وتنی خاڵێکی پۆزەتیڤ لەسەر هاوکارەکەت لە کۆبوونەوەی مانگانەی سەرکاردا

0

نەریتکی دروست و جێکەوتە لە کۆبوونەوەی مانگانەی ئەو شوێنەی کاری لێ ئەکەم وەک پەرستارێک، کە نەخۆشخانەیەکی گشتی شاری (سیدنی)یە، ئەوەیە کە هەموو ئەوکەسانەی تیایدا بەشدار ئەبن لە پەرستار و دکتۆر، ئەبێت لە کۆتایی هەر کۆبوونەوەیەکدا، هەر کرێکارێک خاڵێکی پۆزەتیڤ (وەسفێکی ئەرێنی) هاوکارەکەی تەنیشتی بکات. جار هەیە بە ئاڕاستەی میلی کاتژمێرە و تۆ خاڵی پۆزەتیڤ لەسەر کرێکارەکەی دەستی چەپت ئەڵێی، وە جاری وا هەیە بە پێچەوانەی ئاڕاسیەی ملی کاتژمێرە و تۆ خاڵی ئەرێنی لەسەر کرێکارەکەی دەستی ڕاستت ئەڵێی.

لەم نەریتەدا کە لە کۆتایی هەر کۆبوونەوەیەکی مانگانەدا ئەکرێت، جێگەی ڕەخنە و خاڵی نێگەتیڤ نییە کە بیڵێی، بەڵکو لە چەند چرکەیەکدا  ئەبێت باسی خاڵی پۆزەتیڤ (ئەرێنی) کرێکارەکەی تەنیشتت بکەی. کە ئایا لەو مانگەدا چی کارێکی باشی کردووە و جێگەی سەرنجی تۆ بووە.

ئەم کۆبوونەوانەی شوێنی کار کە مانگانە ئەنجام ئەدرێ، جیایە لە کۆبوونەوەی سەندیکا، کە مانگانە، یان بە چەند مانگ جارێک لە شوێنێکی تر و لە هۆڵێکی گەورەتری نەخۆشخانەکەدا، بە ئامادەبوونی ڕێژەیەکی زۆرتری ئەندامان ئەنجام ئەدرێ.

لەلای من ئەم نەریتە، واتە وتنی خاڵی پۆزەتیڤ لەسەر هاوکار و کرێکارەکەی تەنیشتت، لەسەر هاوڕێکەت، لە کۆتایی هەر کۆبوونەوەیەکی مانگانەدا، زۆر خاڵێکی پۆزەتیڤ و ئەرێنییە.

بەهیوای کرێکارانی کوردستانیش لە کۆبوونەوەکانیاندا پەیڕەوی لێ بکەن. بە هیوای لە کۆبوونەوەی هەموو ڕێکخراو و حیزبە کرێکاری و کۆمۆنیستەکاندا پەیڕەوی لێ بکرێ. 

ئەی تۆی خوێنەر کە ئەگەر لە دەرەوەی کوردستانی یان لە ناوخۆی کوردستان، ئایا لە کۆبوونەوەکانی سەرکارتاندا ئەم نەریتە هەیە؟ ئەگەر نییە، پەیڕەویکردن لێی چۆن ئەبینی؟ ئەی تۆی هاوڕێی ئەندامی ڕێکخراو و حیزبە کرێکاری و کۆمۆنیستییەکان، پەیڕەوکردنی ئەم نەریتە لە کۆبوونەوەکانتاندا چۆن ئەبینن؟

 

عامر سابیر

Leave A Reply

Your email address will not be published.