چەند کورتە شیعری خالید بایەزیدی“دلێر“
1-
کرێکارێک!
بەرلەوەی کە پەڵە هەورێکی سپی
بۆ مناڵەکانی بە دیاری بباتەوە
لە بەرزاییی بینایەک
کەوتە خوار
باڵندەکانی ئاسمان
کردیان بە شیوەن وزار
دەرەختێکی شاتووش بە سوورایی خوێنی
لە نیگای مناڵەکانی دا پشکووت؟!
2-
بە گومانم!
خوا و کرێکار
لە یەک ئەچن
هەردووکیان
خوڵقینەری جیهانن
بەڵام خوا!…
خاوەنی گشت جیهانە
ئەمما کرێکار!…
تەنیا و تەنیا بەشی ئیش و ئازارو ژانە؟!
3-
کرێکاریک!
بەردەوام خەفەتی ئەوەی دەخوارد
کە ڕوژبە ڕوژ….
شارو لادێکان گەورە دەکاتەوە
بەڵام! ماڵەکەی خوی بچوک وبچوک تر؟!
4-
ئێش وئازاری کرێکاران
ئای چەندە بێ بەزەیانە…
لە ژێرئامیری کارگەکان
یەکە یەکە دەناڵێنن
سەرمایەدارانیش بە خۆشی وپێکەنین
بەسەر ئارەقەی ڕژاوییان
هەنگاو هەڵدێنن؟!
5-
نان بە شەرمەوە
سەری خۆی داخست
کاتێک کە بینی:
ئاوا بە زەحمەت دەستی
کرێکاران دەکەوێت
وە ئاواش ئاسان
دەچێتە قووڕگی سەرمایەداران؟