هەر ڕۆژە هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی بۆ بۆپێشەوە دەدوێن… سەبیحە کەریم (مامۆستا)
بەڕاستی شەرمە لەم سەردەمەدا کەجیهان لەوپەڕی پێشکەوتندایە، بەتایبەت لەرووی مافی مرۆڤ ومافی ئافرەت، یاسایەکی ئاوا ناتەندروست ئامادەکاری بۆبکرێت لەپێناو بەرژەوەندی پیاواندا. ئەوە دەمانگەڕێنێتەوە بۆسەردەمی جاهیلی و هەمان دەستووریشە کەئەوکات کاری پێدەکرا. کاتێک منداڵی (کچان) ٩ ساڵان بەشو دەدران. جێبەجێکردنی ئەو یاسایە ئەوپەڕی دڕندایەتیە، ودەبێ بڵێین مافی مرۆڤان رۆ!