بۆهاوڕێ و ماموستای کۆچ کردووم (عەلی زەندی)

0

تۆ بڵێی

لورەی ئەم بایە

جاڕی مەرگی کێ بدات

……………………………..

دوای تۆ

مەرگ چەند کراسێکی جوانە

لەبەرما

……………………………….

دەمامکی مەرگ

لەسەر دەم و چاوی

ژیانمانە

هەڵفڕین

هیوایەتی

هەموو روژ و

شەوانمانە

…………………………..

خوزگە دەیانتوانی

خەمەکانیشم

وێنا کردبان

………………………….

هەموو روژێ

ژیان

لەسەر کۆلی مەرگ دادەنێم

بۆ پارووییە نان

بە مەرگ دەڵێم

بە خوا بڵێ

ئەم ژیانە هەر پێشکەش بەخۆت

…………………………..

کاتیک کە ڕویشت

هیچ کات

نەگەڕایەوە

ئای چەندە لە کۆچی

باڵندەکانی پاییز دەچوو

…………………………..

مەرگ و

ژیان

چەندە هۆگری یەکترن

بە‌ردەوام!

لە یەک

چاو دەتروکێنن

…………………………..

مەرگ و

ژیان

ئەوەندە لە یەک ئەچن

کە جورئەت ناکەم بژیم

……………………………….

شەو ڕەش پۆشی ئەستێرەیەکە

کە بە تاقی ئاسمانەوە

هەڵپڕوکاوە

…………………………..

پەپوولەیەک!

لەسەر شانەکانی نیشت و

ئەوکات هەڵفڕی

………………………….

کاتی وایە ژیان

تۆپێکی فووتباڵە

کە فەقەت ئەبێ ؛

کایەی پێ بکەی

…………………………..

کاتێ ڕۆیشتی

پەنجەرەی تەنیایی ماڵەکەم

سواخ ڕیژ کرد

تاکوو هیچ کات

بەرەو کۆڵانی بەهار نەکرێتەوە

…………………………..

چ قەڕەباڵغییەکی تەنیاییە

ئەم جیهانە

خۆزگا

کۆچمان کردبا

بۆ هەسارەیەکی تر

………………………………

کراسی ژیان

تەنیا و تەنیا

بۆ بەری من

بچووک بوو

…………………………..

ئاە…!

دونیا جێگەی حەسانەوە نییە

من تە قینەوەی باخچەی گوڵم

لە خەونمدا

بینیوە

…………………………..

خۆزگە

خەمەکانیشمان

وەکو هەڵوەرینی

گەڵاکانی پاییز بوایە

کە هەڵووەری

ئیترهیچ کات نەگەڕابایەوە

بە بەژن و باڵای دەرخت

…………………………..

ئەوەندە  نەژیاوم

ژیانم

لە بیرچۆتەوە

هەربۆیە

هەرکات ڕووبەرووی یەک ئەبین

ڕوو لە یەک وەردەگێڕین

…………………………..

زۆر دەمرین

کەم دەژین

هەر بۆیە

پەپوولەی تەمەنمان

هەر لە گورستان

دەسووڕێتەوە

……………    …………

ویستم

پێکەنین بکەم

بە ملی هەتاوەوە

هەورێکی رەش

هاتوو

ئاسمانی نیگاکانمی

داگیر کرد

………………………………

هاوین

مناڵیمان دەباتە

بەر سێبەر

وە شنەبایەکی فێنک

هاورێیەتیمان

باوەشێن دەکا

…………………………..

کاتی وایە

لە پرسەی خومدا

دائەنیشم

ئەدەمە  پڕمەی گریان

ئەرێ تۆ بڵێیت:

کەس بە مەرگی من

باوەڕ بکات

لەم قەڕەبالغیەی گۆڕستان

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.