پرسی ڕۆژ سەبارەت بە دیاردەی چەکداری و زۆبوونی تاوانەکان… شاباز مەحمود وەڵامی پرسی ژمارەی داوەتەوە…
ئەم دیاردەیە چۆن سەریهەڵداوە وبەڕای ئێوە رێگەچارەکان چین وچۆن چارەسەر دەکرێت؟
بەبڕوای من، دیاردەی چەکداری لەهەرشوێنێک بوونی هەبوو پەیوەندی بەسوڵتەو دەسەڵاتی ئەو ناوچەیەوە هەیە. ئەوەی ئاشکراو لەبەرچاوە لەماوەی ٣٤ ساڵی ڕابردودا لەژێرسایەی حوکمی میلشاییدا بوو لەوانەش میلشیای حزب، میلشیای عەشیرەت و تایفەگەری، تەنانەت میلشیای کەسایەتیەکانیش. بەم مانایە بەدرێژایی سێ دەیەی ڕابردوو ئەوەی کەبینراوەو لەمەیداندا کراوە حوکمی میلشیایی بووە. ئەو تێڕوانین و عەقڵیەتەی کەسایەتیانەی کردووە بەسەر بیرو ئەندێشەی بەشێک لەخەڵک کە پێیان وایە بۆ یەکلایکردنەوەی هەرکێشەیەک دەستبردن بۆ چەک چارەسەرە.
لەلایەکی دیکەشەوە ئەوە خودی حزب و هێزەکانی دەسەڵات بوون کە پشکی شێرو لەژێر هەژموونی فکری و سیاسەتی ئەواندا ئەم نۆرمە بەشیک دەبێت لەدیارە دزێوەکانی ناوکۆمەڵگە کە بەهۆیەوە ئۆقرە لەخەڵک ببڕێت، هەربۆیە ئەمان هەر لەڕیشەوە لەکات و زەمەنە جیاوازەکاندا پەیانان بۆبردووەو میلشیایان دروستکردووە بەشێوەی باندو گروپی جیاوازی جیاجیاو تمویل و چەکداریان کردوون بەجۆرێک کە تەنانەت لەکاتی هەڵبژاردنەکانیشیاندا چەک و دەمانچە دەبەخشنەوە، بەم مانایە گەرای ئەم دیاردە ناشارستانیەیان چاندووە.
ڕۆژانە دەبینین و گوێبیستی ئەوە دەبین کە دەڵێن دیادەی کوشتن هۆکاری چەکی بێمۆڵەتە، بەڵام ئەگەر بەوردی سەرنجبدەین، ئەوا زۆرینەی تاوانەکان بەچەکی مۆڵەتدارو کەسانی سەربە دوو حزبی دەسەڵات خۆیانن، تەنها لەم ساڵدا شایەتی کوشتنی نزیکە ی ٢٣ کەس بووین لەکوردستاندا کەزۆرینەی ڕوداوەکان بەدەستی چەکدارو میلشایی دوو حزبی دەسەڵات بووە، واتە خۆیان و دارودەستەکانیان بوون. بینمان لەناوچەی سۆران تەنانەت لەشەڕی نێوان عەشیرەتەکاندا چەکی قوسیش بەکارهات، لەوانە دۆشکەو ئاربیجی و بیکەیسی ودەیان چەکی جۆراو جۆر.. ئاشکرایە کە ئەمانە هیچی چەکی بێمۆڵەت نین، ئەمانە گەراو نفوزی هیزە میلشیاکانی حزبن لەناوعەشیرەتەکاندا؛
بڕوانە! لەماوەی ١٥ رۆژدا دوو گەنج دەکوژرین لەسلێمانی، ئایا ئەمانە کێ بوون؟ ئایا ئەمانە بەشێک نەبوون لەچەکدارانی دەسەڵات؟
ڕێگا چارەسەر ئەوەیە کەدیاردەی چەکداری لەشارەکاندا نەمێنیت، نەک تەنها بۆ خەڵک، بەڵکو میلشیاو هێزەکانی خۆشیان دەبێت دووربخرێنەوە لەژیانی خەڵکدا. دەبێت نەک هەر دیاردەی چەکداری بەتەواوەتی بنبڕبکرێت، بەڵکو سزایی قورسیش بۆ کەسانی چەک بەدەست دابنرێت. ئەمەش پێوێستی بەفەزای گشتی کۆمەڵگەو سەرجەم لایەنە مەدەنی و ناحکومیەکان هەیە. هەروەها وەزارەتی پەروەردەش گرنگە ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لەڕێنماییکردنی قوتابیانی هەموو قۆناغەکان، بەتایبەتی قۆناغى سەرەتایی، ئەویش بەڕێگای دانانی پرۆگرامێک بۆ قوتابخانەکان، هەتا نەوەکانی داهاتوو بەئارامی وبەبێ توندوتیژی مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکاندا بکەن و بەهیچ شێوەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بیر لەبەکارهێنانی چەک نەکەنەوە، بەڵکو لەڕێگای دیالۆگ و گفتوگۆی هێمنانەوە کێشەکان چارەسەر بکەن.
ئهمساڵ ژمارهی قوربانییانی ڕووداوی كوشتن به چهك جێگای مهترسییه و دهبێت ئهم مهترسییه کۆمەڵگە ڕابوەشێنیت و بهههر ڕێگایهك دەکریت فشاری گەورەی کۆمەڵایەتی بۆدەسەڵات بهێنرێت هەتا کۆمەڵگە لەئاسەوارە خراپەکانی کەژیانی خەڵکی تێکداوە بپارێزێت…