مەنسور حیکمەت لە وەڵامی پرسیارێکدا مەنسور حیکمەت لە پەیوەند بەدژی بەشداربوونی منداڵان خۆیان لە کەمپینەکانی خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی منداڵاندا, بەو جۆرە وەڵام دەداتەوە:

0

منداڵان کە خۆیان قوربانی ستەم و بێمافی و چەوساندنەوەن، وەک ملیۆنان منداڵ کە بە کرێیەکی کەم و لەهەلومەرجێکی خراپدا کاردەکەن، یان کچانی خێزانە دەمارگیریە ئیسلامییەکان کە ڕێگای ژیانێکی ئاساییان لێدەبەستن، بەدڵنیاییەوە ئەبێت ناڕەزایەتی دەربڕن وە دەریشی ئەبڕن. بەڵام بە بۆچونی من، ئەمە لەگەڵ ڕاکێشانی منداڵان لە وڵاتانی وەک سوید بۆ ناو کۆبونەوە سیاسییەکان ومانگرتن و خۆپیشاندانەکان زۆر جیاوازی هەیە. من لەگەڵ ئەوەی دووهەم زۆر ناکۆکم. بەبڕوای من باوک ودایکان و قوتابخانەکان وگەورەکان نابێت منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی پەلکێش بکەن بۆ ناو هەڵسوڕانی سیاسی و حیزبی وکۆڕوکۆبونەوەکانی خۆیان. ئەمە سەربەخۆ لە بۆچوونی سیاسی دایک وباوک، جۆرێکە لە مێشک شۆردنەوە. لەوانەیە بۆ هەندێک ئەوەی کە باوک و دایكێک لە خۆپیشاندانەکاندا وێنەی مارکس ولینین یان نیڵسۆن ماندیلا و ئیقباڵ مەسیح بدەنە دەست مناڵەکانیان، وەک کارێکی زۆر پێشکەوتنخوازانە بێتە پێشچاو، بەڵام ئەو منداڵە هەر بەو ئەندازەیە لەژێر کاریگەری دایکان وباوکان و گەورەکاندا و بێ سەربەخۆیی ئەندێشە ئەو کارەی کردوە، کە مناڵانیک لەلایەن سڤاستیکاوە (خاچە شکاوەکەی فاشیستەکانی) لکاندوە بە باڵیانەوە و (لا اله الا الله) لەناوچەوانیان دەنووسن. وە باوەڕ بەوە دەکەی کە ئەمەی دووهەمەیان زۆر جێگای نیگەرانییە. من دژی ڕاکێشانی منداڵانم بۆ ناو جوڵانەوە سیاسی و ئاینییەکان. بەرنامەی حیزبی ئێمە زۆر بەڕۆشنی بردنی مناڵانی بۆ ئەو جۆرە کۆبونەوە و گردبونەوە مەزهەبیانە ڕەتکردۆەتەوە. بە بڕوای من ئەو دایک وباوکانەی کە ئەیانەوێت منداڵەکەیان ئازادیخواز و ئازاد وەباربهێنن، پێویستە ئامڕازی سەربەخۆیی بیرکردنەوەیان بدەنێ، پیویستە کەشێکی ئازادو ئازادی بیرکردنەوەی بۆ فەراهەم بکەن. پێویستە بیروباوەڕە خورافی و باوەڕە باوەکان (سونەتی) و گوشاری مێشک شۆردنی سیستەمی پەروەردەیی و ڕاگەیاندنەکان لە قسەوباسەکانی خۆیدا لە کردەوەی ڕۆژانەی خۆیدا لە بەرچاوی ئەودا ڕەخنەی لێبگریت وە لەهەمان کاتدا داوا لە ئەو بکەیت کە بیربکاتەوە، ببینێت، بپرسێت وە لە دۆزینەوەی بۆچوونی کۆتایی خۆی پەلە نەکات. مەسەلەیەکی تر بە بڕوای من ئەوەیە کە پیشاندانی هەموو ڕەشیەکانی دنیا، تەواوی زوڵمەکان، تەواوی سەختییەکان و خراپەکان بە منداڵان کارێکی دروست نییە. نابێت دنیایی گەشبین وپڕ ئومێدی منداڵان تێک بدەین. بە بڕوای من منداڵی “زۆر سیاسی” بە گریمانەیەکی زۆر گەورەیەکی لا موبالاتی لێ پەیدادەبێت. گۆشەیەکی هەوڵی مرۆڤ بۆ گۆڕینی جیهان، هاتنی بەردەوامی نەوەیەکی نوێیە بۆ دونیایەک کە نایەکسانی و دواکەوتویی بۆیان زۆر ڕاچڵەکێنەرە و جێگای پەسندیان نییە. چ میهرەبانییەکی تێدایە کە ئێمە پێش منداڵەکان ڕەسمیەت بدەین بەم وێنە ڕەشە…

Leave A Reply

Your email address will not be published.