هەر رٶژە هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی بۆ بۆپێشەوە دەدوێن… نەجیبە مەحموود (رۆژنامەنووس و راگەیاندنکار):
چاکسازی لە یاسای باری کەسایەتی لە عێراق؛ واتە گۆڕین ونوێکردنەوەی یاسا وڕێساکانی پەیوەست بە پرسی خێزان ومافەکانی تاک کە لە ژێر کاریگەری کولتوور وئایین وسیاسەتە هەبووەکاندایە. ئەم چاکسازیانە دەبێت بەزۆری بۆ باشترکردنی بارودۆخی کۆمەڵایەتی ومافی ژنان و گۆڕینی تەمەنی هاوسەرگیری و باشترکردنی پرۆسەی جیابوونەوە و میرات و باشترکردنی یاساکانی چاودێری و سەرپەرشتیکردنی منداڵ ئەنجام بدرێن، لەسەر بنەماکانی ماڤی مرۆڤ دوور لە کاریگەری ئاینیی ومەزهەبی …
بەڵام هەوڵی لایەنە ئیسلامییەکان و بەتایبەت فراکسیۆنی شیعە بۆ گۆڕینی شەریعەت بە یاسای جەعفەری، ئاماژەیە بۆ هەوڵدان بۆ دروستکردنی چوارچێوەیەکی یاسایی کە زیاتر لەگەڵ پرەنسیپ و بەها ئایینییەکانیاندا بگونجێت.
بێگومان ئەم بە ناو چاکسازیانە دەتوانن کاریگەریی نەرێنی قووڵیان هەبێت لەسەر پێشێلکردنی مافە تاکەکەسییەکان و کۆمەڵایەتییەکانی مرۆڤەکان، بەتایبەتی ژنان، لە عێراقدا.