوکاڵی مانیان گرت. تەنها لە میلان کرێکاران 280 کارگەیان داگیر کرد و هەوڵیان دا کۆنتڕۆڵیان دەست بەسەردا بگرن.

لە ساڵی ١٩٢٠دا ١٦٠٠٠ ڕۆژ مانگرتن تۆمار کراوە و زیاتر لە یەک ملیۆن کرێکار لە کەرتەکانی کشتوکاڵدا مانگرتنیان گرتبوو. تەنها کرێکاران لە میلانۆ ٢٨٠ کارگەیان داگیرکردبوو و هەوڵیان داوە بیانخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە.

خەبات و پێشڕەوی کرێکاران مەترسییەکی قووڵیان بۆ چینی دەسەڵاتداری ئیتالیا دروست کردبوو. خاوەنکارەکان زۆر ترسابون کاتێک کرێکاران دەستیان بەسەر کارگەکاندا گرتبوو وە شواری کارگەیان لە شارە پیشەسازییەکانی باکووری تۆرین و میلانۆ دامەزراندبوو.

کرێکاران ئیلهامیان لە سۆڤێتاتی شورەویوە وەرگرتبوو- شورای کرێکاران – کە لە شۆڕشی ڕووسیای ساڵی ١٩١٧دا دەسەڵاتیان گرتبووە دەست.

بەڵام شکستی کۆمۆنیستەکانی ئیتالیا لە پەرەپێدانی ئەم بزووتنەوەیە بۆ شۆڕش لێکەوتەی کارەساتباری هەبوو.

لەم چوارچێوەیەدا بێنیتۆ مۆسۆلینی و پارتی فاشیستی نیشتمانی (NFP) وەک بزووتنەوەیەکی دژە کرێکار و شۆڕش گەشەیان کرد. NFP هەوڵیدا بزووتنەوەیەکی جەماوەری بۆ تێکشکاندنی ڕێکخستنەکانی چینی کرێکار بنیات بنێت.

ئەوە بوو چەکدارانی NFP هێرشیان کردە سەر ئۆفیسی ڕۆژنامەی سۆشیالیستی ئاڤانتی! لە میلانۆ لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩١٩ و بەهۆیەوە چوار کەس کوژران.

بە بینینی سوودی بزووتنەوەیەکی لەو شێوەیە، باڵێکی چینی سەرمایەدار خێرا پشتیوانیان لە مۆسۆلینی و فاشیستەکان کرد. دەوڵەت هاوسۆزی NFP بوو لەبەر ئەوەی کرێکارانی ڕێکخراو بوون.

چەکدارە فاشیستەکان – سکوادریزم – سەرمایەیەکی سەرەکی بوون بۆ مۆسۆلینی.

فاشیزم پشتی بە چینی ناوەند بەستبوو وە هەروەها بەشێک لە کرێکاران و جوتیاران و بێکارانیشی ڕاکیشابوو.  هەروەها فاشیزم لە باڵێکی چینی سەرمایەداریش پشتیوانی وەرگرتبوو. لە کاتی قەیراندا، سەرمایەداری پەنا بۆ فاشیزم دەبات بۆ بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی و بۆ پارێزگاری سیستمەکە.

لە ساڵی ١٩٢٢دا ٢٠ هەزار چەکداری فاشیست بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ شاری بۆلۆنیایان داگیرکرد کە پێشتر شوێنی گەرمی خەباتی کرێکاران بوو. لە ١ی ئابی ١٩٢٢دا بانگەوازی مانگرتنی گشتی کرا، بەڵام فاشیستەکان بە توندوتیژی مانگرتنەکەیان تێکشکاند و هێرشیان کردە سەر لقەکانی سەندیکاکان لە سەرانسەری ئیتاڵیا.

دوای ڕێپێوانی ڕۆما لە ئۆکتۆبەری ١٩٢٢ مۆسۆلینی دەستنیشانکرا وەک سەرۆکوەزیران؛ مۆسۆلینی خێرا سوێندی یاسایی خوارد.  سەرهەڵدانی مۆسۆلینی و دەست بەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیران لە پرۆسەیەکدا ئەنجامدرا و ئەوە نیشان دەدات کە ڕەگ و ڕیشەی فاشیزم لە قەیرانی سەرمایەداری و شکستپێهێنانی شۆڕش و تێکشکاندنی خەبات و ڕێکخستنەکانی کرێکاراندایە.

 

لە ئینگلیزیەوە کراوەتە کوردی

توانا محەمەد نوری

Leave A Reply

Your email address will not be published.