هەر رٶژە هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان لەسەر هەمواری یاسای باری کەسێتی بۆ بۆپێشەوە دەدوێن… گەشاو رەحیم هەڵسوراوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان…

0

هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی لەعێراق؛ بەمانای دەست خستنە سەر پلەدوویی ژنان و گەڕانەوەیانە بۆ کونجی ماڵەوە، و بێڕێزیکردنە بەتەواوی کۆمەڵگە. لە ساڵی ٢٠١٧ شیعەکانی ناو پەرلەمان هەوڵێکی تری لەو جۆرەیاندا، بەڵام کەوتنە بەرامبەر ناڕەزایەتییەکی زۆرو شکستی هێنا. دووبارە هەوڵدانەوە بۆ بەعەمەلی کردنەوەی توندوتیژی و سوکایەتی کردن بە کچان و ژنان و ڕێگاگرتن لەبەرەو یێشچوونی کۆمەڵگەی مەدەنی، و ڕێگاخۆشکردن بۆ دەست ئاواڵەکردنی پیاوانی ئاینی بۆ دەستدریژی کردنی سێکسی بەناوی زەواجی موتعەو سیغەو لەش فرۆشی و کڕین و فرۆشتنی کچان، و زیاتر ڕەسمییەت دان بە هاوسەرگیری کچانی تەمەن نۆساڵ و گیڕانەوەی مەترسییەکی گەورە بۆ سەر کۆمەڵگە، و هێنانە دواوەی چەند هەنگاوێگ لە مەدەنیەتی کۆمەڵگە و دەست ئاواڵە بوونی دینەکان.
ئەم هەوڵە قیزەونانەی شیعەکان و بە شیعە کردنی کۆمەڵگە، لەلایەن ژنان و پیاوانی ئازادیخوازو یەکسانیخوازو ڕیکخراوو لایەنە داکۆکیکارەکان لەمافەکانی ژنان و ڕیکخراوەکانی داکۆکی لە مناڵان ئەتوانن ڕیگری لە بەشودانی منداڵانی خوار تەمەمی ١٨ ساڵ بگرن، و سەودا بە لەش ولاری ژنانەوە نەکرێت. پێکەوە بەر بەو هێرشە بگرین و نەیەڵین کوردوستانیش ئەوەندەی تر بکەنە گۆڕستان بۆ ژ نان و کچان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.