هەر رٶژە هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی بۆ بۆپێشەوە دەدوێن… کەژال عبدالقادر حمە شریف // داکۆکیکار ی مافەکانی ژنان…

0

ژنان ومنداڵان لە چاوەڕوانی تاریکیدا …
دیارە دوای کەوتنی رژێمی بەعسی شۆڤێنی لەعێراق، و گرتنە دەستی وڵات لەلایەن شیعە وە کەزۆرینەی پەرلەمان پێکدێنن رۆژە تاریک وناخۆشەکانی ژنان دەستیپێکرد. هەر زوو پەلاماری یاسای باری کەسێتییاندا، کە ئەم یاسایە لەسالی ١٩٥٩ دا دەرچووەو لە عێراقدا کاری پێئەکرێت، وە تارادەیەک مەدەنییەو ماف و یاساو دادگا تیایدا پارێزراوە، و لەهەرێم گۆرانکاری باشتری تیادا کراوە. هەر لەگەل پەلاماردانی یاساکە بۆ چەند جارێک نارەزایی زۆر هەبووەو دژی هەمواری یاسای ژمارە ١٨٨ ی ساڵی ١٩٥٩.
مەبەست لەم هەموارە چییە؟ بەئێران کردنی عێراق، وەووردە ووردە بەئەفغانستان کردنە! کە مەبەستیانە نیوەی کۆمەلگا لەمرۆڤ بوون بخەن، ولەژێر عەبای رەشدا بیان شارنەوە کە ئێمە ئەزانین ژنان لەم وڵاتەدا لە کۆنەوە تارادەیەک ئازاد بوون، وخوێندەوارو رۆشن فکرو داهێنەر بوون. لەپێناو کۆمەڵێک ئەقل پوچ وبیرتەسک وپیاوانێک هەموو بیرکردنەوەیان بەرامبەر ژن تەنها سێکس، و وەچە خستنەوەیە! ئەمەش بردنە دواوەی کۆمەڵگەیە بۆ سەدەیەک پێشتر. ترسناکی ئەم هەموارە فرە لایەنە: بۆنمونە یەکێک لەبرگەکانی بەشودانی کچی ٩ ساڵە کەهیچ مرۆڤێکی خاوەن ویژدان ناتوانێ بێدەنگ بێت بەرامبەر ئەم زوڵمە، یاخود بەشودانی کچان لەتەمەنی ٦ مانگەوە کەواتە مناڵییان ئەدزرێت وبێبەش ئەکرێن لەخوێندن ویاریکردن. بیر بکەنەوە چ رۆژگارێکی رەش چاوەرێی عێراقە کەلەوکاتەوە ٤/٨ خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە بەبەردەوامی دژایەتی ئەم هەموارە ئەکرێت ونارەزایەتی وخۆپیشاندان بەردەوامە، تەنانەت لەهەرە شارە دواکەوتووەکانی عێراقیش وەکو کەربەلاو نەجەف ئەم هەموارەدژە مرۆڤە و لەئەگەری هەموارەکەدا هەرێمیش پریشکی بەر ئەکەوێت. چونکە ئێمە لە چوارچێوەی عێراقی فیدرالداین بەتایبەتی ئێستا بۆشایی یاسییمان هەیە، پەرلەمان کاتی بەسەرچووە. ترسناک ترین بابەت ئەوەیە مەزهەب جێگەی یاساو دادگا بگرێتەوە. کەسانێکیش هەن چاوەرێی ئەو رۆژگارە دەکەن. لەگەل ئەوەشدا ٦٤ پەرلەمان تارە کوردەکە دژی ئەم هەموارەن، بەلام ئەگەر تەوافقێکی سیاسی بکرێت وئەوانیش پەشیمان بنەوە؟ ئەوکات ژنان ومندالان قوربانی یەکەم ئەبن. کۆمەلگا بەرەو هەڵدێر ئەڕوات.

Leave A Reply

Your email address will not be published.