هێرش بۆسەر هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران و تورکیا، هێرشە بۆسەر ئیرادەی سیاسی خەڵکی کوردستان!

0

بەجیا لە هیرش و ملهوری بەردەوامی وڵاتانی ناوچەکە بۆسەر ئۆپۆزیسیۆنی ئیران و تورکی، هاوکات دەسەڵاتی ناوەندی بەکردەوە بۆتە تەواوکاری ئەو هیرش و ملهوریانە.

لەچوارچیوەی سات و سەودای بەغدا و ئەنقەرە، چەندی حزبی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنی نزیک لە ئۆپۆزیسیۆنی تورکی، لەلایەن بەغداوە بە پاساوی بوونی پەیوەندی و وەرگرتنی هوکاری لەلایەنی دەرەکی بریاری داخستن و ڕیگە لە هەڵسوڕانیان گیرا. هاوکات حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئیرانی بەهەمان شیوە لەچوارچێوەی هیرشی بەردەوامدا، ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێ بنکەو بارەگاکانی ئیستایان بگوازنەوە بۆ کە کەمپەکانی سورداش.

دەسەڵاتی سیاسی هەرێم راسپێردراوە بۆ جێ بەجێکردنی ئەم بریارانە و ئەوانیش بەکردەوە خەریکی جیبەجێکردنی ئەو مەئموریەتانەن کە بەغدا و دەسەڵاتی سیاسی پێ راسپاردوون.

چ بریارەکانی دەسەڵاتی سیاسی بەغدا و چ لایەنی جێبەجێکاری هەرێم، بە گرتنە بەری ئەم سیاسەت و مامەڵەیە لەگەڵ هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئیرانی و تورکی، ناوەرۆکی دژە ئازادی و سەرکوتگەری خۆیان دەخەنە ڕوو. چ دەسەڵاتی ناوەندی و چ دەسەڵاتی هەرێم، لەجێگای گوشار بردن بۆ وڵاتانی ناوچەکەو سنوردانان بۆ ملهوری و هیرشەکانیان و پیشێل کردنی ئیرادەی سیاسی سەربەخۆییان، خەریکی سات و سەوداو لەوەش زیاتر خەریکی توندکردنەوەی گوشارەکانیانن بۆسەر هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆن.

دەسەڵاتی سیاسی بەغدا و هەرێم، ملهوری و هیرشی بەردەوامی سەربازی بۆسەر سنورەکان وقوڵایی عیراق و کوردستان و کرەوەی تیرۆریستی بە مەترسی لەسەر “سەروەری” و ” یەکپارچەیی عێراق” و پیشلکاری نازانن، بەڵام بوونی بارەگاو هەلسورانی سیاسی هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆن بە مەترسی لە قەڵەم دەدەن و بەهەر رێگایەک بۆیان بکرێت دەیانەوێت لە قاڵبیان بدەن و هەلسورانیان بە یاسا!! و بە پاساوی پوچ، یاساغ بکەن.

چ داخستنی ئەم حزبە سیاسیانەو چ گواستنەوەی هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆن بۆ سورداش و بۆ ناو کەمپەکان… هیرشێکی ئاشکرایە بۆسەر ئازادی سیاسی و ئەو پەراوێزە لە ئازادی سیاسی کە بەرهەمی کەشی نیوە کراوەی کۆمەڵگەو دەستکورتی لە قوتبی بوونەوەی دەسەڵات لە ناوەندا بووە.

ئیستا کە بەغدا خەریکە دەسەڵاتی فیدرالی لە مەرکەزدا قوتبی دەکاتەوە و پەروبالی دەسەڵاتی بۆرژوازی کوردی کردووەو تا دێت دەسەڵات و بریاری سیاسی و ئابوری و ئەمنیان لەدەست دەردەکێشیت، دەیەوێت یەکێتی و پارتی وەکو دوو هیزی جێبەجێکار و گوێ لەمستی خۆی لەبەرامبەر بە هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و لەوەش زیاتر لەدژی ئازادی سیاسی و مافە فەردی و مەدەنیەکان، بەکار بهێنێت.

هەوڵێکی تری بەغدا لە هیرش بۆسەر ئۆپۆزیسیۆنی ئیرانی و تورکی، داماڵینانە لە چالاکی سیاسی و کردنیانە بە پەنابەر و ئاوارەو هەلاتوو. جیا لەوانە عیراق دەیەوێت لە رێگای ئەم گوشارانە بۆسەر هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆن، پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ ولاتانی ناوچەکە ئابدەیت بکاتەوە و ئەو هیزانەش بکاتە قوربانی ئەو پەیوەندیانە.

دیارە بە هەر ئەندازە دەولەتی عیراق بتوانێت هیزەکانی ئۆپۆزیسۆنی وڵاتەکان، سەرکوت بکات و لە چالاکی سیاسیان بخات، بەهەمان ئەندازە، سەرکوتی سیاسی و هیرش بۆسەر ئازادییە سیاسیەکانی ناوخۆی هەریمیش زیاد دەکات و حەربەی سەرکوت بۆسەر بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری و ئازادیخوازی پەرە پیدەدات. بۆیە پیویستە سەرجەم ئەو حزب و هیزە سیاسییانەی بڕوایان بە ئازادی سیاسی و بەرگری لە کار و هەڵسوڕانی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتانی ناوچەکە هەیە، لەدژی گوشار وبریارەکانی دەوڵەتی عێراق بوەستنەوە و هیزە دەسەڵات بەدەستەکانی هەریمیش ئەو راستییە بزانن، ئەو بریار و نەخشەی دەوڵەتی عیراق هەیەتی، روو لەوانیشە و لە رەوتی خۆیدا ئەوانیش دەکاتە چەند هیزێکی کریگرتە بۆ جێبرجێکردنی راسپاردەکانیان.

لەو نێوەدا خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری کە واقعیەتیكی حاشالینەکراوی کۆمەڵگەیە، ئەرکیەتی بەدژی ئەم رەوتی سەرکوتگەری و هەنگاوە دژە ئازادییانە بوەستنەوە و ببنە هاوکاری هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتانی ناوچەکەوە هیزی بەرگری لە ئازادی هەڵسوران و پاراستنیان.

 

بۆپێشەوە

Leave A Reply

Your email address will not be published.