من‘ و نيشتمانم’
چوار وەرزی ساڵ،
بوکی سەرخوانی جەلادو
سواڵکەری بەردەرگای مزگەوت و،
کۆيلەی دەستی سياسەتبازو
سەرەک دوو “ خێڵی بێ کارە
ئەم نيشتمانە پڕ زێڕە
تەنهاو تەنها سەری دێڕە !
قەشمەر جاڕی تيڤی يەکانەو
چەند پێنووسێکی ملخوارە …
کێ نەزانە
لە ئامێزيا سوپەرمانە
کێ زانايە
ژێر چەپۆکی نادايە
عاشقانی ئێجگار کەمە
سەرانی وەکوو بەڵايە
سوک سەری وا لەئاسمان و
شکۆدار لەژێر چنگيانە
ئەم نيشتمانە پڕ زێڕەی
من ‘ هەمە ..
بۆخۆی وايە،
زێڕی بيست و چوار عەيارەو
کە ئەيدزن خشپەی نايە !
لە دوژمان ئەتکی ئەکەن ڕوو زەردەکان”..
فەرشی سووری بۆ زاوا ڕێوی ڕادەخەن؛
ئای خودایە…
کۆدی ئەمخەمە لای کێيە و ؟
نيشتمانم … بۆ وەهايە .
(خاڵە حەمە) دانمارک/ڤالبی