ژنان لە پەیوەند بە هەمواری یاسایی باری کەسێتی بۆ بۆپێشەوە دەدوێن… پرسی رۆژ: بەبڕوای ئێوە هەموارکردنەوەی ئەم یاسایە یانی چی؟ مریەم عەبدولرەحمان(داکۆکیکار لەمافەکانی ژنان):

0

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەهەلومەرجێکی قەیراناویدایە. جەنگ و ئاوارەیی وبێکاری …تاد، باڵی کێشاوە بەسەر ژیان و گوزەرانی کۆمەڵایەتی و ئابووی و سیاسیدا. ئەم هەلومەرجە زەمینەیەکی بەپیتە بۆگەشەی کۆنەپەرستی ودواکەوتوویی لەرێگەی کەلتووری عەشاییری و ئایینەکانەوە بەتایبەت ئیسلامی سیاسی (نموونەی تالیبان وداعش وئێران وسعودیە). لەعێراقیشدا هەژموونی ئێرانی شیعەگەرا لەهەوڵی زیاتردایە بۆداسەپاندنی مەزهەبی شیعە. ئەم هەنگاوە لەرێگەی یاساوە بۆگۆڕینی نەسیجی (نەخشوچنینی) کۆمەڵایەتی و دەستوەردان لە وردەکاری ژیانی تاکەکانی کۆمەڵگە وەک (هاوسەرگیری، نەفەقە، جیابوونەوەی دوو هاوسەر، میرات…تاد) خۆشکردنی رێگەیە تا کۆمەڵگە بەرەوئاقاری دواکەوتوویی بەرن.
کۆمەڵگە بەگشتی و ژنان و کچانی منداڵ هەمیشە نێچیرێکی ئاسان و بەردەستبووە بۆ هێرشکردنە سەریان و داسەپاندنی بیری دواکەوتوویی کۆمەڵگەی ئایینی وتایەفەیی وعەشایری بەسەردا بسەپێنن.
ئەو بەندانەی لەو یاسا پێشنیارکراوەیەدا خراوەتە روو بەگشتی، و ئەوەی تایبەتە بەدیاریکردنی هاوسەرگیری کچانی منداڵی ٩ ساڵە؛ دەستبردنێکی دڕندانە و نامرۆڤانە وناشارستانیانە و نایاساییە. نایەکە بەهەموو پێوەرەکانی ژیانی سەردەم. پێویستی بەنایەکی مەزن و هێزێکی مەزن هەیە کەپێکهاتبێت لەهەموو ئینسانێکی عێراق و کوردستان و دنیای شارستانی و پێشکەوتنخواز. لەئێستادا بەهەموومان دەبێ ئەو هەموارکردنەوەیە بوەستێنین، بۆیە رێکخراوبوون ویەکڕیزی پێویستە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.