هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان ئامادەکردهەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان ئامادەکردنی: ئاراس رەشید و شوان عەزیز

0

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان
ئامادەکردهەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان
ئامادەکردنی: ئاراس رەشید و شوان عەزیز
بەرزبوونەوەی مردنی کرێکاران لە ئەمەریکا بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا
واشنتۆن/ ئەمەریکا
ساڵی ڕابردوو ژمارەی مردنی کرێکاران لە ئەمەریکا، بەرزترین ئاستی خۆی تۆمارکرد، لە ١٠ ساڵی ڕابردوو. ئەمەش بەپێی نووسینگەی ئامارەکانی کاری ئەمەریکی. نزیکەی ٥.١٩٠ هەزار کەس لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە لە ساڵی ٢٠١٦. ئەمەش بەرزترین ئاستی ساڵانەیە لە ٢٠٠٨ ەوە.
ڕێژەی زاماری کوشندەی کرێکاران لە کاری فول تایمدا بەرزبۆتەوە بۆ ٣.٦ بریندار بۆهەر ١٠٠ هەزار کەس. ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە لە ساڵی ٢٠١٠ ە وە، زۆرترین ڕێژەی مردنەکان بەهۆی تاوانەکانی کوشتن و خۆکوژی و وەرگرتنی دۆزی زیادە لە مادەی هۆشبەر. ڕووداوی خۆکوژی لەسەر کار بۆ ژمارەی پێوانەیی بەرزبۆتەوە، و گەیشتۆتە ٢٩١ کەس، هەروەها ٥٠٠ تاوانی کوشتن، کەئەمەش بەرزترین ئاستیەتی لە ٢٠١٠ ەوە. مردن بەهۆی زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و ئەلکهوڵ گەیشتۆتە ٢١٧ کەیس، ئەمەش ماوەی ٤ ساڵی لەسەر یەکە لە زیادبووندایە بە ڕێژەی ٢٥% بە لانی کەم. ڕووداوەکانی هاتوچۆ زۆربوون، بەجۆرێک ٤٠% ی سەرجەم مردنەکانی شوێنی کاری لێ پێکهات.

کرێکارانی کۆگای دانەوێڵە لە بەندەری دارالبیزاء مانیانگرت…
ربات/ مەراکش

زانکۆی نیشتمانی کەرتی جووتیاران(FNSA) لە ڕێگای نەقابەی کۆگای دانەوێڵە لە بەندەری دار البیزائەوە ناڕەزایەتی خۆی دەربڕیوە. ناڕەزایەتی لەسەر بەردەوامی پێشێلکردنی یاسای کار بەڕێگەی ئەنقەست، لەڕێگای گۆڕینی ڕۆژی کار لە یەکشەماندا. بەجۆرێک کرێکارانی( مەسلەحەی ئیستغلال) هەڵدەستن بە کاری چاکردنەوە، لە جیاتی کرێکارانی ئەو کارگەیە. بەپێی قسەکانی ئەم نەقابەیە بێت، کە لە ژێر پەرچەمی یەکێتی کاری مەغربی دایە، وە بەپێی پەیامنێری نێردراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای کۆگاکانی بەندەرەکان” ئەندامانی مەسلەحەی ئیستیغلال یان بانگردوە بۆ کارکردن لە ڕۆژی یەکشەم، سەرەڕای هەلومەرجی تەندروستیان، کە ڕێگە نادات ئەو کارە بکەن. سەرەڕای ئەوەی کە ئیدارە ڕاپۆرتە تەندروستیەکانیشی لەبەردەست دایە سەبارەت بەو بابەتە”.
“FNSA” ئیدانەی گرتنەبەری رێگەی تۆمارکردنی تاکی کرێکاری کردوە لە لیستی کاری ڕۆژی یەکشەمە. ئەمەش ناکۆکە لەگەڵ ناوەرۆکی مەرسومەکە”. بەپێی قسەی پەیام نێرەکە” پرس پێنەکردن بە نوێنەری نەقابە کرێکاریەکە، کە بە زۆری نوێنەرایەتی کرێکاران دەکات لەو گۆرانکاریانەدا ”
ناڕازیان بەڕێوەبەری گشتیان بە بەرپرس زانیوە، ئەمەش لە ڕێگەی یاداشتنامەکەیاندا.” هەموو ئەو کارانەی ئیدارە پێی هەڵدەستێت کاری ئیستیفزازین، بۆ دروستکردنی کەش و هەوای ڕق و دووبەرەکی لە نێو کرێکاراندا. ئێمەش ئەو بەتاوانبار دەزانین، لە کەوتنەوەی هەر کارێکی نەخوازراو”. پەیام نێرەکە هەوڵی داوە پەیوەندی بە ئیدارەی کۆگاکە بکات، بەڵام دوای ٤ ڕۆژ هیچ وەڵامێک نەبووە کە ئەنجامی هەبوو بێت.
ئیفلیج بوونی کاتی لە ئیسرائیل، بەهۆی مانگرتنەوە، لە ناڕەزایەتی لە بەرامبەر کەمکردنەوەی کار لە کارگەی تیڤا بۆ دروستکردنی دەرمان.
تەل ئەبیب/ ئیسرائیل

نەقابەی سەرەکی کرێکارانی کەرتی گشتی لە ئیسرائیل، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤/١٢ مانگرتنێک نیوڕۆژەی ڕێکخست. ئەمەش بووە هۆی داخستنی فڕۆکەخانە و بۆرسە و بانک و هەموو وەزارەتەکان و ناڕازیبوونیان لە نەخشەی کۆمپانیای تیڤا بۆ پیشەسازی دەرمان بە بێکارکردنی ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران.
هەفتەی پێشوو کۆمپانیاکە کە لەژێر باری قەرزێکی قورسدایە، وە یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی ئیسرائیل و گەورەترین کۆمپانیای پیشەسازی ڤاکسین دروستکردنە لە دنیا. بڕیاری داوە کە هێزی کاری جیهانی خۆی بە ڕێژەی پتر لە چارەکێک کەم بکاتەوە، کە دەکاتە نزیکەی ١٤ هەزار کار و وەزیفە.
بەپێی ئەم نەخشەیە، نزیکەی ١٧٠٠ کار لە ئیسرائیل لە دەست دەدرێت و کارگەکەش لە ئیسرائیل دادەخرێت. ئەمەش نەقابە و سیاسیەکانی کە وا دەبینن، کە کرێکارانی تیڤا نابێت باجی سەرمایەگوزاریە شکستخواردوەکانی ئەو کۆمپانیایە بدەن لە دەرەوەی وڵات، توڕە کرد.
سەدان هەزار لە کرێکاران تاوەکو کاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆی یەکشەممە مانیانگرت. زۆرێک لایەن و خەڵک پشتیوانیان لێکردن و لە گردبوونەوەیان لەبەردەم دەزگاکانی تیڤادا سازکرد. مانگرتوان زۆر ڕێگای سەرەکیان داخست، لەوانە دەروازەی قودس. هەروەها سووتاندنی تایە لە بەردەم نووسینگەکانی تیڤا. خۆپیشاندەران لە ناوەڕاستی شەقام دەروازەکان دانیشتن. ئەمەش بووە هۆی وەستانی هاتوچۆ لە ژمارەیەک لە شارەکان.
یەکێتی نەقابە کرێکاریەکان لە ئیسرائیل( الهستدرۆت)، گووتیان کە کرێکارانی تیڤا لە قدس لە ناو کارگەکە ماندەگرن لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو. بۆرسەش سەعات کارەکانی لەو ڕۆژەدا کەمکردەوە. هەروەها پشکی تیڤا ٠.٨ % دابەزی. گەشتەکانی فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی جۆریۆن لە تەل ئەبیب لە سەعاتەکانی نێوان ٨-١٢ی نیوەڕۆ وەستان یان دواخران، نەیانهێشت هیچ فڕۆکەیەک بنیشێتەوە، تا گەیشتە کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ.سەرۆک وەزیران نەنیامین نەتەنیاهۆ، بڕیارە لەگەڵ شۆڵتز سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای تیڤا لەم هەفتەیەدا کۆبێتەوە، ئەمەش لە هەوڵی کەمکردنەوەی زەرەری سەر کرێکاران بۆ کەمترین ئاست. لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا گووتی” پێویستمان بە بەکارهێنانی ئەوپەڕی توانامان هەیە، بۆ ڕێگرتن لە داخستنی کارگەکان لە قدس”. ئەوەشی زیاد کرد، کە ئیسرائیل دەبێت وەک بارەگای سەرەکی کۆمپانیای تیڤا بمێنێتەوە.
هەندێک خێزان لە عێراق، کچەکانیان بە ٢٥ ملیۆن دۆلار دەفرۆشن، بۆ کارکردن لە شوێنی ڕابواردنی شەوانە.
بەغدا/عێراق
جەنگ هۆکاری ئەنجامدانی تاوانە دژ بە کچ و ژنانی گەلی عێراقە. بەجۆرێک، کە ئەوە تەنیا داعش نەبووە، کە ژنانی دەفرۆشتە ئەندامانی ڕێکخراوەکەی. بەڵکو خێزانەکان لە بەرامبەر فرۆشتنی کچاندا قازانجیان دەستکەوتووە.
هێزە ئەمنیەکانی عێراق، توانیان دەستبگرن بەسەر هەندێک خێزانی قەرەج، کە هەڵدەستن بە فرۆشتنی کچانی خوار تەمەنی بەشوودان، لەڕێگەی زەواجی ڕەسمی و دادگا، و هەندێکیتر، لە دەرەوەی دادگا. بەنرخێک کە دەگاتە ٢٥ ملیۆن دۆلار، لە هەندێک لە شارەکانی وەک کەربەلا و بابل و دیوانیە ئەم کارە ڕوویداوە.
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگا( مهدی ڕێکان) بەدواداچوونی کردووە، و دەڵێ کەیسی بازرگانیمان بینیوە بە کچانی ژێر تەمەنی شووکردن، لە توێژی قەرەج لە ژێر ناوی شووکردن. هەندێکیان دەیانکڕن، هەندێکیشیان لە بەغدا بۆ مەبەستی بەکارهێنانیان لە گازینۆ و کافیتریاکان و شوێنی ڕابواردن و بۆسواڵکردن بەکاریان دەهێنن. سەرچاوەیەک ئاشکرای کرد کە” کچ فرۆشراوە بە یەکێک لە گازینۆکان لە ناوچەی التوایل لە بەغدا، بۆ مەبەستی کارکردنی لەشفرۆشی، و هەروەها فرۆشتنەوەی دووبارە”. ئەو خێزانە قەرەجانە، ناچارن بە فرۆشتنی کچەکانیان بەهۆی کارکردنیان بە سەرانە و کۆبوونەوەی قەرز لەسەریان. بۆ زانیاری فرۆشتن، دەبێتە هۆی ئەوەی کە خێزانەکە بەرپرسیارەتی کچەکە چی دی هەڵنەگرێت، یان لە داهاتوودا نیوەی ئەو نرخە بداتەوە پێیان بۆ تەڵاقدانی کچکە”.
داوا لە بەرپرسانی دادگا و ئەمنی کراوە، بۆ بەربەستدانان بۆ ئەم کارانە، دانانی زۆرترین سزا، بۆ ئەوانەی بەم کارانە هەڵدەستن. هەروەها ڕۆشنبیرکردنی کۆمەڵگا لە ترسی ئەم دیاردانە، لە هەموو ناوچەی پارێزگاکە”.
شایانی باسە کە ئەنجومەنی وەزیران، لە ئازاری ٢٠١٢ دا، بڕیاری دروستکردنی لیژنەیەکی ناوەندی دا بۆ جێبەجێکردنی یاسای لەناوبردنی بازرگانی کردن بە مرۆڤ بە ژمارەی ٢٨ی ساڵی ٢٠١٢، بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوەخۆ، لە بەراواری ئاماژا پێدراو دەستکراوە بەجێبەجێکردنی.
کرێکارانی کارەبای لوبنان بەردەوامن لە مانگرتنی کراوە.
بەیروت/ لوبنان
نەقابەی کرێکارانی دەزگای کارەبای لوبنان، جەختیان کردەوە لە بەردەوام بوون لە مانگرتنی کراوە. لە راگەیاندنێکدا ئەوەیان زیادکرد کە ” لە ژێر ڕۆشنایی چاوپێکەوتنە دووبارەکان لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی ماڵی، بە سەرپەرشتی یەکێتی کرێکارانی گشتی. لەم ڕێگەیەوە نەتوانراوە بگەنە هیچ چارەسەرێک سەبارەت بە خشتەی تایبەت بە مووچەو ڕاژەکان، بەپێی مەرسوومی ٧٤١٠. نەقابە جەخت دەکاتەوە لە بەردەوامی دان بە مانگرتنی کراوە، و بەهەمان شێوە. شایانی باسە کە زۆرێک ناوچە لە باشوور و بقاع و باکوور و هەندێک ناوچە شاخاویەکان، کەوتونەتە ژێر کاریگەری بڕانی تەزووی کارەبا.
کرێکارانی کۆمپانیای نیشتمانی چاکردنەوەی ڕێگا، بەردەوامن لە مانگرتن، بۆ ڕۆژی سێیەم
نەواکشوت/ مۆریتانیا
کرێکارانی کۆمپانیای نیشتنمانی بۆ چاکردنی ڕێگا(ENER)، بەردەوامن لە مانگرتن، لە بارەگای سەرەکی لە نەواکشوت. لە ڕۆژی سێیەمیاندا داواکارن لە بەشداری پێکردنی نوێنەرانی کرێکاران لە بڕیاردان لەسەر چارەنووسی کۆمپانیاکەیان، و سەرفکردنی مووچەی دوومانگی دواکەوتوویان. کرێکاران ڕەتیانکردەوە کە مانگرتنەکەیان بشکێنن، تا وەڵامی داواکاریەکانیان نەدرێتەوە. لە کاتێکدا سەیارەی پۆلیس لە بەر دەرگای کۆمپانیاکە وەستاوە. کرێکارانیش پێداگری دەکەن لە بەردەوامیدان بە مانگرتنەکەیان تاوەکو بەدیهێنانی مافەکانیان بەتەواوەتی و بەبێ کەمی. واشی دەبینن، کە نەهێشتنی کۆمپانیاکەیان، و تێکەڵکردنی لەگەڵ کۆمپانیایەکی تر، کە بەشێکی تایبەتە، کارێکی نایاساییە و هیچ پاساوێکی نیە.
نوێنەرانی کرێکاران، داوای وەزیری گواستنەوەیان ڕەتکردەوە بە شکاندنی مانگرتنەکەیان، لە بەرامبەر چاوپێکەوتن لەگەڵیدا. بە هەنگاوێکی فێڵاویان ناونا، لە پێناو کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکەیان.
کرێکارانی سیرامیکا سۆفیا، بەردەوامن لە ناڕەزایەتی دەڕبڕین لە ئەنجامی دەرکردنی ٦٥٠ کرێکار.
قاهیرە/میسر
کرێکارانی سیرامیکا سۆفیا و ماجستیک٢، بەردەوامن لە ناڕەزایەتیەکانیان لەبەرامبەر بریاری توندی سەرۆکی کۆمپانیاکە بە دەرکردنی ٦٥٠ کرێکار. بە بیانووی چاککردن لە کۆمپانیاکە. کۆتایی بە ماوەی کارەکانیان هێنراوە، لە پاڵیدا، ژمارەیەک کرێکاری دیکە گواستراونەتەوە بۆ کۆمپانیە( العاشر)، بەپێی قسەی شکاتەکانی کرێکاران. هەروەها کرێکاران سەرلەبەیانی ٣ شەمە ١٩/١٢ دەستیان لەکار کێشاوەتەوە، دوای ئەوەی کارگەکە فرۆشراوە بۆ وەبەرهێنێکی تازە، و بەڵێنی پێداون کە پارەی مانگ و نیوێکیان بۆ سەرف بکات ساڵانە، ئەمەش بە پێی یاسای کاری تازە.
بەپێێ قسەی کرێکارەکان، خاوەنە تازەکە ناوی مستەر جۆنە، ئەویش خاوەنی کۆمپانیای جیهانیە بۆ پیشەسازی سیرامیک( ڕۆک)،هەروەها خاوەنی کۆمەڵەی الامراء و سیرامیک ماجستیکە، کە ٢ ساڵ پێش لە لیوا فرحات الشرشاری کڕیوە.
سەرەڕای گۆڕینی ناوی کۆمپانیاکە بۆ سۆفیا، بەڵام کرێکارەکان بیمەکانیان بەناوی کۆمپانیای( ڕۆکا)یە، ئیدارەی کۆمپانیاکە دەستی کردوە بە پاکتاوکردنی کرێکاران و گواستنەوەی هەندیکیان بەزۆر بۆ کارگەکانی السخنە و العاشر من رەمەزان.
کرێکاران داوایان لە وەزارەتی وەبەرهێنان و هێزی کار کردوە کە لێکۆڵینەوە لەگەڵ وەبەرهێندا بکرێت، و هەموو سزاکانیشی بەسەردا جێبەجێبکرێت لە لایەن وەزارەتی وەبەرهێنان دژ بە شکاتلێکراو جۆن. هەروەها مافی کرێکاران پارێزراوبێت. لەوانە قەرەبووکردنەوەیان لە بەرامبەر دەرکردنی بەزۆر و بەبێ ئاگادارکردنەوە. ئەمەش وا دەکات خاوەن کۆمپانیاکە قەرەبووی هەر کرێکارێک بە ٤ مانگ بکات. بە پێی ناوەرۆکی یاساکە سەرفکردنی ٢ مانگ لە هەر ساڵێکدا، و ٢ مانگیش لەبەر ئاگادارنەکردنەوەی پێشوەختی کرێکارەکان.
فەرمانبەرانی هاتوچۆی سلێمانی، مانیان لە کار گرت، لەبەر پێنەدانی مووچەکەیان.
سلێمانی/ عێراق/کوردستان
فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی ڕۆژی ٢ شەممە ١٨/١٢ دەستیان دایە مانگرتن لە دەوامی ڕەسمی. لەبەر دواکەوتن و نەدانی مووچە. سەرچاوەیەک لە ناو بەڕێوەبەرایەتیەکە( نەیویست ناوی ئاشکرا بکات بۆ النبا للاخبار)، کرێکاران لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی نەچوون بۆ دەوامی ڕەسمی و دەرگای سەردانیان لە بەردەم هەر لایەن و کەسایەتیەک داخست. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەدا، کە مانگرتوان لە دەوام، بڕیاریاندا کە هیچ کارێکی هاووڵاتیان بەڕێ نەکەن، تا مووچە دواکەوتوەکانیان سەرف دەکرێت. بەهۆی هەڵپەساردنی دەوامی بەڕێوەبەرایەتیەکە، ڕایی کردنی کاروباری هاووڵاتیان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. قسەکەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی کاروان حمە سدیق بۆ تۆڕی ڕووداوی گووت کە” فەرمانبەران ڕایانگەیاندووە، کە لە سەرلەبەیانی ٢شەممەوە دەوامیان هەڵپەساردوە.
نی: ئاراس رەشید و شوان عەزیز

Leave A Reply

Your email address will not be published.