دیمانەی بۆپێشەوە لەگەڵ هەڵسوڕاوی سیاسی کۆمۆنیست سەلام عەبدوڵاسەبارەت بە ئاڵوگۆرکانی ئێستای دنیا‌و ناوچەکەو کاریگەری گوشارەکانی دەسەڵاتی بەغدا بۆ سەر هەرێم و لێکەوتەکانی لەسەر دۆخی کوردستان و ئاییندە سیاسیەکەی…
بۆپێشەوە: شکستی ئەمریکا لە پیکهێنانی دنیای یەک قوتبی و پیکهاتنی دنیای چەند قوتبی، چ کاریگەرییەکی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەراست و ناوچەکە هەیە؟
سەلام عەبدوڵا: شكستی ئه‌مریكا به‌سوود بۆ هێزی چه‌پ كه‌وتۆته‌وه. به‌رنامه‌ی لیبڕالیزمی نوێ و جه‌نگه‌كانی له ناوچه‌كه بووه به مایه‌ی هه‌ژاری و تیرۆر ودزی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه. لێره ره‌وایه‌تی هێزی گره‌وه‌كه‌ی بردۆته‌وه.
بۆپێشەوە: لەدوای کۆتایی هاتنی جەنگی سەربازی دژی داعش و ١٦ ئۆکتۆبەرەوە، باڵانسی هیز لە عێراقدا بە سودی بۆرژازی عێراقی و بەزیانی بۆرژوازی کورد گۆراوە و تا هاتووە دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی سنوردار کردۆتەوە، چۆن دەروانە ئەم ئاڵوگۆرە؟
سەلام عەبدوڵا: بۆرژوازی كورد به‌خۆی به‌رپرسه له‌م ئاڵوگۆره نه‌خوازراوه بۆ بژێوی خه‌ڵكی كوردستان و هێشتنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وه‌ك خۆی و په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی ته‌عریب. به هێزكردنی مه‌ركه‌ز، واته پاشگه‌زبوونه‌وه له چاره‌سه‌ركردنی پرسی مافی خه‌ڵكی كوردستان. ئێستا ده‌بێ هێزی چه‌پ رۆڵی خۆی ببینێت له‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه.
بۆپێشەوە: گوشارە بەرەوامەکانی بەغدا بۆسەر هەرێم، بەرهەمی پابەندبوونی دەسەڵاتی ناوەندە بە فیدرالیزم و دەستورەوە، لە هاوسەنگی تازەی نێوان بەغداو هەرێمدا، یان وەکو هەندێک دەڵێن پاشگەزبوونەوەی بەغدایە لە فیدرالیزم و دەستور؟
سەلام عەبدوڵا: به‌دڵنیاییه‌وه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی به‌غدایه له فیدڕالیزم و ده‌ستوور. بۆ نموونه: 1- پشتگوێ خستنی مادده‌ی 140. 2- داخستنی قوتابخانه كوردییه‌كان له خانه‌قین.3- عه‌ره‌بی ته‌عریب دووباره روویانكردۆته دادگاكان و داوی گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر زه‌ویوزاره داگیركراوه‌كان. 4- دوورخستنی هێزی ئاسایش له رۆڵه‌كانی بۆ پاراستنی ئاسایش یان شاره‌وانی. 5- دامه‌زراندنی هێزی حه‌شدی شه‌عبی وبه‌هێزبوونی خیتابی مه‌زهه‌بی.
بۆپێشەوە: ئایا هەنگاوەکانی بەغدا لەدژی هەرێم و سیاسەتی خۆگرێدانەوەی پارتی و یەکێتی بە بەغدا، بەمانای تیکەڵ بوونەوەی بەکردەوەی کوردستانە بەعێراقەوە؟
سەلام عەبدوڵا: به ته‌كید وایه.
بۆپێشەوە: لێکەوتە سیاسیەکانی دەسەڵاتی ناوەندی لەسەر خەڵکی کوردستان و پرسی چارەسەرنەبووی نەتەوایەتی چۆن دەبینن؟
سەلام عەبدوڵا: چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسی نه‌ته‌وایه‌تی به قازانجی خیتابی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره ناسیونالیسته‌كان ده‌شكێته‌وه و درێژه به ره‌ویه‌تیان ده‌دا. ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه رووی خۆمان ئاراسته‌ی چینی كرێكار و هه‌ژاره‌كان بكه‌ین بۆ ریسواكردنی لێكه‌وته‌كانی به‌رنامه ئابووری و سیاسییه‌كانی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان.
بۆپێشەوە: لەم دوایانەدا دادگای باڵای فیدرالی چەندین بڕیاری دەرکرد لەوانە… بریاری لابردنی کورسی کۆتاکان، بریاری سپاردنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بە کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بریاری بە یەک بازنەیی کردنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان، بریاری دابەشکردنی موچە لەلایەن بانقە ناوەندیەکانی عێراقەوە… چۆن دەڕوانە ئەو بریارانە؟ ئەم بڕیارانە چ کارگەرییەکی لەسەر دەسەڵاتی هەرێم و چینی کریکار و خەڵکی کوردستان دەبێت؟
سەلام عەبدوڵا: ئه‌و بڕیارانه ته‌واوی بوونی هه‌رێم ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و راگه‌یاندنی پوكانه‌وه‌یه و نموونه‌یه‌كه بۆ خۆشباوه‌ڕی خه‌ڵك به ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند كه به‌خۆی به‌رپرسه له په‌یڕه‌وكردنی به‌رنامه‌ی لیبڕالیزمی نوێ، به‌ڵام هاوكات له بواری موچه له قازانجی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتیه.
بۆپێشەوە: دوای ئەوەی پارتی بریاری بایکۆتی هەڵبژاردنەکان کرد، هەڵبژاردن ناکرێت و دوا دەخرێت، بۆچی پارتی ئەو بڕیارەی دا؟ هەروەها لاتان وایە هەڵبژاردن هیچ لە دۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵک و دۆخی کوردستان بگۆڕێت؟
سەلام عەبدوڵا: وه‌ك ماركس ئه‌ڵێ (بۆرژوازی هه‌ر چه‌ند ساڵێك رێ به خه‌ڵك ده‌دا چه‌وسێنه‌ری خۆی هه‌ڵببژێرێت). هه‌ڵبژاردنی هه‌ر حزبێك هیچ له ژیانی خه‌ڵك ناگۆڕێت، چونكه هه‌ڵبژێردراو ده‌بێ فه‌رمانه‌كانی صندوقی دراوی جهانی جێبه‌جێ بكات كه بووه به هۆی ئه‌م قه‌یرانه گشتییه (بێكاری، گرانی، رووتاندنی كه‌رته گشتییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌رته تایبه‌ته‌كان، قه‌رزاری، به‌رفراوانی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌ژاری).
بۆپێشەوە: لەبەرامبەر بەو هەلومەرجەی ئیستا لە ئارادایە کە لەلایەکەوە دەسەڵاتی ناوەندی هەژموونی سیاسی و بریار بەسەر دەسەڵاتی هەرێمدا دەسەپێنێت و لەلایەکی تریشەوە دەسەڵاتی هەرێم هیچ کارتێکی کاریگەری لەبەرامبەر بە بەغدا نییە، چ رێگاچارە و ئەڵتەرناتیفێک پیویستەو چ ئەرکێک دەکەوێتە سەر شانی چەپ و کۆمۆنیستەکان؟
سەلام عەبدوڵا: رێگاچاره و ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئه‌م بارودۆخه ئه‌وه‌یه هێزی چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان به كاری عه‌مه‌لی روو له كرێكاران و زیان لێكه‌وتووانی ئه‌م سیستێمه بكه‌ن، واته به كاری هه‌ره‌وه‌زی له خه‌ڵك نزیكببنه‌وه، گوێ له یه‌كتری بگرن و به‌ره‌و رێكخراوبوونیان به درووشمی سۆشیالیستی و دنیای هه‌ره‌وه‌زی هه‌نگاوبنێن.