ئێران

0

ئێران

 

ئێستە ئێران

وەکو جبەی ئاخوندەکان

ڕەش ئەنوێنێ!

تاران پایتەختی سێدارەو،

مزگەوتێکی گەورەی مەرگە!

قیڕەی مەلای قەلە ڕەشکە

لە مینبەری هەزارساڵ بەر لە ئێستاوە

بانگ بۆ تاریکی ئەدات و،

لە میحرابی بەر قاچیشدا

خوێنی ئازادی ڕژاوە!

پەنجەرەی بەر هەتاوی بیر

کڵاو ڕۆژنەی هەموو تیشکێ،

بە ڕیشی تۆپزی ئاخوند ئاخنراوە!

ئێران دەریایەکی تووڕە

ئاگر مەوج ئەداتەوە…………..

شێرکۆ بێکەس

Leave A Reply

Your email address will not be published.