هەر رٶژە هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی بۆ بۆپێشەوە دەدوێن… لانە کرمانج (پزیشکی نەخۆشییە دەروونییەکان ,پسپۆڕی نەخۆشییەکانی زمان و قسەکردن لەئەمریکا)
کارکردن لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی لە پەرلەمانی عێراق: ئەوە هەوڵێکی ئێجگار مەترسیدارە لۆ ڕێگەدان و بەیاساییکردنی تاوانێکی ئێجگار گەورە بەگوێرەی هەموو بنەما جیهانییەکان و دەزگایە تەندرووستییە جیهانییەکان، کە ئەویش دەستدرێژیی سێکسی (Sexual Abuse)یە لۆ سەر منداڵ. بەگوێرەی هەموو بنەما جیهانییەکان، ئەو کارە دەستدرێژیی سێکسییە، توندوتیژییە، دژی مافەکانی منداڵە، دژی مافەکانی مرۆڤە، منداڵبازییە، زەبردانە، و تاوانە، لە ڕووی دەروونی و عەقڵی و جەستەیی و سێکسی و عەتفییەوە، لۆ سەر منداڵ. بەهۆی ئەو دەستدرێژییەوە، منداڵ تووشی دەیان کاردانەوە و نەخۆشیی دەروونی و عەقڵی و جەستەیی و سێکسی و کۆمەڵایەتی، لە ئێستا و داهاتوو، دەکاتەوە. بەگوێرەی هەموو بنەمایە جیهانییەکان، ئەو کارە تاوانە. هەر کەسێك ئەوە بکا، تاوانکارە و سزا دەدرێ. تێپەڕاندنی ئەو یاسایە تاوانێکی زۆر گەورەیە و، دەبێ ئەرکی هەموو مرۆڤێك بێ تا ڕێگری لێ بکا.