ناڕەزایەتی خوێندکاری زانکۆکان لەئەمەریکاو وکەنەدا وئەوروپا دژ بەجەنگ لەفەلەستین بەڕێز(جەزا حسێن) هەڵسوڕاوی کرێکاری وەڵامی پرسی رۆژی ئەم ژمارەیەی داوەتەوە… 

0

پرسی رۆژ

 

١٧ی نیسانی ٢٠٢٤  ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمەریکا بەتایبەت زانکۆ کۆڵۆمبیا لەنیویۆرک، بەدانانی چادر وسەکۆی وتاردان وشیعاردان بەدژی جەنگ لە فەلەستین دەستیپێکرد. هەرزوو پریسکی ئەو ناڕەزایەتیانە زۆربەی شارەکانی دیکەی ئەمەریکا وکەنەدای گرتەوە، ولەم هەفتەیەشدا لەئەوروپا دەستیپێکرد.

بەڕێز( جەزا حسێن) هەڵسوڕاوی کرێکاری لەوەڵام بەپرسی ئەم ژمارەیە بەمشێوەیە وەڵامی داینەوە.

پرسی رۆژ: ئەو بزووتنەوەیەی خوێندکاران دژ بەجەنگ لەفەلەستین چۆن لێکدەدەنەوە وهۆکار وئامانجەکانی چین؟

جەزا حسێن: سڵاو ورێزم بۆئێوە لەبڵاوکراوەی بۆپێشەوە خوێنەرانی ئازیز.

خۆپیشاندان وناڕەزایەتیەکانی خوێندکاران لەزانکۆکانی ئەمەریکا وکەنەدا وئەوروپا، کەلەزانکۆی کۆڵۆمبیای شاری نیویۆرک دەستیپێکرد. ئەڵقەی یەکەم زنجیرەیەک لەخۆپیشاندان وناڕەزایەتی جەماوەری ئازادیخوازان لەدژی شەڕ وکوشتاری خەڵکی سیڤڵی غەززە لەسەرتاسەری دنیا دەستیپێکرد. دواتر گڕوتینێکی دابەخوێندکارانی ئازادیخواز وناڕازی ناو زانکۆکانی ئەمەریکا، بەتایبەتتر ویلایەتەکانی نیویۆرک وڤێرجینیا وفلۆریدا ولۆسئەنجلس و…تاد، جۆرێک لە رێکخراوبوون ویەکدەستی بوو بەشیعاری شەڕ دەبێت بەزوویی ودەستبەجێ بوەستێت، زانکۆکان هەموو گرێبەستە زانستی ولێکۆڵینەوەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بوەستێن. ئەوشەڕەی ئیسرائیل لەفەلەستین کوشتنی بەکۆمەڵە ودەستدرێژیە بۆسەر خەڵکی مەدەنی، فراوان بووەوە وزۆرێک لەزانکۆکانی گرتەوە.

لەترسی تەشەنە وفراونبوونەوەی زیاتر وپەیوەستبوونی خەڵکی لەچین وتوێژەکانی دیکەی کۆمەڵگە، پۆلیس هەڵیکوتایە سەرخوێندکاران وچادر وشێعار وپلاکارتەکانیان دڕاندن، وسەدان هەزار خوێندکار دەستگیرکران. بەوەرگرتنی بەڵێننامەی بەشدارینەکردنی دووبارە لەو چالاکیانەدا، هەڕەشەی دەرکردنیان لەزانکۆ ئازادکران.

مێژووی بزووتنەوەی خویندکاران لەئەمەریکا وئەوروپا، مێژوویەکی پڕشنگدارە وکارییگەری گەورەی هەبوو لەسەر دەسەڵاتداران وبڕیارەکانیان.، بەتایبەت لەدژی شەڕ وخەبات بۆمافە جەماوەریەکان. لەسەرەتاکانی سەدەی بیستدا، کاتێک بزووتنەوەی کرێکاری لەئەمەریکادا بەهێز بوو، خوێندکارانی پشتیوانی بەهێزی مانگرتن وخەباتی کرێکاران بوون. لە ١٩٦٠بزووتنەوەی مافە مەدەنییەکان وخەبات بۆیەکسانی هەمەلایەنە لەدژی رەگەزپەرستی، بزووتنەوەی خوێندکاران لەزانکۆکان وئامادەییەکانیان توانی فشاری خۆی لەسەردەسەڵاتداران دابنێت، ویاسایەکی پێشکەوتوو لەدژی رەگەزپەرستی بەسەر دەسەڵاتداراندا بسەپێنێت. هەروەها ساڵی ١٩٧٠ لەدژی درێژکردنەوەی شەڕی ڤیەتنام وکەمبۆدیا، بزووتنەوەیەکی بەهێزی خوێندکاران هاتە مەیدان  وحکومەتی نیکسنی ناچارکرد بیرلەکۆتایی هێنانی شەڕی ڤیەتنام بکاتەوە. شایانی باسە کەبزووتنەوەی خوێندکارانی زانکۆکان قوربانی زۆریان داوە، وزۆرجار کەوتوونەتە بەرگوللەی پۆلیس ولێیان کوژراوە.

هەندێک لەدەزگاکانی راگەیاندن هەندێک لەراگەیاندنەکان وقسەکەرانی سەربەدەسەڵات وتەبێژەکانیان تۆمەتی ئەوە دەدەنە پاڵ خوێندکاران کەبەرگری لەحەماس دەکەن. بەڵام وەک باسمکرد ئەم بزووتنەوەیەی خویندکاران لەزانکۆکاندا لەدژی ئیسرائیلە وبەرگریە لەخەڵکی بێدیفاع ومەدەنی غەززە وفەلەستین، هەروەک چۆن بەدژی پەلاماری حەماس بووە بۆسەر خەڵکی مەدەنی لە ئیسرائیل.

پرسی رۆژ:  ئایا رۆڵی خوێندکاران لەراگرتنی جەنگ چەندە دەبێت؟

جەزا حسێن:   هەرئێستا ئەو بزووتنەوەیە لەفراوانبوونەوەدایە لەوڵاتانی دیکەی کەنەدا وئەوروپا، وبووتە جێ پشتیوانی لێی. وابەستەیە بەبەردەوامی وتێکهەڵکێش وهاوئاهەنگی لەگەڵ بزووتنەوەی گشتی جەماوەری دژ بەشەڕ لەفەلەستین، لەسەرتاسەری دنیادا. هەروەها راکێشانی هێزی جەماوەری کرێکاریی فراوانبوونەوەی جەماوەری بۆفشارخستنە سەر دەوڵەتانی زلهێز لەدنیادا. هەروەک چۆن لە١ی ئایاری ئەمساڵدا کرێکاران یەکێک لە داواکاریە سەرەکیەکانیان بریتی بوو لە” راگرتنی جەگ، ولەناوبردنی برسێتی وگرانی”.

 

**********

Leave A Reply

Your email address will not be published.