شیعرێکی محمەد زەندی…. وەرگیڕانی خالیدبایەزیدی (دلیر)
دەکراسم هەیە
یەکیان لەبەر دەکەم
یەکیان لەبەر دراوسییەکەم دەکەم
یەکیان بۆ (فەتانەی مەجنون)
یەکیان بۆ ئیدمان بووەکەی ژێر پردەکە
یەکیان بۆ مەهاجیرێکی ئەفغان
وە کراسێک…
نازانم بە کێ و لە کوێ؟
ئیستاکە شەش کراسم هەیە
یەکیان لەبەر دەکەم
یەکیان بوو هاورێی پەنابەر
یەکیان بۆ نێرگیز فرۆشی سەرچوار ڕێ
یەکیان بۆ زیندانی
یەکیان بۆ هاورێ لەژیرخاک نووستووەکەم
وە یەک کراس بۆ کوچ بەریکی کورد
ئیستاکە دوو کراسم هەیە
تەنیا یەکیان لەبەر دەکەم
کراسەکەی تۆ
یەکیان بۆ هاورێ دور خراوەکەم
ئێستاکە کراسێکم هەیە
یەکیان لەبەر دەکەم
ئەو کراسەش
جەلاد! هەڵیدەگرێ و
بێ کراس لەسەر پەتی سێدارە دەمێنمەوە