هەر رٶژە هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی بۆ بۆپێشەوە دەدوێن… کوێستان مەجید (مامۆستای بنەڕەتی لەسلێمانی)

0

یاسایەکی زۆر نائینسانی و زۆریش مەترسیدارە بۆ سەرژیانی منداڵان بەتایبەتی و بۆ ئایندەی کۆمەڵگەش بەگشتی. ئەم یاسایە دەبێتە هۆی ترس و تۆقاندنی منداڵان و ناجێگری باری دەروونی و شێواندنی کەسایەتی منداڵان و بێبەشکردنیان لەخوێندن و دابڕانیان لەدنیای پاک و بێگەردی منداڵانی خۆیان و پەراوێزخستنیان لەکۆمەڵگەدا، دواجاریش پێشێلکردنی مافی منداڵ و مافی ژن و مافی مرۆڤیشە، بۆیە پێویستە هەموو ئەوانەی کەلەکایە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا کاردەکەن و هەموو ئەوانەی کە لەخەمی ئێستاو ئایندەی کۆمەڵگەن لەم پرسەگرنگەدا هاودەنگ و هاوهەڵوێست بن دژ بەم یاسا نامرۆڤانەیە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.