شیعر:خالید بایەزیدی(دلیر) (اعتراف)
دڵم گیراوە
دەمەوێ بە پانایی ئاسمانی بەهاری بگریم
بەڵام قژی زەردو
چاوی شینم
دیواریکن بەرامبەر چاوە دەریاییەکانم
دە ترسم باوکم بڵێ:
کچەکەمتۆبۆچی؟
مەگەر ئاسیاییت
دەمەوێ دڵ لە دەریا بدەم وبڵێم:
نە!
نە!
ئامریکایم
بەڵام بەر لە هەموو شتیک ئینسانم
بابە!
ئینسانەکان
هەموویان فریشتە نین
ئیمەش فریشتە نین
سەدان ساڵە دەستان
بە خوینی منالان لە فەلەستین. ئەفغانستان، عیراق، ئەفریقا، خویناوییە
لە برسان دەمرن
ئاواتە نەپشکووەکانیان سەردەبرین
بابە! ئێمە تاوانبارین
ئێمە گوناهکارین
بەشەکەی ئەوان دەخەینە ناو دەریا
مەگەر چاوی دەریا
جوانترو گەشترە؟
مەگەر دەریا برسیترە
یان منالانی فەلەستین، ئەفغانستان، عیراق، ئەفریقا
کە هەرچی گەنمە دەیڕژینە ناودەمی؟!
سەدان ساڵە دەستان
بەخوێنی روڵەی هەژاران خوێناوییە
مناڵیک لە هەر گوشەی دونیا کە دەکوژری
منالیک لە هەرگوشەی دونیا کە لە برسان دەمرێ
گەڵالەیەکی لە میژینەیە
لەسەر سەلیبی ژەنگاوی ئیمە
کە سەدان ساڵە لە داڕشتنی داین
ئیستاش دەبێ چاوەڕوان بین
کە ئەم منالانە
کە ئەم برسیانە
بە هەڵپەرکێ وپێکەنینەوە
بەخۆشی وخوڕازندنەوە
بۆ تیروریستان چەپڵە لێبدەن
بەڵام نیگای توڕەیی باوکم
ئیزنم پی نادەن
کە بیدرکێنم
بابە!
ئیمە تاوانبارین
ئیمە گوناهکارین
******