هەر رٶژە هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی بۆ بۆپێشەوە دەدوێن… دیاربەرزنجی: نووسەر
سەبارەت بەیاسای باری کەسێتی عێراقی ساڵی ١٩٥٩؛ من وا ئەزانم ئەم هەوڵانە بۆهەموارکردنەوەی ئەویاسایە، بەشێک بێت لەپاکێجێکی ئامادەکراوی ترسناک بۆداهاتووی عێراق!
ئەمریکا، پاش داگیرکردنی عێراق لەساڵی٢٠٠٣ بەپێچەوانەی چاوەڕوانیەکانی چاودێرانی سیاسی بۆرژوازی، گورزێکی کوشندەی لەهەرچەشنە هەوڵێک بەئاڕاستەی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی لەعێراق وەشاند! ئەویش لەڕێگای بوژاندنەوەی دامەزراوە ئاینیەکان ودیوەخانی عەشایرەکان، زۆرێک لەدۆسیەکانی کوشتن وبەشودانی بەزۆرو دەستدرێژی بۆسەرکچان و ژنان خرانە بەردەم پیاوانی ئاینی ودیوەخانی سەرۆک عەشیرەتەکان، ئەوانیش بەگوێرەی بەرژەوەندی ومیزاجی خۆیان، لەبری یاساو دادگا، لەبەرژەوەندی پیاوان، کۆتاییان بەکێشەکە دەهێنا!
دەکرێ چاوەڕوانی کارەساتی زیاتر بکەین، ئەگەر هەموو ئازادیخوازان لەدژی ئەم پلانگێڕیە مەترسیدارە نەوەستنەوە!