هەر رٶژە هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی بۆ بۆپێشەوە دەدوێن… شیرین ئەحمەد: هەڵسوراوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان
سڵاوتان لێبێت و پێشەکی دەستخۆشیتان لێدەکەم بۆ ئەم بڕگە گرنگە کەهەتانە لە بلاوکراوەی بۆپێشەوەدا سەبارەت بە پرسی رۆژ.
لە ڕاستیدا ئەم هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی ساڵی ١٩٥٩ کە دەکاتە نزیکەی ٦٥ ساڵ پێش ئێستا کە خودی یاساکە کۆنەپەرستانەیە ئەگەر لێیوردبینەوە بە تایبەتی سەبارەت بەژنان کە پلە دووی تیا دەبینی لە ڕووی مافەکانی ژنانەوە، کەچی ئێستا زۆر بێشەرمانە، و نامرۆڤانە دەیانەوێت یاسایەک بێنن کەلەوەش کۆنەپەرستر بێت! بێگومان ئەم هەموارکردنەوەیەی یاسایەی ساڵی ٥٩ کۆمەلگەی عێراق و کوردستان بەرەو تاریکی و هەڵدێر دەبات.
ئەگەر لە پێشنیارەکەیان بکۆلینەوەو سەیری بکەین دەبینین کە:
دەیانەوئ کچان لە ٩ ساڵیەوە بەشووبدەن، کە ئەمەش دژی مافەکانی مناڵانەو دەستدرێژیکردنە بۆ سەر کچان، و بە یاسا شەرعیی دەکەنەوە، هاوکات مناڵان لەخوێندن بێبەش دەبن و دواتریش هیچ بەشداریەکیان لە کۆمەڵگەدا نابێت وەکو رۆلی ژن کە لەڕاستیدا ئەوانیش ئەوەیان دەوێت.
پێشێلکردنی مافە دەستوریەکانە کە ئەمەش وادەکات یاسا مەدەنیەکان هەڵوەشێنێتەوەو لەجێگەی شەرع و مەزهەبەکان بڕیار بدەن لەسەر ژیان و ماف و گوزەرانی خەڵک.
عەقلیەتی پیاوسالاری لەناو کۆمەلگەدا بەهێز دەکات، پلە دوویی ژن بەرەسمی دەناسێنێت، و مافەکانی ژنان زیاتر زەوت دەکرێت. زۆر شتی تر کەلێرەدا دەرفەت نییە قسەی لەسەر بکەم.
بەیەک رستە دەریبڕم ئەوەیە کە دەیانەوێ ژیانی کۆمەلگەی عێراق و کوردستان بەرەو تاریکی بەرن لە پێناوی سیاسەتە کۆنەپەرستیەکەی خۆیان، و ژن ببێت بە ئامێرێک بەدەست خۆیانەوە کە چۆن لەزەتی لێببینن.