داگیری کەن…. بەندی عەلی
بان و بنی خاك
بە تاپۆی
ڕەشی میراتی
داگیرکەن
تا چێشتەنگاو.. بێ خەم
بنوون
ئەم هەوارە،
دوکەڵێکی بێ ئاگرە
کەڵەشێرێکی تیا نییە!
سپێدەیەك،
خەو لە چاوتان
بتۆرێنێ و
سەرتاسەری..
هەر
مامرە
لەنێو خۆتان دابەشی
کەن!!
ئەمبەرو ئەوبەری
پردێ ..
بۆ ئەم شاخێ
بۆ ئەو باخێ..
بۆ ئەوی تر یاڵێ..
گردێ،
هیچ نەماوە!
لەم نێوەدا
شەونمی شەرمی لێ
بتکێ،
گارەگاری خێڵ
لەبیرکەن…
بێ خەم بنوون،
بان و بنی خاك بە
تاپۆی
ڕەشی میراتی
داگیرکەن…